$باکووری کوردستان$
- بەدیعە ئوزگوکچە ئەرتان هاوسەرۆکی شارە#وان#ی وان دوای ئەوەی لە لایەن ڕژێمی تورکەوە لە پۆستەکەی دوور خرایەوەو لە شوێنی ئەو قەیومی جێگیر کرد، بڕیاری گرتنی بۆ دەرچوو.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/373138/0021.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بەدیعە ئوزگوکچە ئەرتان=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بەدیعە ئوزگوکچە ئەرتان=KTML_ImageCaption_End=
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی گیانبەختکردنی 143 خۆپیشاندەری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی پشتڕاست کردووەتەوە.[4]
- ژمارەیەک لە #کۆڵبەر#انی کورد لە سنووری #سەردەشت# کەوتنە بۆسەی هێزەکانی سپای پاسداران و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە، کۆڵبەرێک بە ناوی حەسەن ساڵحپوور بەسەختی پێکرا.[7]
- هێزە ئیتلاعاتییەکان لاوێکی کوردیان بە ناوی سوهەیب ئەسەدی، خەڵکی #سنە#، دەسبەسەر کرد. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە هێرش کردنە سەر ماڵی باوکی ئەو لاوە کوردە، پاش دەسبەسەرکردنی، بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێزراوە.[7]
- هێزە ئیتلاعاتییەکان 6ی هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی بورهان سوبحانی، سەرکەوت ئەحمەدی، عوبەید ئەحمەدی، سالار نەورۆزی، ئاکۆ ئەیازی و بورهان کاکەیییان لە #سەلاسی باوەجان#ی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.[7]
$باشووری کوردستان$
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا لە هۆڵی سینەما سالم، کە ژمارەیەکی بەرچاو هونەرمەند و توێژە جیاجیاکان بەشدارییان کردبوو، هونەرمەند #عەدنان کەریم# نوێترین ئەلبوومی خۆی بڵاوکردەوە. ئەلبوومەکە سێ گۆرانی لەخۆدەگرێت و تێکستی گۆرانییەکان لە هەرسێ هۆنراوەی گریانی نیوەی شەو، ئەشق و ئازادی و گۆمی خوێن-ی #هێمن موکریانی# وەرگیراوە.[4]
- بەهۆی بۆردومانی گوندەکەیان لەلایەن فڕۆکەی تورکیاوە، دانیشتووانی گوندی سەرگەینێڵی سنووری #سەنگەسەر#/ پشدەر، بەتەواوی ئاوارە دەبن. نەهرۆ عەبدوڵڵا، بەڕێوبەری شارەدێی سەنگەسەر بە کوردستان 24ی ڕاگەیاند، بۆردومانەکە ئێوارەی ئەمڕۆ بووە و فڕۆکەکان 3 تا 4 جار دەوروبەری گوندی سەرگەینێڵی لە #قەندیل# بۆردوومان کردووە. ئاماژەی بەوەشکرد زیانە گیانیەکان نەزانراون، بەڵام زیانی ماڵی زۆریان بە ناوچەکە گەیاندووە.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/373138/0019.JPG=KTML_ImageCaption_Title=فڕۆکەکانی داگیرکەری تورک بناری قەندیل بۆردووماندەکەنەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=فڕۆکەکانی داگیرکەری تورک بناری قەندیل بۆردووماندەکەنەوە=KTML_ImageCaption_End=
- لە بازگەیەکی #هەولێر# دەست بەسەر 81 تۆن هێلکەی تورکی-دا گیرا کە نەشیاوە بۆ خواردن و لە دەروازەی سنووری #باشماخ# هێنراوەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان.[3]
- بەبۆنەی 25ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە #مەخموور#، ژنان خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا.[1]
- بەهۆی بڕینی دەرماڵەی جوگرافی (هاتوچۆ) پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانە گەورە تاقانەکەی سنووری شارۆچکەی #پێنجوێن#، بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاندوە و بەرپرسێکی تەندروستیش، دەڵێت:پەککەوتنی کەرتی تەندروستی پێنجوێن، لەئەستۆی حکومەت و لایەن پەیوەندیدارەکانە.[2]
