ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 23-03-2025، حاجی #میرخان دۆڵەمەری#، بەرپرسی دەزگای ئەیلوول و گوڵان لە #سۆران# و شۆفێرەکەی لەسەر رێگەی رۆڤیا-چەمە لە سنووری پارێزگای #دهۆک# بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی حاجی میرخان دۆڵەمەری دەکات و دەڵێت، هاوسۆز و هاوخەمی خانەوادەی بەڕێزیان و کەسوکار و هاوڕێيان و هاوکارانى خوالێخۆشبووم.
حاجی میرخان دۆڵەمەری بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرسەیەک چووبووە ناحیەی رۆڤیای سەر بە قەزای بەردەڕەش و لە کاتی گەڕانەوەدا، خۆی و شۆفێرەکەی بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا.
=KTML_Bold=دەقی پرسەنامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان=KTML_End=:
پرسە و سەرەخۆشى لە خانەوادەى کەسایەتیی دیار، پێشمەرگە و تێکۆشەر، بەرپرسی دەزگای ئەیلوول و گوڵان لە سۆران، حاجی میرخان دۆلەمەری دەکەم کە بەداخەوە ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا.
هاوسۆز و هاوخەمی خانەوادەی بەڕێزیان و کەسوکار و هاوڕێيان و هاوکارانى خوالێخۆشبووم، لە خواى مەزن داواکارم گيانى بە بەزەيى و ميهرەبانيى خۆى شاد بکات و ئارامى و دڵنەوايى بە هەمووان ببەخشێت. [1]
#نێچيرڤان بارزانى#
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
#23-03-2025#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=