بنەماڵە و کەسوکار و خزمانی کەسایەتی دیاری شاری
هەولێرهەولێر کۆچکردوو
عومەر نۆغەرانیعومەر نۆغەرانی سوپاسنامەیەک ئاڕاستەی هەموو ئەو لایەن و کەسانە دەکەن کە لە نەخۆشکەوتن و کۆچکردن و پرسەکەیاندا بەشداریانکردووە و هاوبەشی خەمیان بوون.
دەقی سوپاسنامەی بنەماڵەی کۆچکردوو عومەر نۆغەرانی:
سوپاس و پێزانین
بەناوی بنەماڵە و کەسوکار و خزمانی کەسایەتی دیاری شاری هەولێر برا گەورەمان (کاک عومەر نۆغەرانی) سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەڤاڵ کاک
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلیکۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی و تەواوی هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین، بەتایبەت هەڤاڵان
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵدەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ و
شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵشاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ، جوامێری و مەردایەتیان وەک هەمیشە بەرامبەر خەڵکی هەولێر و کوردستان دووپاتکردەوە و وەک خاوەن پرسە ئازارەکانیان کەمکردینەوە، هەروەها سوپاسی مەڵبەندی سێی ڕێکخستن و تەواوی مەڵبەندەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و لێپرسراو و ئەندامانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێز پارێزگاری هەولێر و بەڕێز وەزیری ئەوقاف و پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان و دامەزراوە حکومییەکان و سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکومەت و پیاوانی ئایینی و ڕیش سپی و شێخانی تەریقەت و تەکیە و خانەقاکان و سەنتەری ڕۆشنبیری بابان و سەرۆک هۆزەکانی کوردستان و هۆزە عەرەبیەکان، لەبەرامبەر ئەرک و ماندووبوونیان کە هەر لەساتەوەختی نەخۆشکەوتنی برا گەورەمان کاکە (عومەر نۆغەرانی) بەردەوام لەگەڵمان بوون لەماڵ و لە نەخۆشخانە سەردانیان کردین و بەپەرۆشیان خەمەکانیان لەگەڵ بەشکردین .
بەدەرفەتی دەزانین سوپاسی دکتۆر و کارمەندانی نەخۆشخانەی پار بکەین کە هەوڵی لە ڕادەبەدەر و دڵسۆزانەیاندا بۆ چاودێرییکردنی باری تەندروستی کۆچکردوو، بەم پەرۆشی و بەشداریکردنەتان لە نەخۆشخانە و لە کاتی سپاردنی بەخاک، سوپاسی هەڵوێستە جوامێرانەکانتان دەکەین.
سوپاسی بێ پایانی خەڵکی دڵسۆزی هەولێر و دەوروبەری و هەموو هاوڵاتیانی کوردستان و و هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە لە ڕێگەی بروسکە و تۆڕی کۆمەڵایەتیەکانەوە دەکەین کە بەشداری پرسەکەیان کردووە، منەتبارتان کردین و سەلماندتان کە کاک عومەر نۆغەرانی سەرکردەیەکی جەماوەری گەورە بووە و بەتەنها موڵکی بنەماڵەکەمان نەبووە بەڵکو موڵکی هەموو کوردستان بوو.
[1]
بنەماڵەی کۆچکردوو
عومەر نۆغەرانی
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە! Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,104 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!