- #نێچیرڤان بارزانی# بە یاوەریی جێگرەکانی سەردانی #سلێمانی# دەکات.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/373138/0013.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کتێبە نوێیەکەی ئارێز عەبدوڵڵا بڵاو دەکرێتەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کتێبە نوێیەکەی ئارێز عەبدوڵڵا بڵاو دەکرێتەوە=KTML_ImageCaption_End=
- ساڵۆنی #کوردستانی نوێ# لەدرێژەی کاروچالاکییەکانی خۆی مەراسیمێکی بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی سەرەتاتکێی سەربردان بۆ نووسەر #ئارێز عەبدوڵڵا# ڕێکخست.[6]
- ئەمڕۆ لە #زانکۆی ڕاپەڕین# لە شارۆچکەی #ڕانیە# و لەدرێژەی چالاکییەکانی تایبەت بە ڕۆژی جیهانیی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان-دا، سیمپۆزیومی بەشداریی ژن و سنوردارکردنی دەسەڵاتەکانیان لە کایە گشتییەکاندا بۆ هەر یەک لە بەسمە محەمەد کۆمیسار لە کۆمیسیونی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، د. #چۆمان# هەردی بەرێوەبەری گشتی سەنتەری جێندەرناسی لە زانکۆی ئەمریکی، شۆخان حەمەڕەشید پارێزەر و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی، بەڕێوەچوو.[4]
- لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە ڕێگای نێوان #دهۆک# - موسڵ، 20 خوێندکار برینداربوون. سەرجەم بریندارەکان خەڵکی دهۆکن.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئاژانسی سای سەر بە حکوومەتی سووریا بڵاویکردەوە کە سوپای تورکیا خاڵێکی سەربازی نوێی لە گوندی حەمامات لە دەوروبەری #سەرێکانی# داناوە و دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازیشی ڕەوانەی خاڵی سەربازی گردی ئەبوو بەکر لە هەمان ناوچە کردووە.[3]
- وەزارەتی بەرگری تورکیا، ڕایگەیاند، لە شارۆچکەی #سەرێکانی#، توانیویانە تۆڕێکی تونێلی سەربازی بدۆزنەوە، کە هێزەکانی سووریای دیموکرات (#هەسەدە#) بەکاریان هێناوە.[3]
- لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە، تەقینەوەیەک لە کۆڵانی سیاسی ناوەندی شاری #عەفرین# ڕوویدا.[4]
- سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە ڕێگانی فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوان گوندی دبس-ی سەر بە ناوچەی عەین عیسایان بوردومان کرد.[1]
- لە شارۆچکەی تل خەلەفی سەر بە سەرێکانی کە لە ژێر داگیرکەریی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دایە، ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە. بە پێی زانیارییەکان تەقینەوەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە ئەنقەرە پۆلیس بەسەر ماڵی #بێریڤان ئاڵتان# پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیادا گرت. هێزەکانی پۆلیس ماڵی ئاڵتانیان پشکنی و دواتر دەستگیریان کرد.[1]
- دوای ئەوەی تورکیا دەستیکرد بە تاقیکردنەوەی ڕادارەکانی سیستمی بەرگری مووشەکی (ئێس400)ی ڕووسی، سیناتۆری ئەمەریکی، کریستۆڤەر ڤان هولین، ڕایگەیاند، تورکیا سنووری ڕێگەپێدراوی خۆی بەزاندووە.[3]
- بەهۆی کێشە سیاسیەکانی نێوان واشنتن و ئەنقەرە، لیرەی تورکی بەهای خۆی لەدەستداوە و جیاوازی زۆری لەگەڵ چەند ساڵی ڕابردوو هەیە. لەم بارەیەوە، #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان#، سەرۆک کۆماری تورکیا داوا لە خەڵکی تورکیا دەکات: دۆلار بەجێبهێڵن. ئەردۆغان دەڵێت: دۆلار جێبهێڵن، با ڕووبکەینەوە دراوی خۆمان، لیرەی تورکی. لیرەی تورکی چیدی بەهاکەی لەدەست نادات. بە نیشتمانپەروەریی خۆمان وا نیشان بدەین.[3]
- سەنتەری ئەوروپی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و ئاڵوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان (EMCDDA) لە ڕاپۆرتی ئەمساڵی خۆیدا، کە لەگەڵ پۆلیسی ئەوروپا سەبارەت بە بازاری ماددەی هۆشبەر ئامادەیکردووە، ڕایگەیاندووە، #پەکەکە# تێوەگلاوە لە تاوانی ڕێکخراو و بەشداریکردووە لە بەقاچاغبردنی ماددەی هۆشبەر بۆ ئەوروپا.[3]