رۆژهەڵاتی کوردستان
- ژمارەیەک لە
کۆڵبەرکۆڵبەرانی کورد لە ناوچەی سێ
چۆمانچۆمانی شاری
پیرانشارپیرانشار، کرانە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران و لە ئاکامدا، چەند کۆڵبەرێک کوژران و بریندار بوون. شوناسی دوو کەس لەو کۆڵبەرانە کە گیانیان لەدەست داوە بە ناوەکانی خالید سەلیمی، خەڵکی شاری
سەردەشتسەردەشت و ئاکام باردڵ، خەڵکی شاری
مەهابادمەهاباد، ڕاگەیەندراوە.
[6]
- بە هۆی شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان چەند هاووڵاتی لە شاری
سنەسنەدا، دوو هاووڵاتی کوژران و هاووڵاتییەکی دیکەش بریندار بوو.[6]
- ستوان یەکەم، ئیبراهیم ئاخوندزادە، ئەندامی
سوپای پاسدارانسوپای پاسداران، لە نزیک گوندی سێگرکی شاری چاڵدێران، لە شەڕ و تێکەڵچوونێکدا، کوژرا. ئەو ئەندامەی سپای پاسداران، خەڵکی شاری ئاواجیقی سەر بە شاری چاڵدێرانە و میدیا حکوومەتییەکان ئەم شەڕ و تێکەڵچوونەیان، خستووەتە ئەستۆی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران.[6]
باشووری کوردستان
-
پەڕڵەمانی کوردستانپەڕڵەمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم کۆدەبێتەوە. فراکسیۆنەکانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،
کۆمەڵی ئیسلامیکۆمەڵی ئیسلامی،
یەکگرتووی ئیسلامییەکگرتووی ئیسلامی و
نەوەی نوێنەوەی نوێ دەنگیان بەکاندیدەکەی پارتی نەدا و فراکسیۆنەکانی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان و پارتی و کەمینەکانی پەرلەمان دەنگیان بە
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی دا و بە 68 دەنگ لە 81 بووە سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
[1]
- سەرچاوەکان باس لە قەیرانێکی تری سیاسی دەکەن لە باشووری کوردستان، بەهۆی دەنگنەدانی یەکێتی بۆ کاندیدی پارتی و ئاڵۆزیی گەورە لەنێوان پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتیدا دروستبووە.[1]
- وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوه و تاوتوێی پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و هەڵوێستی ئایندەی یەکێتی دەکات.
[5]
- کۆپتەر و فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک دەورووبەری چەمی لۆلان و چیای شەکیف-یان بۆردمانکرد. هێرشەکە بە 30 کۆپتەر و فڕۆکە جەنگی ئەنجامدرا. سوپای تورک دوای بۆردومانەکە سەربازی لەسەر چیای شەکیف دابەزاند.
[2]
- بەیانی ئەمڕۆ، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی گەورە گوندەکانی بناری ئاسۆسی شارەدێی
بنگردبنگردی سەر بە شارۆچکەی
دوکاندوکانی هەژاند و بەڕێوەبەری شارەدێیەکەش دەڵێت: دەنگی ئه و تەقینەوانە بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەوە بووە لە دوو هاوینە هەواری سنورەکە.
[3] هەندێک سەرچاوەی تر فڕۆکەکان بەهی ئێران دەزانێت.
[4]
- گرتەیەکی ڤیدیۆییی
فەرهاد پیرباڵفەرهاد پیرباڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە، کە دەگووترێت لێی دراوە و خوێن بە سەر و دەموچاوییەوەیە.[1]

گرتەیەکی ڤیدیۆییی فەرهاد پیرباڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە
- بەشێک لە شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی دەروازەی سنووریی
پەروێزخانپەروێزخان، لەبەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پارە لێیان لەلایەن گومرگی پەروێزخانەوە مانگرتنیان ڕاگەیاند.[4]
- بەرپرسێکی
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی ئەوەی لە تاقیکردنەوەی ئەمڕۆی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی 12ی ئامادەیی، پرسیارێکی درەکی هەبووە، بۆیە دوو نمرە بەسەرجەم خوێندکاران دەدرێت.[3]
دەرەوەی کوردستان
- سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، ئەم بەیانییە،
چراخان ڕەفیقچراخان ڕەفیق هاوسەری پێشووی
ئاشتی هەورامیئاشتی هەورامی تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە لە پاریس و باری تەندروستیی ناجێگیرە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Kronolojiya bûyeran