- بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە شارۆچکەی #خەبات#ی سەر بە هەولێر، دوو کەس کوژران و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.
- کۆڵبەرێکی کورد لە کاتێکدا سەرقاڵی هەڵگرتنی بارێک بووە بۆ تێپەڕکردنی لە سەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان، لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە و بە سەری بە سەختیی بریندارکرا.[1]
- بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای سەرەکی #دوکان# - #ڕانیە#، حەوت کەس گیانیان لە دەستدا کە ئەندامی یەک خێزانێکی #هەڵەبجە#یی-ن و پێنجیان منداڵن.
- هاوڵاتیانی #سەردەشت# و هەروەها هاوڵاتیانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان لە مەزارگەی شەهیدانی کیمیابارانی سەردەشت گردبوونەوەو مەراسمێکیان بەڕێوەبرد بۆ یادکردنەوەی ئەو شەهیدانە، بەڵام هێزەکانی پۆلیس هێرشیان کردە سەر ئامادەبووان و پانکاردەکانیان کۆکردنەوە.
- سوپای تورکیا شەوی ڕابردوو، کاتژمێر 21:30خولەک چەند ناوچەیەکی #عەفرین#-ی لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆدرومان کرد.[2]
- وێستگەی Placerville کە ناوەندەکەی لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکایە و تایبەتە بە کەشوهەوا، خشتەیەکی سەبارەت بە گەرمترین ناوچەکانی جیهان لەماوەی 24 کاژێری ڕابردوودا بڵاوکردەوە. بەپێی خشتەکە، قەزای #خانەقین# ئەمڕۆ، بەرزترین پلەی گەرمی تۆمارکردووە و گەیشتووەتە 51 پلەی سەدی. قەزای #بەدرە#-ش لە پارێزگای واست 50 پلە بووە و لە پلەی شەشەم دێت.[3]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 14,311 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!