دواڕۆژ، دەشتی ئەنوەر
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق دەریکردووە بۆ گەڕانەوەی کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردنی هەرێم بۆ ژێر دەسەڵاتی خۆی، زیاتر بەرۆکی کۆمپانیای #کۆڕەک تیلیکۆم# دەگرێ چونکە پارەی زەریبە قەرزارە، سەبارەت بە ئاسیا سێڵیش دەڵێتلێکۆڵینەوەم کردووە قەرزاری زەریبە و ئیشتراکیش نییە.
ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، بەپێی یاسا نوسینگەی کۆمپانیاکانی پەیوەندی لە هەر شارێکدابێت، دەتوانێ ئەو بڕە پارەی بۆی دیاریکراوە وەک زەریبە ئەتوانی لەو شارە بڕە پارەکە بداتە حکومەتی عێراقی، ئەگەر لەو شارەدا بڕە پارەکە نەدات ئەوا دەبێ لە بەغدا پارە بداتەوە حکومەت.
وتیشی هەموو کۆمپانیاکانی پەیوەندی نوسینگەکانیان لە بەغدا تەنیا کۆڕەک تیلیکۆم لە هەولێرە، بەپێی ئەو بەڵگانەش لای منە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بڕی 375 ملیۆن دۆلار قەرزاری حکومەتی عێراقە و پێویستە ئەو پارەیە بداتە حکومەتی عێراق.
ئاشکراشی کرد، لێکۆڵینەوەم لە کۆمپانیای ئاسیاسێڵیش کرد نە قەرزاری زەریبە بووە، نە قەرزاری ئیشتراکیش بووە، بۆیە بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق زیاتر بۆ کۆمپانیای کۆڕەک دەرکراوە و بەرۆکی ئەوان دەگرێ.[1]
09-10-2017
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 5,463 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!