باکووری کوردستان
- دەوڵەتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە دەستیگرت بەسەر شارەوانییەکانی
هەدەپەهەدەپە لە ئێلح،
فارقینفارقین، لیجە و ئەرخەنی دا و لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی لە دژی گەلی کورد ناشیدە تۆپراک هاوسەرۆک شارەوانیی فارقین و ئەحمەد کایا هاوسەرۆک شارەوانیی ئەرخەنیی دەستگیرکرد. پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورک بینای شارەوانییە دەستبەسەردا گیراوەکانی هەدەپەیان گەمارۆداوە و ڕێگا بە هیچ کەس نادەن بچێتە ناو بینای شارەوانییەکانەوە.
[1]🦠هەموو دنیا لە خەمی ڕێگریی ڤایرۆسی کۆڕۆنایە، تەنها تورکەکان نەبێت خەریکی بۆردوومانی کورد و لە خەمی گرتنی ئەندامانی هەدەپە-دان!
- لە ئێلح هێزەکانی پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سەرهات بایک کە ڕۆژنامەی یەنی یاشامی بڵاودەکردەوە. لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا کۆمپیتەری بایک دەستیبەسەرداگیرا. سەرهات بایک بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئێلح گواسترایەوە.[1]
- دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی هەدەپە لەبارەی دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانیەکان و ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا، ئێمە ئەو هەوڵە نامەردانانە شەرمەزار دەکەین کە لە کاتێکدا هەموو جیهان لەدژی نەخۆشیەک تێدەکۆشێت، بەڵام دژایەتی گەلی کورد دەکرێت. هەدەپە داوای لە گەل کرد، بە هێزی خۆیان و بە شێوەیەکی دیموکراسیانە هەموو ڕۆژێک کاتژمێر 20:00 لە پەنجەرە و باڵەکۆنەکانیان چالاکی شەرمەزارکردن ئەنجام بدەن.[1]
- بە بیانۆی ئەندامێتی ڕێکخستنی
پەکەکەپەکەکە پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی
بەلگین دیکەنبەلگین دیکەن هاوسەرۆکی شارەوانی یەنیشەهیری
ئامەدئامەد و دەستگیریان کرد و بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد گواسترایەوە.[1]
-
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورک قەیومی لە پۆستی هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی نۆرشینی بەدلیس جێگیر کرد. هێزەکانی پۆلیسی ڕژێمەکەی ئاکەپە باڵەخانەی شارەوانیەکەیان گەمارۆدا و هەڵیانکوتایە سەری و دەستیان بە گەڕان پشکنین کرد. محمد فورکان سانجاکتار قائیمەقامی قەزاکە، لە پۆستی حیکمەت تاشدەمیر و دیلەک ئۆزان هەر دوو هاوسەرۆکی شارەوانی نۆرشین جێگیر کرا. هاوکات ڕژێمی ئاکەپە دەستی بەسەر شارەوانی شارۆچکەی گوکچەباخی سەر بە پارێزگای سێرتیشدا گرت. سەرحاد چیچەک هاوسەرۆکی شارۆچکەی گوکچەباخی هەدەپەش دەستگیر کرا و ئیحسان ئەمرە ئایدن قەیمەقامی ناوچەی مسرجە لە پۆستەکەی جێگیر کرا.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سەرۆکی زانکۆی پزیشکی پارێزگای
ورمێورمێ ڕایگەیاند: 27 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا له و پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە.
[3]
- سەرۆکی زانکۆی پزیشکی
سنەسنە ڕایگەیاند: تا ئێستا 28 کەس لە پارێزگای سنە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.[3]
- مامۆستا حشمەت مەنسووری شاعیر، تەنزپەرداز، نەقاش و پەیکەرتاشی شاری
ئیلامئیلام لە تەمەنی 84ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
[6]
باشووری کوردستان
- ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک 3 جار دەڤەری نێروە و ڕێکان'یان بۆردوومان کردووە، کە دەکەوێتە سنووری پارێزگای
دهۆکدهۆکەوە.
[5]🦠📌 12 تووشبوو لە هەولێر و 10 تووشبووی تری کۆڕۆنا لە سلێمانی ڕاگەیەندرا!
📌 شارۆچکەی دەربەندیخان و گوندی سێبیران لە سنووری پارێزگای هەولێر کەرەنتینە دەکرێن!
