$باکووری کوردستان$
- لە ناوچەی گەڤەری سەر بە #جۆلەمێرگ# بەهۆی بارینی باران و بەرفێکی زۆر ڕێگای 11 گوند داخر. هاوکات بەو هۆیەوە لە چەندین شوێن شاخەکان داڕمان و ڕێگای هاتوچۆیان وەستاندووە. بۆ کردنەوەی ڕێگاکان، هەوڵەکان دەستی پێکردووە، بە هۆی گیرانی ڕێگاکان، چەندین ئۆتۆمبیلیش گیریان خواردووە.[7]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئەفشین حوسێن پەناهی، چالاکی مەدەنی و ژینگەیی لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری سنە، پاش تێپەڕکردنی نزیک بە 3 ساڵ لە ماوەی زیندانییەکەی، بە لێخۆشبوونی مەرجدار لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380827/0018.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئەفشێن حوسێن پەناهی لە گرتووخانەی سنه ئازاد کرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئەفشێن حوسێن پەناهی لە گرتووخانەی سنه ئازاد کرا=KTML_ImageCaption_End=
- بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی 8 ساڵەی ئێران و عێراق لە ناوچەی مێهران سەر بە شاری #ئیلام#، ئەفسەرێک و سەربازێک بریندار بوون. فەرمانداری دێهلوڕان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: ئەو ڕووداوە لە ناوچەی فەکەی سەر بە شاری مێهران ڕوویداوە و 2 کەس لە هێزەکانی ئەرتەشی حکوومەتی ئێران، بریندار بوون.[3]
- بەرپرسانی تەندروستیی پارێزگای #سنە# دەڵێن لە هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سنە دەستپێدەکات و لە شەپۆلی یەکەم زۆر مەترسیدارتر دەبێت. بەپێی ئامارەکان تا ئێستا 1093 کەس لە سنووری پارێزگای سنە تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 623 کەس چاکبوونەتەوە و 114 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.[4]
- لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان 138 پزیشک، پەرستار و فەرمانبەری تەندروستی تووشی کۆرۆنا بوون، زۆرترین تووشبووەکانیش لە پارێزگای #کرماشان#ن.[4]
$باشووری کوردستان$
- سێ فڕۆکەی دەوڵەتی تورک ناوچەکانی (چیادێل، گەروی زراران، ڕۆبی و ڕواڵا، چیای کەوەت) یان لە #برادۆست# بۆردوومان دەکەن.[2]
- بەپێی ئەو زانیارییانەی هاوڵاتیانی ناوچەی #برادۆست#، بە ڕۆژنیوزیان داوە، سوپای داگیرکەری تورک لە بارەگای سەربازیی بەرمیزەی سەربە #سیدەکان# لە دەڤەری برادۆست سەرباز و جبەخانە دەگوازێتەوە بۆ بارەگای چیادێل. سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەداوە کە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی گەورەی بارهەڵگری سەربازیی لە بارەگای سەربازیی بەرمیزەوە بەرەو دەشتی هێرتێ و چیادێل چوون.[2]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن 75 ساڵە دانیشتووی شاری دهۆکە بەرکەوتەی تووشبووێکی پێشووە کە سەردانی کردووە.[8]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، پیاوێکی تەمەن 46 ساڵ دانیشتووی شارەدێی #کەسنەزان# و ئەوەی دیکەیان پیاوێکی تەمەن 32 ساڵ دانیشتووی کەمپی دارەشەکرانە لە پارێزگای هەولێر.[8]
- ڕۆژنامەنووس #هێمن مامەند# بە کەفالەتی شەش ملیۆن دینار ئازادکرا.[8]
- ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسی لەبەردەم بینای #ئەمنە سوورەکە# له شاری سلێمانی گردبوونەوە و داوا دەکەن کە مینحەکانیان هاوشێوەی زیندانیانی بەغدا بکرێت و ماوەکەی بۆ 25 ساڵ درێژ بکرێتەوە.[1]
- سەرۆکی فڕاکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی بەرپرسە لەدابینکردنی مووچەی فەرمانبەران حکومەتی هەرێمە، ئەو کێشانەشی ڕوودەدن لەنێوان هەرێم و بەغداد تاوانی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە.[5]
