$باکووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، کاروانێکی سەربازیی سوپای تورکیا کە لە ژمارەیەک تۆپهاوێژ پێکهاتوون، لە شاری هاتای-ی تورکیاوە بەرەوە شاری دیلۆک لە باکووری کوردستان بەڕێکەوت.[1]
- تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر- دەگەهە، لە چوارچێوەی هەنگاوی سەرهەڵدە بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیرییەکانی سەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# ڕێبەریی #پەکەکە#، لە کوردستان و شارەکانی تورکیا چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا نۆ ئۆتۆمبێل و پارکینگێکی شوێنی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل سووتێندران.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دوو هاووڵاتیی کورد، بە ناوەکانی شێرزاد و سیامەند شەهسەوار، خەڵکی دزەی مەرگەوەڕ لە گومرۆکی حاجی عومەران دەسبەسەر کران و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی #ورمێ# ڕاگوێزران. هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی هەواداری و هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبه کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کردووە.[2]
- ڕیپۆرتێرانی بێسنوور، دەرکردنی حوکمی زیندان و لێدانی قامچی بۆ سەلاحەدین ڕەنجبەر، بەرپرسی کاناڵی تێلێگرامیی هەواڵدەریی ئورمیه دەنگ و محەممەدحوسێن سەوداگەر، بەرپرسی کاناڵی سۆزباز نیووزیان مەحکووم کرد.[2]
- لاوێکی تەمەن 34 ساڵ، لە ناوچەی دەشتی عەباس، لە گوندی ئیستقلال، سەر بە شاری دێهلۆران، بە هۆی مینێکی بەجێماوی سەردەمی شەڕی 8 ساڵەی ئێران و عێراق بە توندی بریندار بوو.[2]
$باشووری کوردستان$
- ژمارەیەکی زۆر لەخاوەن بەنزیخانە ئەهلیەکان کە ژمارەیان زیاتر لە سەد بەنزینخانەیە لەبەردەم بینای پارێزگای #کەرکووک# گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ڕێکخست و داوایانکرد بڕیاری ڕوخاندنی بەنزینخانەکانیان ڕابگیرێت.[4]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 5,917 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!