بە مەبەستی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، بۆ تێکشکاندنی یەکجارەکیی #داعش#، هەرێمى کوردستان و وەزارەتى بەرگریى ئەمەریکا لەسەر پابەندبوونی هاوبەشی درێژخایەن رێککەوتن.
=KTML_Bold=دەقی راگەیێندراوی هاوبەشی پێنتاگۆن و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:=KTML_End=
بەرپرسانى باڵاى وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و هەرێمی کوردستانى عێراق، #29-01-2024#، کۆبوونەوەی کۆمیتەى بەڕێوەبەری جێبەجێکارییان بۆ پرسی پێشمەرگە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە #هەولێر# ئەنجام دا.
کۆبوونەوەکە بۆ هەڵسەنگاندنى ئه و پێشکەوتنانە بوو کە لە پرۆسەی چاکسازی لە هێزی پێشمەرگەدا بەدیهاتوون لە چوارچێوەى یاداشتنامەی لێکگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەى #حکومەتی هەرێمی کوردستان#دا و ئەیلوولی 2022 نوێ کراوەتەوە.
کۆمیتەکە ئه و پێشکەوتنانەى خستەڕوو کە بۆ چاکسازیی لە هێزى پێشمەرگەدا بەدەستهاتوون، هەروەها لەسەر خاڵە سەرەکییەکان بۆ ساڵی داهاتوو رێککەوتن وەک بەشێک لە پابەندیی هاوبەش و درێژخایەن بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەى وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەى حکوومەتى هەرێمى کوردستاندا و بنیاتنانی هێزێکی پیشەیی کە بتوانێت تێکشکاندنی یەکجارەکیی داعش مسۆگەر بکات.
وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشکەوتنی بەرچاوی لە پرسی چاکسازی لە پێکهاتەی دارایی و هێزەکاندا بەدەستهێناوە. وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بە خۆشحاڵییەوە دەڕواننە بەردەوامیی هەوڵەکانی چاکسازی کە لە یاداشتنامەی لێکگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە 2022دا هاتووە. وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیرى لە گەلی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەکات بۆ بنیاتنانی عێراقێکی بەهێز و سەقامگیر و خاوەن سەروەری. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=