$باکووری کوردستان$
- بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژیی #ڕۆبۆسکی# کە لە #28-12-2011# لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکەوە ئەنجامدرا و تێیدا 34 ڕۆڵەی کورد کۆمەڵکوژ کران، لە گوندی ڕۆبۆسکی مەراسیمێکی یادکردنەوە بەڕێوە چوو.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374876/0018.JPG=KTML_ImageCaption_Title=یادی قوربانییانی کۆمەڵکوژییەکەی ڕۆبۆسکی کرایەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=یادی قوربانییانی کۆمەڵکوژییەکەی ڕۆبۆسکی کرایەوە=KTML_ImageCaption_End=
- داواکاریی خانەوادەی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# و کەسوکاری گیراوانی سیاسی بۆ سەردانکردنی دورگەی ئیمرالی، لەلایەن داواکاری گشتیی بورساوە ڕەتکرایەوە.[7]
$باشووری کوردستان$
- ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرس ڕایگەیاند بەهۆی کەوتنە خوارەوەی موشەکێک لە سەربازگەی کەیوان (K1) لە باشوری ڕۆژائاوی شاری #کەرکووک# کارمەندێکی گرێبەستی ئەمریکی لەو سەربازگەیە کوژرا.[1]
- هەشتەمین کۆنگرەی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان# لە #هەولێر# بە بەشداری 900 ئەندام دەستی بەکارەکانی کرد و #سەڵاحەدین بەهادین# جارێکی دیکە وەک ئەمینداری گشتی یەکگرتوو هەڵبژێردرایەوە.[2]
- لەناوچە شاخاوییەکانی سنووری شارۆچکەی #ئامێدی# لە پارێزگای #دهۆک# بەفربارین بەردەوامی هەیە. بەپێی سەرچاوە کەشناسییەکان لە سنوری شارەدێی #کانی ماسێ# سەر بە شارۆچکەی ئامێدی زیاتر لە 50 سم بەفر باریوە.[3]
- ئەمڕۆ لە هۆڵی بۆنەکان لە شارۆچکەی #سەیدسادق#، مەراسیمێک لەلایەن ڕێکخراوی کوردیۆ بۆ خەڵاتکردنی 203 کەسایەتی ساڵی 2019 لە شارو شارۆچکەکانی، سلێمانی، #دەربەندیخان#، #هەڵەبجە#، سەیدسادق، #شارەزوور# و #گەرمیان#. ئەو 203 کەسایەتیە وەک کەسایەتی ساڵ دەستنیشان کران لە بوارەکانی ڕاگەیاند، بەڕێوەبەری فەرمانگە و خوێندنگاکان، شاعیر و نوسەر.[7]
- بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ڕەوشی ئەمنی و دوای زیاتربوونی کردەوەکانی #داعش#، هێزێکی سەربازی سوپای عێراق ڕەوانەی سنووری کەرکووک کران. ئەمەش لە کاتێکدایە، لە هێرشەکەی سەر سەربازگەی (کەی1)، بەڵێندەرێکی ئەمەریکی کوژرا و ژمارەیەک ئەندامی هێزی سەربازی ئەمەریکا و عێراقیش برینداربوون.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374876/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە کانی ماسێ زیاتر لە 50 سم بەفر باریوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە کانی ماسێ زیاتر لە 50 سم بەفر باریوە=KTML_ImageCaption_End=
- لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی #سلێمانی#یەوە و بەهۆی هەبوونی دەرمانی ماوەبەسەرچوو دەرمانخانەی دایک داخرا.[6]
- ئەمڕۆ لە شارەدێی ڕزگاری (تۆپزاوە)ی سەر بە شارۆچکەی خەبات لە سنووری پارێزگای هەولێر، =KTML_Mark_Begin=پیاوێک بە فیشەک هاوسەرەکەی خۆی کوشت=KTML_Mark_End=.[7] قوربانییەکە ناوی ئاواز عەبدوڵڵا یە و لەدایکبووی 1971ە کە نزیکەی 30 ساڵە هاوژینی یەکدین.[4]
- بەمەبەستی خستنەڕووی داتای پێشێلکاریی و داواکاری پێکهاتەکانی دەشتی نەینەوا لە شاری هەولێر کۆنفرانسێک بەڕێوەچوو.[3]
- ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری سلێمانی بەبەشداری ژمارەیەکی زۆر لەهونەرمەندان و هونەر دۆستان یادی ڕۆژی جیهانی سینەما کرایەوە. هاوکات لەمەراسیمەکەدا لەپای ئەنجامدانی کارە هونەرییەکانیان خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە هەریەک لەهونەرمەندان (ئازاد #پێنجوێن#ی، ڕۆژان محەمەد، شەونم محەمەد، ناز ساڵەح و کرمانج فەرەج).[6]
- چەند حاڵەتێکی ئەنفلۆوەنزای بەراز لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە و بۆ ڕێگریکردن لە زیاتر بڵاوبونەوەی پەتاکە چەندین ڕێککار گیراونەتەبەر.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەهید سدیق ڕەمەزان ناسراو بە جودی ملیتان کە لە 25ی تشرینی دووهەم لە #سەرێکانی# شەهید ببوو، بە مەراسیمێکی شایستە بە بەشداری هەزاران هاوڵاتی لە قامشلۆ بەخاک سپێردرا.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیێنێت، خەڵکی ئێران مافی خۆیەتی پرسە بۆ ئەو قوربانییانە دابنێت کە لەلایەن خامنەییەوە کوژراون و ڕژێمی ئێران لە خەڵەکەکەی خۆی دەترسێت.[4]
- قەیس خەزعەلی، سەرکردەی گروپی عەسائیب ئەهلی حەق، هەڕەشەی لە #بەرهەم ساڵح#، سەرۆک کۆماری عێراق کرد بەهۆی ڕەتکردنەوەی ڕاسپاردنی کاندیدی هاوپەیمانی بینا بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق. قەیس خەزعەلی، هێرشی کردە سەر بەرهەم ساڵح و ڕایگەیاند، ئەنجێندای ئەمریکا پیادە دەکات کە یان دەبێ دەستلەکاربکێشێتەوە یان لەکارلادەبرێت.[5]
- کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عیراق لە ڕاگەیەنراوێکدا، ئەوەی ئاشکراکردووە لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوەوە تا ئێستا، 166 خۆپیشاندەر ڕفێنراون یان چارەنووسیان نادیارە، داواشی لە دەزگا ئەمنییەکان کرد چارەنووسی دەستگیرکراوەکان، ئاشکرا بکات.[6]
- میدیا ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، تورکیا ئامادەکاری دەکات، بۆ ئەوەی هێزی سەربازی پیادە، دەریایی و ئه و گروپە چەکدارانەی سووریا بۆ لیبیا دەکات، کە فەرمان لە ئەنقەرە وەردەگرن، ئەمەش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ داواکاری حکوومەتی ویفاقی لیبیا، کە داوای لە ئەنقەرە کردووە لە دژی هێزەکانی حەفتەر پشتیوانی سەربازی بکات.[5]