$باکووری کوردستان$
- بەفرێکی زۆر لە #وان# و #جۆلەمێرگ# باری و کاریگەریەکی خرابی لەسەر هاوڵاتیان دروست کرد. بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆر ڕیگای 85 گوندی ناوچەی مکس، 55 گوندی ناوچەی ئەلباک، 125 گوندی شاخێ، 5 گوندی وەستان، 145 گوندی پاییزاڤا، 15 گوندی قەلقەلی، 25 گوندی سارای، 35 گوندی ناوچەکانی ئارتەمێنتم ئەبەخ، بێگر و ئەردیش و بە گشتی ڕیگای 490 گوند داخران. لە وان نزیکەی 50 سانتیمەتر بەفر باریوە. لە هەندێک ناچەی جۆلەمێرگیش مەتر و نیوێک بەفر باریوە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376043/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە وان و جۆلەمێرگ بەفرێکی زۆر باری=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە وان و جۆلەمێرگ بەفرێکی زۆر باری=KTML_ImageCaption_End=
- هەردوو ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە - ÎHD) و وەقفی مافی مرۆڤی تورکیا (تیهەڤ - TIHV) لەبارەی ئەو ئەشکەنجەیەی کە بەرامبەر 8 هاوڵاتی گوندنشین لە مێردین کرابوو ڕایانگەیاند، لە بنکەی جەندرمەی مێردین ئەشکەنجە و سوکایەتی بە گوندنشینان کراوە.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ڕۆژنامەی هەمشەهریی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا کە بەشێوەی مەیدانی ئامادەکراوە، ئاماژە بەوە دەکات کە لە پارێزگاکانی #سنە#، #ورمێ# و #کرماشان# ژمارەی ئەو ژن و مێرمنداڵانەی #کۆڵبەر#ی دەکەن، بەرێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.[3]
- هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “فەردین مورادی”، چالاکوانی مەدەنی کوردی خەڵکی سنە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.[1]
$باشووری کوردستان$
- بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی #وەزارەتی دارایی# و ئابووری بڵاویکردەوە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرێبەستی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەستی بۆ ساڵی 2020 نوێکردووەتەوە.[3]
- شەپۆلێکی بەفرین بارین ناوچەی #شارباژێڕ# بە تایبەتی سنووری #چوارتا#ی لە دەڤەری پارێزگای #سلێمانی# گرتۆتەوە.[4]
- لەلایەن ڕێکخراوی شەماڵی کوردستان بۆ پاراستنی ژینگە لەژێر دروشمی (باڵندەکان هاوسەنگی ژینگە ڕادەگرن) هەڵمەتی پێدانی دانەوێڵه و خۆراک بۆ باڵندەکان لە چیای ئەزمەڕ لە سلێمانی بەڕێوەچوو.[4]
- بەڕێوەبەری ئاسایشی #ئیبراهیم خەلیل# ڕایگەیاند: باندێکی ماددەی هۆشبەر بە 30 کیلۆ هیرۆینەوە لەلایەن ئاسایشی دەروازەکەوە دەستگیرکرا و لەم هەفتەیەشدا ئەمە دووەم باندە دەستگیربکرێن.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هاوڵاتییان #عەفرین# کە بە هۆی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە، بە ناچاری ئاوارەی شێراوا و شەهبا بوون، داگیرکەریی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە تایبەت بۆ سەر عەفرینیان بە ڕێپێوانێک ڕسواو شەرمەزار کرد.[1]
- سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، گوندەکانی خربەت بەگەر و ئەریدای سەر بە #گرێ سپی# تۆپباران دەکەن، لە شارۆچکەی سلوکیش، ناڕەزایی دژی داگیرکەران بەردەوامە.[5]
- لە نزیک گوندی ئەلمالیکییە لە #حەسەکە#، هێزەکانی ئەمەریکا ڕێیان لە کاروانێکی هێزەکانی ڕووسیا کە بە نیاز بوون بچنە خاڵی سنووری سێمێلکا لە سنووری نێوان باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان. دوای ئەوە کاروانە ڕووسییەکە چوونەوە بنکەی ئاسمانیی قامشلی.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- میلیشیاکانی حیزبوڵای عێراقی لەڕێگەی یەکێک لەپەیجەکانیەوە لەتویتەر هەڕەشە لە #بەرهەم ساڵح# سەرۆک کۆماری عێراق دەکات گەر لەکۆربەندی ئابووری داڤۆس لە سویسرا چاوی بە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بکەوێت لەشاری بەغدا دەری دەکەن.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376043/0014.JPG=KTML_ImageCaption_Title=نێچیرڤان بارزانی و دۆناڵد ترامپ کۆبوونەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=نێچیرڤان بارزانی و دۆناڵد ترامپ کۆبوونەوە=KTML_ImageCaption_End=
- لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی ئابووری داڤۆسی سویسرا، هەریەک لە #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوە. پرسی پەیوەندیدار بەناوچەکە و دۆخی عێراق و ئاڵۆزییەکانی نەبوونی سەرۆک وەزیران و پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق و دۆخی ئێران و سوریا بەشێک بوون لەو تەوەرانەی هەردوولا پێکەوە باسیان کردووە. میدیای ئەمریکی ڕوومالی فراوانی کۆبوونەوەکەی کردووە و برەویان پێداوە، هاوکات بەپێی چەند زانیارییەکی پشتڕاست نەکراوە، ئەمریکا بەلایەوە گرنگ بووە هەڵوێستی هەرێمی کوردستان بزانێت لەسەر پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق.[2]
- ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق بانگهێشتی جەماوەریی دەکات بۆ خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری لە عێراق لە دژی ئەمریکا و بە شۆڕش ناوی دەبات. [3]
- برێت مەکگۆرگ نوێنەری تایبەتی پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا لە شەڕی دژی #داعش# لە تویتێکدا ڕەخنەی لە ترامپ گرتووە و نووسیویەتی: جێگەی داخە کە ترامپ لە پەراوێزی داڤۆس چاوی بە بەرهەم ساڵح و بەڕێوبەری کورستانی عێراق کەوت و ئەوەی هێنایە زمان کە ئێمە نەوتمان بەدەستهێنا. مەکگۆرگ هەروەها ڕەخنەیەکی دیکەشی لە ترامپ کردووە لەسەر ئەو قسانەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کردوویەتی، کە پەیوەندیی بە باشوری کوردستانەوە نەبووە و نووسیویەتی: وادیارە جیاوازیی نێوان باکوری سوریا و کوردستانی عێراق نازانێت.[1]