- کارمەندانی تەندروستی #پێنجوێن# و بەشێک له کارمەندانی نەخۆشخانەی شەهید هەژار له #کەلار# و نەخۆشخانەی گوڵاڵە کەسەر بە شارۆچکەی #خانەقین#ە، بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە بایکۆتی دەوامیان دەستپێکرد. ئه و کارمەندانە داوا لەحکومەت دەکەن لەوە زیاتر بەرامبەر مافە داراییەکانیان خەم سادنەبێت و ڕێگەچارەیەک بۆ ئه و کێشەیە بدۆزێتەوە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380827/0010.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بایکۆتی دەوامی کارمەندانی تەندروستی دەستیپێکرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بایکۆتی دەوامی کارمەندانی تەندروستی دەستیپێکرد=KTML_ImageCaption_End=
- پۆلیسێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی #کۆیە# بەناوی کامەران لوقمان لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، لەلایەن تۆمەتبارەکەوە تەقەی لێ دەکرێت و دەکوژرێت.[4]
- #دیندار زێباری#، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە کە #مستەفا سەلیمی# هاتبێتە هەرێمی کوردستان و پاشان ڕادەستی ئێران کرابێتەوە.[1]
- دیندار زێباری، بەرپرسی لیژنەی وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیەکان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوامیدا گوتی: تائێستا هەرێمی کوردستان زیاتر لە 17 ملیار دیناری لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا خەرجکردووە. گوتیشی: زیاتر لە 600 هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری حکومەتی هەرێم گەڕێندراونەتەوە کوردستان، کە 100 هاووڵاتی لە هیندستان، 118 هاووڵاتی لە سعوودیە، 157 هاووڵاتی لە ئوردن، 107 کەسی ئەڵمانیا، 163 کەسی لە بەریتانیا، . ڕاشیگەیاند: لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا حکومەتی هەرێمی کوردستان 159 ڕاگیراوی لە #هەولێر# ئازاد کردووە، هەروەها 248 گیراو لە سلێمانی و 319 لە #دهۆک# ئازاد کراون.[6]
- جەلال ئەمین بەگ بەرێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند لەماوەی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەرەنتینە کردنی هاووڵاتیان 31 تۆمەتبار دەستگیر کراون کە ماددەی هۆشبەریان کێشاوە و بازرگانیان پێوە کردووە.[5]
- بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، داوایان لە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە هاوشێوەی دەروازەی سنووریی #سەیرانبەن#، دەروازەکانی کێلێ، پشتە و #تەوێڵە# بکرێنەوە.[4]
- گەنجێکی #سلێمانی# بەناوی برزو جەبار عەبدوڵڵا تەمەنی 19 ساڵ و لە ڕۆژی #19-04-2020# لەگەڵ دوو هاوڕێی سەردانی شارۆچکەی #ماوەت# لە #شارباژێڕ# دەکەن و لەوێ دەکەوێتە ئاوەوە و دەخنکێت. دوای هەفتەیەک ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- مەیادە نەجار پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عیراق دەربارەی بڕیاری بڕینی مووچەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ''ئەم بڕیارە سیاسییە و هەندێک حزبی سیاسی لەسەر دروستکردنی قەیران دەژین و ئەمڕۆش دەیانەوێت مووچەی هەرێمی کوردستان وەک کارتێکی فشار بەکاربهێنن''.[5]
- جەنەرال هالید ئەلمحجوب سەرۆکی بەشی بەڕێوەبەرایەتی ئەخلاقی لە سوپای نشتیمانی لیبیا ئاشکرای کرد، لە بەرەکانی ئەلوشکا، ئەلوەتیە و بەنی ئەلید 5 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیان خستووەتە خوارەوە.[7]
- وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ، توشبونی 57 کەسی دیکەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و دەشڵێت: کەسێکی دیکە بە ڤایرۆسەکە گیانی لەدەستداوە و 39 توشبوش چاکبونەتەوە.[5]
- لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2 هەزار و 257 کەس لە تورکیا توشی کۆرۆنا بوون و 99 کەس گیانیان لەدەستداوە.[2]