بەڕێزان: سکرتاریەت و ئەندامانی ڕێکخراوی ئازادی لاوان
(24) ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی ئازادی لە ئێوە و سەرجەم ئەندامانی ڕێکخراوەکەتان پیرۆز دەکەم، ئومێد دەکەم ئەم یادەتان ببێتە مایەی سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتر.
ڕێکخراوی ئازادی لاوان، لە ماوەی ڕابردوودا وەک ڕێکخراوێکی تایبەت بە لاوان لەژێر دروشمی لاوان کۆڵەگەی سەرەکی کۆمەڵگان و ئایندەی میللەتەکەمانن توانیویەتی خزمەتێکی بەرچاو بە لاوان بکات و ببێتە ناوەندێکی گرنگ بۆ پێگەیاندنی لاوان و ڕەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ دەرخستنی تواناکانیان.
بۆ
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە لاوان بناغەی خەباتکردن و خزمەتکردن بوونە، لە دامەزراندنی یەکێتییەوە تا ئێستا هەمیشە گەنجان و لاوان لەریزی پێشەوەی خەبات و داکۆکیکردن بوونە و ئایندەی حزب و حوکمڕانی بوونە.
بۆ قۆناغی داهاتوو ئامانجمانە ڕێکخراوەکە بە خوێنێکی تازە و بەرنامەی تازە و ستافێکی تازە بەگڕوتینەوە کاربکەن و خزمەتی لاوان بکەن و دەرفەتی گونجاویان بۆ بڕەخسێنن، وەک هەمیشەش لاوان پێشەنگی گۆڕانکارییەکان بن و بەتواناکانیان ببنە هەوێنی پێشکەوتن و گۆڕانکاری لە کۆمەڵگاکەماندا.
[1]
شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵشاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە! Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,162 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!