سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی جەژنی #قەوڵتاس# لە کاکەییەکان دەکات و جەخت لە بەهێزترکردنی کولتووری پێکەوەژیانی گەلی کوردستان و پاڵپشتیکردنی ماف و داواکانی پێکهاتەکان دەکاتەوە.
=KTML_Bold=دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی جەژنی قەوڵتاس=KTML_End=
=KTML_Bold=بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان=KTML_End=
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی (قەوڵتاس)ی کاکەییەکان پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم خوشک و برایانی کاکەیی لە کوردستان و هەموو جیهان دەکەم.
هیوادارم خوشک و برا کاکەییەکانمان و تێکڕای پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان هەردەم جەژن و بۆنەکانیان لە ئارامی و خۆشیدا بکەنەوە.
لەو بۆنەیەدا جەخت لە بەهێزترکردنی کولتووری پێکەوەژیانی گەلی کوردستان و پاڵپشتیکردنی ماف و داواکانی پێکهاتەکان دەکەینەوە.
بمێنن لە خێر و خۆشیدا. [1]
#مەسعود بارزانی#
#25-01-2024#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=