$باکووری کوردستان$
- پاش ئەوەی دوێنێ لە ناوچەی بسمیلی #ئامەد# بە مۆلۆتۆف چالاکی لە دژی بارەگای ئاکەپە ئەنجامدرابوو، پۆلیسی تورک لە دوای ئەو چالاکییە و ئەمڕۆ بە پاساوی ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەو چالاکییە دەستگیر دەکات، هەڵیکوتایە سەر ماڵی چەندین هاووڵاتیی و 6 هاووڵاتیی دەستگیرکرد.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- تەرمی #موختار خەندانی#، وتەبێژ و ئەندامی هەیئەتی دامەزرێنەران و ئەندامی کۆمیتەی قەیرانی ئەنجومەنی ژیوای #پاوە#، #بیلال ئەمینی# و #یاسین کەریمی# کە لە ئاگرتنەوەی ناوچەی مەرەخێڵی ئەو شارە دا گیانیان لەدەست دا، لەژێر گوشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی پاوە بە شەودا نێژران.[3]=KTML_Embed_Begin=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Embed_Alt=ناشتنی تەرمی 3 ژینگەپارێزەکەی پاوە=KTML_Embed_Source=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383609/0001.MP4?ver=132379064488353372=KTML_Embed_End=
- هەندێک سەرچاوە باس لەوەدەکەن، کە ئەو 3 ژینگەپارێزەی پاوە بەهۆی مینێکی داگیرکەری ئێرانەوە گیانیان لەدەستداوە. پێدەچێت ئەوەش هۆکاری ئەوەبێت کە ئێرانییەکان نەیانهێشت بە ڕووناکی تەرمی ژینگەپارێزان بنێژرێن.[4]
- ئاشنا حەسەنزادە، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژیوای پاوە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدارەی ئیتلاعاتی پاوە جگە لە بانگهێشتکردن و لێپرسینەوە لە ئاشنا حەسەنزادە، هەڕەشەیان لە ئەندامانی دیکەی ئەو ئەنجومەنە ژینگەییە کردووە کە لە هەر جۆرە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسم بۆ شەهیدانی ژینگەی پاوە، خۆیان ببوێرن.[3]
$باشووری کوردستان$
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی 232 کەس و گیانلەدەستدانی 14 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند کە زۆرترینیان لە #سلێمانی#ن.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هۆشداری لە زیادبوونی ڕێژی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر دۆخەکە بەمشێوەیە بڕوات لە کارەساتێکی گەورە نزیک دەبینەوە.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383609/0021.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 29-06-2020=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 29-06-2020=KTML_ImageCaption_End=
- بەپێی ئامارێک کە #سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان# کۆی کردووەتەوە، تاوەکو ئێستا 48 ڕۆژنامەڤان لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانیش دەڵێت: یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.[6]
- چەند پەڕڵەمانتارێک داوای دانیشتنێکی تایبەت دەکەن بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی داگیرکەرانی تورک و فارس.[4]
- لە #کەرکووک#، هاووڵاتییەک هاووڵاتییەک بەناوی کاردۆ محەمەد لەلایەن کوڕە تەمەن 16 ساڵەکەیەوە درایە بەر دەسترێژی گوللە و کوژرا، بە وتەی پۆلیسیش باوکەکە لەکاتی خەودا کوژراوە.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە تۆپ گوندەکانی مەرەناز، مالیکییە، شوارخا و ئالقامی- لە ناوچەی شەرای #عەفرین# بۆردومان کرد.[1]
- سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی کۆپرلیکی سەر بە ناوچەی #گرێ سپی# تۆپباران دەکات.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق تووشبوونی هەزار و 749 کەسی دیکەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و دەڵێت، لە ماوەی 24 کاژێری ڕابردوودا 83 کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.[6]
- دادوەری گشتیی تاران دەڵێت، لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەی قاسم سولەیمانی فەرمانی گرتن بۆ 36 بەرپرسی سیاسی و سەربازیی ئەمریکا دەرکراوە بەتایبەت بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و داوایان لە ئینتەرپۆل کردووە دەستگیریان بکەن.[6]