- تەقینەوەیەکی خۆکوژیی لەبەردەم بارەگای ئاساییشی #قامشلۆ# ڕوویداوە و چەندین برینداری لێکەوتووەتەوە.
- یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان YRK ڕایدەگەیەنێت کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەردەوامی سیاسەتەکانی دووبەرەکی ساز کردندا، دەستی بە ناردنی تیمی بەکرێگیراوی دژە پەژاک بە جل و بەرگی پێشمەرگەی حیزبی دیموکرات بۆ ئەو ناوچانە کردووە کە لە ژێر کۆنترۆڵی گەریلاکانماندایە و دەڵێت: بە تووندترین شێوە ڕووبەڕووی سیاسەتە چەپەڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبینەوە.
- لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە هێزێکی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە لەگوندێکی سەربە شارۆچکەی #خورماتوو#، پێشمەرگەیەک شەهیدبوو سێ پێشمەرگەی تریش برینداربوون. بەو هۆیەوە پێشمەرگەیەک بە ناوی (ئەبوبەکر خزر ڕەسوڵ) تەمەن 48 ساڵ بە پلەی موقەدەم شەهید بووە، (مولازم ئاراس مەحمود)یش کە لەو کاتەدا جلوبەرگی درعی لەبەردا بووە بریندار بووە.
- هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕۆژئاوای قەزای شەنگال توانیان هێرشێکی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی #داعش# شکست پێبهێنن و زیانێکی زۆریشیان پێگەیاندوون.
- لە یەکێک لە هۆڵەکانی خوێندن لە شاری #هەڵەبجە# کە تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی تێدابوو، خوێندکارێک باوەشیکرد بە سەرجەم پرسیار و دەفتەری تاقیکردنەوەکانی خوێندکارانی ناو هۆڵەکە و سەرجەمیانی دڕاندووە.
- ماوەی سێ ڕۆژە لە شاری ڕەقەی پایتەختی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستیانکردووە بە گرتن و پاکتاوکردنی کوردانی دانیشتوانی شارەکە.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 11,119 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!