-
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری تووشبووانی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و 12 تووشبووی نوێی لە شاری
هەولێرهەولێر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند.
[2]
-
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەرئەنجامێکی نوێی پشکنینی بۆ گومانلێکراوانی کۆرۆنا ڕاگەیاند، لە دەرئەنجامەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ئاماژە بەوەکراوە، کە 10 توشبووی تریان لە پارێزگای
سلێمانیسلێمانی دەستنیشان کردوە. دوو کەسیان دانیشتوی شاری سلێمانین و 7 کەسی تریشیان دانیشتوی شارۆچکەی
دەربەندیخاندەربەندیخانن و یەک کەسیشیان دانیشتوی شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵە.[1]
- گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا شەش تووشبووی کۆرۆنا دەستگیرکراون کە ئامادەنەبوون بچنە کەرەنتینە. تەندروستیی سلێمانیش دەڵێت: ژمارەیەک تووشبووی کۆرۆنا لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە و ئێستا دەسووڕێنەوە.[2]
- بەپێی دوایین ئامار، کە وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردووەتەوە، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرنا لە هەرێمی کوردستان بۆ 76 حاڵەت بەرز بووەتەوە.[1]
- وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان داوا لە هاونیشتمانییانی شارۆچکەی دەربەندیخان و گوندی سێبیران لە سنووری پارێزگای هەولێر دەکات لە ماڵەکانیان نەیەنەدەرەوە و هەر کەسێکیش بەرکەوتنی لەگەڵ تووشبووەکان هەبووە خۆیان بدەنە دەست تیمەکانی تەندروستی بۆ پشکنینی تاقیگە.[2]
- بەگوێرەی ئامارێکی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم، لەماوەی هەشت ڕۆژی ڕابردوودا لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە هەشت هەزار بەڵگەنامەی شۆفێری دەستی بەسەردا گیراوە و پتر لە 2 هەزار سەرپێچی تۆمارکراوە و نزیکەی 400 ئۆتۆمبێلیش دەستی بەسەردا گیراوە.
[4]
- وەزیری کشتوکاڵ داوا داوا لە خاوەنکاران و جوتیاران و خاوەن پرۆژە کشتوکاڵیەکان و کۆمپانیاکانی کشتوکاڵی دەکات بۆ ئەوەی فۆڕمی ڕێگە پێدانیان بۆ پڕبکرێتەوە بەڕێوبەرایەتییەکانیان لەهەموو شارو شارۆچکەکان لە ئەرکدان بۆ کارئاسانی و هاوکاریان و دەتوانن پەیوەندیان پێوە بکەن تاکو کارەکانتان نەوەستێت.[3]
- بەرەبەیانی ئەمرۆ چەکدارانی
داعشداعش لە نزیک کێڵگە نەوتییەکانی
کەرکووککەرکووک لە باشووری ئەو شارە، هێرشیان کردووەتە سەر پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق و شەڕ و پێکدادانێکی زۆر لە نێوانیاندا ڕوویداوە، بەڵام زیانەکان نەزاندراون. هەروەها داعش بارەگایەکی سەربە پۆلیسی فیدراڵییان لە نزیک کێڵگە نەوتی خەبازە بۆردومان کردووە، لە ئەنجامدا پۆلیسێک بریندار بووە.[4]
- دۆخی ئەمنیی
خورماتووخورماتوو نائارامە و ناوبەناو بەشێوازی جیا جیا هێرشی دەکرێتە سەر، هەندێک لە بەرپرسانی تورکمان کورد بە تێکدانی دۆخەکە تۆمەتبار دەکەن، هەروەها
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی'یش داعش تاوانبار دەکات، بەپرسێکی کوردیش دەڵێت: ئەوەی دۆخی خورماتووی تێکداوە ململانێی گروپە چەکدارە تورکمانەکانن.[5]
رۆژئاوای کوردستان
- بە مەبەستی پێشگرتن لە تەشەنەسەندن و بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرێوبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا قەدەغەی هاتوچۆی لە کاتژمێر 6 ئەم بەیانیەوە تا کاتێکی نادیار ڕاگەیاند.[1]
دەرەوەی کوردستان
- فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 9 کەسی تر لە تورکیا بەهۆی ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە. بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 30 کەس.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Kronolojiya bûyeran