کوردستان لە دوای ساڵی 1988ەوە، بێدەنگترین نەورۆز بەڕێدەکات!
باکووری کوردستان
- سەربازانی دەوڵەتی تورک لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسییدا لە دژی گەلی کورد لە چەولیک 3 کەسیان دەستگیرکرد. یەکێک لە هاووڵاتییە دەستگیرکراوەکان تەمەنی 67 ساڵە.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان/
سەقزسەقز و زیویە وێڕای پێرۆزبایی ئەم نەورۆزە کەوناراییە بە هەموو خەڵکی ئێران بە تایبەتی هاوکارانی فەرهەنگی و قوتابییانی خۆشەویست داوای کردووە به خۆ دوورخستنە لە شوێنی قەرەباڵغ، کۆبوونەوە و چوون بۆ سەفەر و چاوپێکەوتن خۆ لە تووشبوون بە کۆرۆنا بپارێزن. هەروەها خوازیاری پێیدانی مەرەخەسی بە هەموو هاوکارانی زیندانیکراون و داوایان لە دەزگایی دادوەری کردووە ئەو هۆشدارییە بە جیددی وەربگرێت.
[6]
- سەید نەسرەدین حەیدەری، ڕێبەری ئایینی یارسانەکان لە جیهان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت: لەبەر ڕێنماییە پزیشکییەکان و بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، داوا لە خوشک و برایانی یارسان دەکەم ڕێنماییە پزیشکییەکان ڕەچاوبکەن. لە پشووی ئەمساڵدا سەردانی مەزارگە، جەمخانە و شوێنە پیرۆزەکانی یارسان نەکەن.
[2]
باشووری کوردستان
- ئەگەرچی بەهۆی ڕێگری لە ڤایرۆسی کڕۆنا قەدەغەی هاتووچۆیە و تەواوی شوێنە گەشتیارییەکان داخراون، بەڵام لێرە و لەوێ هاووڵاتیان بەبۆنەی نەورۆزەوە چوونەتە دەرەوەی شار و هەندێکی پابەندی ڕێنماییەکان نەبوون.
[1]
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 21-03-2020
- لە
کۆیەکۆیە بۆ ڕێگریکردن لە گەشت و سەیران، لە دوێنی هەینییەوە سەرجەم ئەو ڕێگەیانەی دەچنەوە سەر شوێنە گەشتیارییەکان بە گڵ گیراون و خەڵکیش تارادەیەکی باش پابەندبوون. [2]
- پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ئەو وێنانەی شەوی ڕابردوو بڵاوبونەوە، کە گوایە بەشەو هاوڵاتیان بەرەو سەیرانگاکان بەڕێدەکەون کۆنن و تەنها بوختانە کە دەکرێت و هاتووچۆ نەکراوەتەوە.
[5]
- لە دوای 14 ڕۆژ
کەرەنتینەکەرەنتینە کردن 52 هاوڵاتی کەرەنتینە کراوی شاری
سلێمانیسلێمانی دەگەڕێندرێنەوە ماڵەوە.[3]
- وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، کۆرۆنا گەیشتووەتە نێو گەڕەک و کۆڵانەکان، ئێستا گەیشتووینەتە قۆناخێکی مەترسیدار و ڤایرۆسەکە بەخێرایی بڵاودەبێتەوە. داواشدەکات باشتر خۆمان بپارێزین.[2]
-
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، گەنجێکی تەمەن 37 ساڵان لە ڕاپەڕین تووشی کۆرۆنا بوو کە کارمەندی بەنزینخانەیە.[1]
- بەڕێوەبەری گشتی
تەندروستی سلێمانیتەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند: بۆ دڵنیایی زیاتر و ڕێگرتن لەبڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا نمونەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەکارمەندی دوکان و مارکێت و نانەواخانە و سەمونخانەکانی پارێزگای سلێمانی وەردەگیرێت.[5]

قایمقامی کۆیە: ڕێگەی شوێنە گەشتیارییەکانمان بە گڵ گرتووە
- قایمقامی شارۆچکەی
دوکاندوکان ڕایگەیاند، هیچ کەسێک بۆ گەشت و سەیران ڕووی لە سنوورەکەیان نەکردووە و دەشڵێ کار بە ڕێنماییەکان کراوە و هەموو شوێنە گەشتیارییەکان داخراون.[2]
- لە
دهۆکدهۆک ڕێوشوێنی ئەمنیی تووند بۆ قەدەخەی هاتووچۆ لە سەیرانگە و ناوچە گەشتیارییەکان گیراوەتەبەر، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دهۆکیش دەڵێ، سەیرانگەکان چۆڵن و هیچ گەشتیارێکیان تێدا نییە.[2]
- لەبارەی چوونە دەرەوە بۆ گەشت و سەیران،
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاونیشتمانیان و ڕایگەیاند هەر هاونیشتمانییەک بەمەبەستی گەشت و سەیران لە ماڵ دەربچێت، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت. جگە لە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی ئەو هاونیشتمانیانە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکانیش بە پێبژاردن سزا دەدرێن.[2]
- کۆلێژی ئەندازیاری
زانکۆی سەڵاحەدینزانکۆی سەڵاحەدین، لە ڕێگای بەکارهێنانی سیستمەکانی موودڵ و بۆلۆنیا، یەکەم تاقیکردنەوەی لەسەر خوێندنی ئۆنڵاین بە سەرکەوتویی ئەنجام دا.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- وەزارەتی تەندروستی تورکیا ئاشکرای کرد، 311 کەسی دیکە لەو وڵاتە تووشی
کۆرۆناکۆرۆنا بوون و کۆی گشتی تووشبووان گەیشتە 670 کەس. هەروەها پێنج کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا و تا ئێستا کۆی گشتی مردوان لە تورکیا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا 9 کەسە.[4]
- 176 خوێندکاری هەرێمی کوردستان کە بەمەبەستی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا ڕوویان لە تورکیا و قوبرسی تورکی کردووە، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن هاوکارییان بکەن بۆ گەڕانەوەیان، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش دەڵێ، بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی قسە دەکەن.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Kronolojiya bûyeran