$باکووری کوردستان$
- ڕژێمی تورک لە 5 ناوچەی #جۆلەمێرگ# هەموو جۆرە هاتووچۆیەکی لە هاووڵاتییان بۆ ماوەی 15 ڕۆژ قەدەغە کرد.[1]
$باشووری کوردستان$
- بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ترسی خستووەتە دڵی ئەو کەسانەی نیازیان هەیە سەردانی سعودیە بکەن بۆ ئەنجامدانی عومرە، تەنیا لەم مانگەدا زیاتر لە 400 کەس لە #هەولێر#، 300 کەس لە #سلێمانی# و 250 کەس لە #دهۆک# پاشگەز بوونەتەوە لە چوونیان بۆ وڵاتی سعودیە و ئەنجامدانی عومرە.[3]
- پارێزگاری #هەڵەبجە# هۆشدارییەکی توند دەداتە هەموو ئەو کەسانەی لە 20ی ئەم مانگەوە لە ئێران گەڕاونەتەوە و تائێستا خۆیان ڕادەستی لیژنە پزیشکییەکان نەکردووە.[3]
- لە هەولێر سەنتەری چارەسەری کۆرۆنا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرایەوە، سەنتەرەکە تایبەتە بەو کەسانەی کە گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان لێ دەکرێت.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376667/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە هەولێر سەنتەرێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کرایەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە هەولێر سەنتەرێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کرایەوە=KTML_ImageCaption_End=
- قایمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە کافتریاکان داناخرێت، بەڵام کێشانی #نێرگەلە# تیایاندا قەدەغەیە، بەڵام مەلەوانگە و سەنتەرەکانی لەشجوانی دادەخرێن.[3]
- قایمقامی #کەلار# بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاری داخستنی سەرجەم شوێنە گشتییەکانی دا.[4]
- دانیشتوانی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە #مەخموور#، ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند: ئیمرالی بسسوتێ، جیهان دەسووتێ.[7]
- هەولێر، بۆ زانینی دۆخی ئۆجالان لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان گردبوونەوە کرا.[7]
- هاوشێوەی ناوچەکانی دیکە، لە ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین-یش دژ بە گۆشەگیریی سەر ئۆجالان گردبوونەوە و داوایان کرد زانیاریی لەسەر دۆخی ئۆجالان بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا بکرێت.[7]
$رۆژئاوای کوردستان$
- خەڵکی #قامیشلۆ#، دوای بیستنی هەواڵی کەوتنەوەی ئاگر لە دوورگەی ئیمراڵی لە بەردەم باڵەخانەی کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی #نەتەوە یەکگرتووەکان# چالاکییەکیان ئەنجامدا. داوایان لەو چالاکییەدا ئەوەیە کە پارێزەران بە پەلە سەردانی دوورگەی #ئیمرالی# بکەن.[1]
- دەوڵەتی تورک و چەتەکانی 7 شوێنی شەهبا بۆردومان دەکەن.[1]
- بەڕێوەبەرایەتی خاڵی سنوری #سێمێلکا# بەبڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەروازەی ئەو خاڵە سنورییەی داخست.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە لە دورگی ئیمرالی، ئەو شوێنەی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#ی سەرۆکی #پەکەکە#ی تێدا زیندانە، ئاگر کەوتووەتەوە. لەسە ڕەوشی ئۆجەلان جارێ هیچ دەنگوباسێک لەبەردەست نییە. کوردستانییان دەربارەی ئەو بارودۆخە ناڕەزایی دەردەبڕن.[2]
- وەزیری بەرگری تورکیا ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، لە بۆردومانێکی ئاسمانیدا، دوو سەربازی تورکیا لە ئیدلب کوژراون و دوانی دیکەش برینداربوون. وەزیری بەرگری دەشڵێت، تورکیا وەڵامی ئەو هێرشەی داوەتەوە و 114 سەربازی سوپای سووریای کوشتووە.[6]
- دوای درووستبوونی ناکۆکی لە نێوان لایەنەکان سەبارەت بە دەنگدان بە کابینەی پێشنیازکراوی محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبووسی ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە دواخراوە بۆ ڕۆژی شەممەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو.[6]