- 25-01-2020
- 24-01-2020
- 23-01-2020
- 22-01-2020
- 21-01-2020
- 20-01-2020
- 19-01-2020
- 18-01-2020
- 17-01-2020
- 16-01-2020
- 15-01-2020
- 14-01-2020
- 13-01-2020
- 12-01-2020
- 11-01-2020
- 10-01-2020
- 09-01-2020
- 08-01-2020
- 07-01-2020
- 06-01-2020
- 05-01-2020
- 04-01-2020
- 03-01-2020
- 02-01-2020
- 01-01-2020
- 31-12-2019
- 30-12-2019
- 29-12-2019
- 28-12-2019
- 27-12-2019
26-01-2020
- 27-01-2020
- 28-01-2020
- 29-01-2020
- 30-01-2020
- 31-01-2020
- 01-02-2020
- 02-02-2020
- 03-02-2020
- 04-02-2020
- 05-02-2020
- 06-02-2020
- 07-02-2020
- 08-02-2020
- 09-02-2020
- 10-02-2020
- 11-02-2020
- 12-02-2020
- 13-02-2020
- 14-02-2020
- 15-02-2020
- 16-02-2020
- 17-02-2020
- 18-02-2020
- 19-02-2020
- 20-02-2020
- 21-02-2020
- 22-02-2020
- 23-02-2020
- 24-02-2020
- 25-02-2020
باکووری کوردستان
- دوای 24 کاژێر لە ڕوودانی
بوومەلەرزەبوومەلەرزە، تیمەکانی فریاگوزاری منداڵێکی تەمەن 2 ساڵیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی ڕووخاو لە شاری
خارپێتخارپێت دەرهێنا.
[2]
- دەزگای ئافادی دەوڵەتی تورک ڕایگەیاند، تا ئێستا تەرمی 31 کەس لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا دەرهێنراون. هەروەها وتی، بە هۆی بوومەلەرزەکەوە هەزار و 556 کەس برینداربوون. بە پێی ئامارەکان 72 باڵەخانە ڕووخاون و زیان بەر 624 باڵەخانەی تریش کەوتووە.
[1]
وێنەی ڕۆژ: 26-01-2020، دێرسم
- هەندێک سەرچاوەی لۆکاڵی باس لە گیانلەدەستدانی 35 کەس دەکەن بەهۆی بوومەلەرزەکەی دوێنێوە.
[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئەسعەد پیری، خەڵکی
پیرانشارپیرانشار، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت پێکرا. ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە بەرەزاییەکانی
قەندیلقەندیل لە سنووری پیرانشار بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێکراوە و بریندار بووە.
[6]
- دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی عەلی هادیزادە تەمەن 22 ساڵ و کوڕی بەشار هەروەها حوسێن هادیزادە تەمەن 29 ساڵ کوڕی جەمیل، لە لایەن هێزەکانی ئەرتەشی تورکییەوە، تەقەیان لێکراوە و بە سەختی پێکراون. ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە، خەڵکی گوندی گیوەرانی ناوچەی قوتووری خۆی بوون. حوسێن لەو ڕووداوەدا، سەری بەر گوللەی هێزەکانی ئەرتەشی تورکییە کەوتووە و عەلی دوو گوللەی بەر پشتی کەوتووە. ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە، هەنووکە لە نەخۆشخانەی شاری
وانوان دان و باری تەندروستیان نالەبار ڕاگەیاندراوە.[6]
باشووری کوردستان
- ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00، فڕۆکەیەکی سیخوڕیی بۆمب هەڵگر بە نزمیی بە ئاسمانی گوندەکانی دەڤەری
باڵەکایەتیباڵەکایەتیی سەر بە پارێزگای
هەولێرهەولێردا سوڕایەوە.
[4]
- پاش 3 ڕۆژ لە داخستنی، دەروازەی
حاجی ئۆمەرانحاجی ئۆمەران کرایەوە.[5]
- ئەمڕۆ فڕۆکەجەنگییەکانی تورک چەند جارێک گوندەکانی دەورووبەری شارەدێی دینارتەی سەر بە شارۆچکەی
ئاکرێئاکرێیان لە سنوری پارێزگای
دهۆکدهۆک بۆردوومانکرد. بەپێی زانیارییەکان بۆردومانەکان گوندەکانی جەم شرتێ، سرانی و بابولێ-یان لە سنووری شارەدێی دینارتە بۆردومان کردووە، بەپێی زانیارییە هەرێمییەکان فڕۆکە جەنگییەکان شەش جار لەسەر یەک بۆردومانیان کردووە.[4]
- لە هەولێر، بەردی بناخەی پرۆژەی زانیاری (تاوەری E1) کە بەرزترین تاوەرە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق دانرا.[2]
- ئەمڕۆ بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان 24، ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە شاعیر و نووسەری کورد،
حەمە سەعید حەسەنحەمە سەعید حەسەن لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو. ڕێوڕەسمەکە بە بەشداری ژمارەیەک بەرپرسی ئیداری، سیاسی، نووسەر و شاعیری کورد بەڕێوەچوو و چەندین وتار لەلایەن ئامادەبووانەوە پێشکەشکران. هەروەها چەندین دیاری و خەڵات لەلایەن نوێنەرانی دامودەزگا و دامەزراوە جیاوازەکانەوە پێشکەش بە نووسەری ناوبراو کران.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ڕۆژئاوای
گرێ سپیگرێ سپی، بە دووری کیلۆمەترێک لە دووری سنوورەوە، لەنێوان گوندەکانی کەنداڵ و جەلەبێ دەستی بە دروستکردنی دیوار کرد. هەروەها لە هەردوو لای دیوارەکەی تاشە کۆنکرێتی گەورە دادەنێت.[1]

تورکیا لە ڕێگەی دروستکردنی دیوارەوە هەوڵ دەدات گرێ سپی و کۆبانێ لەیەک داببڕێت
- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاروانێکی دیکەی سەربازی کە لە 100 بارهەڵگر پێکهاتووە و کەلوپەلی لۆجستی و سەربازی لەخۆ دەگرێت ڕەوانەی ناوچەکانی ژێر دەستی هێزەکانی سووریای دیموکرات (
هەسەدەهەسەدە) لە ڕۆژئاوای کوردستان کردووە. ئاماژەی بەوەشکرد، کە کاروانەکە لە پارێزگای
حەسەکەحەسەکە و دێرزوور جێگیر دەکرێن.[3]
- ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، تورکیا 70 بنەماڵەی چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی لە
سەرێکانیسەرێکانی جێگیرکردوون و ڕێگەی پێداون دەست بەسەر زەوییە کشتووکاڵییەکان و خانووی هاووڵاتییانی کورد دا بگرن. ئاشکراشیکردووە، چەکدارانی سەر فیرقەی حەمزاتی سەر بە تورکیا، 24 کاتژمێریان داوە بە هاووڵاتیانی ناوچەکە کە شوێنەکانیان چۆڵ بکەن.[3]
دەرەوەی کوردستان
- سەرۆکی ئەمریکا بە دوو وشە وەڵامی پێشنیازی ئێران بۆ دانوستان لەگەڵ واشنتن دەداتەوە و دەڵێت، سوپاس نامانەوێت.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Kronolojiya bûyeran