$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- نوێنەرانی شارەکانی مەهاباد و قوروە لە پەرلەمانی ئێران لە نامەیەکدا، ڕەخنە لە خەمساردی حکومەتی ئێران بەرامبەر ناڕەزایەتی سنوورنشینان لە داخستنی سنوورەکان لە ناوچە کوردنشینەکان دەگرن.[1]
- بە هۆی لێکەوتنی بێڵێکی میکانیکی لە مینێک و تەقینەوەی ئەو مینە لە شاری سەرپێڵی زەهاو، دوو هاووڵاتیی بە سەختی بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران. شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی سەعید میری و هادی مورادی ڕاگەیەندراوە و ئەو دوو هاووڵاتییە لە گوندی بێشکان تووشی ئەو ڕووداوە بوون.[5]
$باشووری کوردستان$
- بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە دەوروبەری گردی لێلکان لە سنووری ناوچەی #سیدەکان#، 3 سەربازی سوپای تورک کوژران.[4]
- ژمارەیەک پۆلیسی پاسەوانییەکان لەبەردەم دادگای #ڕانیە# گردبوونەتەوه و ناڕازین لەدەستکارینەکردنی پاشەکەوتی مووچەکانیان و داوادەکەن مووچەکانیان هاوتای مووچەی وەزارەتی ناوخۆ لێبکرێت.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/146546/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=خۆپیشاندانی پۆلیسی پاسەونییەکانی ڕانیە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/146546/0004.JPG=KTML_Photo_End=
- ژمارەیەک پۆلیسی پاسەوانییەکانی بارەگا حزبییەکان و دادگاکان لەبەردەم دادگای #سلێمانی# گردبوونەتەوە و ناڕازین لەدەستکارینەکردنی پاشەکەوتی مووچەکانیان و داوادەکەن مووچەکانیان هاوتای مووچەی وەزارەتی ناوخۆ لێبکرێت.[1]
- ژنێکی خەڵکی #زاخۆ#، کە خاوەنی شەش منداڵە، لەگەڵ هاوژینەکەی و منداڵەکانیان ویستوویانە بەڕێگەی قاچاخ خۆیان بگەیەننە یۆنان، بەڵام ئەو بەلەمەی دەیگواستنەوە، لەڕێگەدا نقووم بووە، لە ئەنجامدا ژنەکە و دوو لە منداڵەکانی لەگەڵ منداڵێکی دیکەی کورد، گیانیان لەدەستداوە و هێشتاش تەرمەکانیان نەدۆزراونەتەوە.[2]
- سێ پێشمەرگەی کوردی دەستگیرکراو لەلایەن چەکدارانی #داعش# لەلایەن هێزەکانی دژەتیرۆر ئازادکران.[1][2]
- وەزیری هاریکاری و گەشەپێدانی ئەڵمانیا لەڕێگەی فڕۆکەخانەوە گەیشتە هەولێر و لەلایەن بەرپرسانی حکومەتی هەرێم پێشوازی لێکرا.[1]
- وەزیری دارایی ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا کە دوو ملیار دینار بۆ پارەی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ زیادبکرێت.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/146546/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=گۆڤاری سیخورمە لەیادی ڕۆژنامەگەری کوردیدا پێشانگەیەکی تایبەتی کاریکاتێری بۆ هونەرمەند محەمەد فەتاح کردەوە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/146546/0008.JPG=KTML_Photo_End=
$رۆژئاوای کوردستان$
- خوێندکارانی #عەفرین# دوای 3 مانگ دەستیان کردەوە بە خوێندن.[3]
- هێزەکانی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانیان لە عەفرین، لە گوندێکی ئێزدییەکان 6 کەسی خانەوادەیەکیان ڕفاند. هاوکات لە گوندەکانی دیکەی کانتۆنەکە 9 کەس ڕفێندران.[3]