نێچیرڤان بارزانی لەبارەی تەقینەوەکەی دهۆک
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی تەقینەوەکەی شەوی ڕابردووی دهۆک 22-11-2022 بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دووبارەبوونەوەی ڕووداوی تەقینەوەی غاز جێگەی نیگەرانی و مەترسیی جیدییە دەبێت لایەنی پەیوەندیدار بەزووترین کات و بەجیدی لەسەر ئەو بابەتە ڕابوەستێت و چاودێرییەکی باشتری سیستەمی غاز و چۆنێتیی بەکارهێنانی بکات.
شەوی ڕابردوو بەهۆی تەقینەوەی سەمونخانە و باڵەخانەی بەشە ناوخۆییەک لە دهۆک پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و 33 کەس برینداربوون.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییان دەکات و ڕایدەگەیێنێت، ئامادەن بە هەموو شێوەیەک هاوکاریی بریندارەکان بکەن.
کەمتر لە هەفتەیەک پێش ئێستا 22-11-2022، بەهۆی تەقینەوەی سیستەمی غاز لە ماڵێکی سلێمانی 15 کەس گیانیان لەدەستدا. سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا دەکات ڕێکاری باشتری سەلامەتی بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی ڕێگری لە ڕووداوی لەو شێوەیە بکرێت.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بەهيداری و سەرساخيێ ل مالبات و کەسوکارێت قوربانی يێت ڕوويدانا دلتەزينا پەقينا شەڤێدی يا دهۆکێ دکەم کو جهێ خەمەکا مەزنە، دل و هەستێت من دگەل وان و شريکێت ئێش و کۆڤانا وانم، ژ خودايێ مەزن هيڤيخازم گيانيێ قوربانييا ب ڕەحم و دلۆڤانيا خۆ شاد بکەت و سەبر و ئاراميێ بدەتە مالبات و کەسوکارێت وان، هەروەسا هيڤيا ساخبوون و شيفايا بلەز بۆ بريندارا دخازم، ئەم بۆ هەر هاريکارييەکا پێويست يا چارەسەريا وان ئامادەينە.
دوبارەبوونا ڕويدانا پەقينا غازێ، جهێ نيگەرانی و مەترسييەکا جددييە و دڤێت لايەنێت پەيوەنديدار ب زويترين دەم ب جددی لەسەر ڤێ بابەتی ڕاوەستن و چاڤدرێرييەکا باشتر لەسەر سيستمێ غازێ و چاوانيا بکارئينانا وێ هەبيت و ڕێکارێت باشتر يێت سەلامەتيێ هەبن داکو ڕێ ل ڕويدانێت هۆسا دلتەزين بێنە گرتن.
خودايێ مەزن هاريکارێ مالبات و کەسوکارێت قوربانييا و خەلکێ پارێزگەها دهۆکێ بيت و دلێ مە هەميا دگەل وانە.
نێچيرڤان بارزانینێچيرڤان بارزانی [1]