- فرۆکەجەنگییەکانی تورک لە کاتژمێر 09:30 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمرۆ بەسەر هەرێمی گارا، زاپ و دەشتی کافیا بەشێوەیەکی نزم دەسورێنەوە.
- لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بارانبارین بەبڕی جیاواز باریووە، ئەمەش یەکەم وەرزی بارانبارینە لەمساڵدا.
- شەوی ڕابردوو کاتژمێر 12:30 خولەک، لە گەڕەکی کارشیاکای قەزای سلۆپی سەربە پارێزگای شرناخی باکوری کوردستان، ژنێک بە ناوی فاتمە تەمەن 55 ساڵ و کچەکەی بە ناوی بەرفین ئۆکتەن 14 ساڵ، لە کاتێکدا کە لەسەربانی ماڵی خۆیان نوستبوون، بوونە ئامانجی ئەو قەناسانەی کە لە بنکەی پۆلیسی گەڕەکەکە جێگیر کرابوون. لە ئەنجامدا دایکەکە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
- هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری ڕۆژئاوای موسڵ، هێرشێکی چەکدارەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیان تێکشکاند و زیانێکی زۆریان بەو ڕێکخراوە گەیاند. پێشمەرگەیەکی خەڵکی شاری "بۆکان" ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە ناوی "محەمەد محەمەد پور" کە بە ئاهورا ناسراوە، لەو هێرشەدا شەهید بوو.
- ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایدەگەینێت، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە، ئاوارە عەرەبەکانی پارێزگای دیالە، کەرکووک جێبهێڵن و بگەڕێنەوە بۆ شارەکەی خۆیان.
- ئەنجومەنی ئێزدییانی قەزای شەنگال داوایکرد حکومەتی عیراق لێکۆڵینەوە لە کەوتنی قەزاکە بە دەستی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بکات و لێپرسینەوەش لە کەمتەرخەمەکان بکرێت.
- لەکاتی تێپەڕبوونی پاسێکی پۆلیسی تورکیادا لە قەزای ئیدیلی شاری شرناخ بۆمبێکی چێندراو تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا پێنج پۆلیس برینداربوون.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 7,128 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!