باکووری کوردستان
- 26 ناوچەی پارێزگای چەولک وەک ناوچەی تایبەتی ئاسایش دیارییکرابوون و دۆخی نائاساییان تێدا ڕاگەیەندرابوو، دۆخی نائاسایی لەو ناوچانەدا تا ڕۆژی 11ی مانگی 10 درێژکرایەوە.
[5]
- سوپای تورکیای داگیرکەر لەگەڵ یەکینەشاراوەکان لە هێڵی چنارۆک و هەنارۆک-ی سەر بە گوندی بلکان و بەسپین-ی چیای جوودی دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردووە. ڕاگەیەنرا کە جاشەکانی گوندی بێسپین-یش بەشدارن لە ئۆپەراسیۆنەکە.[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- حکوومەتی ئێران چەند تانگ و کەرەستەی قورسی شەڕی ڕەوانەی شاری شائاباد لە پارێزگای
کرماشانکرماشان کرد.
[7]
- دوو هاووڵاتیی کورد، بە ناوەکانی شێرکۆ ڕەهبەری و یەعقووب محەممەدی، خەڵکی گوگتەپەی شاری
مەهابادمەهاباد، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.[7]
باشووری کوردستان
- دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 99 بنکەی دەنگدان لە هەر 4 پارێزگاکەی کوردستان دەستیپێکرد.
[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەڤەری بەرواری باڵای سەر بە شارەدێی
کانی ماسێکانی ماسێ لە سنوری شارۆچکەی
ئامێدیئامێدی بۆردومانکرد، سەرچاوەیەکیش لەو دەڤەرە ڕاگەیاند: لە ماوەی دوو هەفتەدا ئەمە چوارەم جارە ناوچەکە بۆردومان دەکەن.
[3]
- بەرپرسی ناوچەی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری
کۆیەکۆیە ڕایگەیاند، هێرش کراوەتە سەرمان و ڕێگە نەدراوە دەنگدەرانمان بەشێوەیەکی ئازادانە دەنگبدەن.
[4]
- لە سنوری شارۆچکەی
سۆرانسۆران هێرش دەکرێتە سەر پەیامنێری گەلی کوردستان و بە گێرەشێوێن ناوی دەبەن.
[6]
- لە ژمارەیەکی زۆر بنکەکانی دەنگداندا لەسنوری
هەولێرهەولێر و
دهۆکدهۆک سەرپێچی و خروقاتی ئاشکرادەکرێت و بەشی هەڵبژاردنی یەکێتیش سکاڵای یاسایی تۆماردەکات.[6]
- بەیانی ئەمڕۆ بە مەراسیمێک گەلەریی
کەرکووککەرکووک لە شەقامی کۆماریی لە باڵەخانەی جومعە نەجاڕ لە شاری کەرکووک کرایەوە و تێیدا نوێنەری پێکهاتە و ئاینە جیاوازەکان بەشداربوون.[5]
- یەکێک لەو چوار بریندارەی کە بەهۆی شەڕە تەقەکەی شەوی ڕابردووی شارۆچکەی
سەید سادقسەید سادقەوە گەیەنرابوونە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی
هەڵەبجەهەڵەبجە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.[3]
- لەسەر ڕێگای
خەلەکانخەلەکان –
ڕانیەڕانیە دوو ئۆتۆمبێل لەجۆری (قەمەرە، تاکسی و ئۆتۆمبێلێکی گەڵابە، بارهەڵگر) پێکیاناداو بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلی جۆری قەمەرە تاکسی سوتاو سەرجەم سەرنشینانی کە چوار کەس بوون گیانیانلەدەستدا.[3]
دەرەوەی کوردستان
- ڕۆژنامەی ئەڵمانیای نوێ (Neues Deutschland) بە مانشێتی کوردی وەڵامی سەردانەکەی ئەردۆغانی بۆ ئەڵمانیا دایەوە و لە مانشێتەکەیدا نووسیی ئەردۆغان بەخێر نەیەیت.
[2]
- لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە وەڵامی پرسیارێکدا ڕایگەیاند، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) هاوپەیمانی ئەمریکایە لە شەڕی دژی داعش، هەڵوێستی واشنتن ئەوەیە هەموو لایەنەکان بەشداری پرۆسەی سیاسی سووریا بن.[4]
- بە دەسپێشخەری پلاتفۆرمی' ئەردۆغان بەخێرنەهاتی' بانگهێشت کردنی سەرۆک کۆماری تورک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەلایەن دەوڵەتی ئەڵمانیاوە بە خۆپیشاندانێکی جەماوەری شەرمەزارکرا.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Kronolojiya bûyeran