باکووری کوردستان
- لە باکووری کوردستان و لە تورکیا لەسەر پاڵپشتی عەفرین و دژایەتی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر ئەو شارە سەدان کەس دەستبەسەرکراون، یەک لە گیراوەکان بەرپرسی سەندیکای پزیشکانە.
[3]
- ناوەندی ڕاگەیاندی
هەپەگەهەپەگە کوژرانی دوو سەرباز و برینداربوونی دوو سەربازی دیکەی لە
شەمزینانشەمزینانی باکوری کوردستان ڕاگەیاند.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- 24 ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی و بەبڵاکردنەوەی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش داواین کرد، کە سزای سێدارەی
ڕامین حسێن پەناهیڕامین حسێن پەناهی لاببرێت، لەلایەکی دیکەوە
1589 چالاکوانی مەدەنی نامەیەکیان واژۆکردووە هەر بەو مەبەستە.[2]
- چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری
کرماشانکرماشان بە ناوی
سەعید ئیقباڵیسەعید ئیقباڵی بە فڕۆکە لە شاری کرماشانەوە بۆ بەندی 209ی زیندانی ئێڤین گوازرایەوە.
[4]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئازاد ڕۆستەمی خەڵکی گوندیتەوریوەر سەر بە شاری
سنەسنە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.[4]
باشووری کوردستان
- بەهۆی داخستنی مەرزی پشتە لە سنوری
بەمۆبەمۆ لە لایەن حکومەتی عێراقەوە شۆفێرانی ئه و مەرزە خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و ڕێگای نێوان
کەلارکەلار و
سلێمانیسلێمانییان داخست و ئیدارەی شارەدێیەکەش خۆپیشاندانەکە بە بێ ئەنجام ناودەبات.
[1]
-
گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستانگەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان باس لەوە دەکەن، کە سەرەڕای هێرش و ئاستەنگییەکانی پارتی، درێژە بە ڕێپێوانەکەیان بەرەو عەفرین دەدەن.[2]
- ڕێکخراوی ئینەف (Enough) بۆ بەرگریی لە مافی مرۆڤ و ئازادیی ڕۆژنامەگەریی و چەند چین و توێژێکی جیاواز لە باشوری کوردستان، کەمپەینێکی واژۆ کۆکردنەوەیان بۆدەرکردنی سوپای تورک لە باشور ڕاگەیاند.[2]
- لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەمڕۆ (بزوتنەوەی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان) ڕاگەیەندرا، کە بزوتنەوەیەکی سیاسییە و باکگراوەندێکی چەپی هەیە.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- ئۆپراسیۆنی تورکیا لەعەفرین بۆ ڕۆژی 15مین بەردەوامە و لەبەرامبەردا شەڕڤانانی
یەپەگەیەپەگە و هەسەدە هێرشی پێچەوانە ئەنجامدەدەن و لە شارەدێی بلبل 11 ئەندامی گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی تورکیا کوژراون.[1]
- سوپای تورک گوندی حەج حەسنای سەربە شارۆچکەی شییەی کانتۆنی
عەفرینعەفرین کاتیوشاباران دەکات.[2]
- لە ڕاگەیێندراوێکدا ئیئتیلافی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، کە لەدوای شێواندن و سووکایەتی بە تەرمی
بارین کۆبانیبارین کۆبانی، کچە شەڕڤانی یەپەگە بڵاویکردووەتەوە، سەرکۆنەی کردەوەکە و هەموو ئەو کەسانە دەکات کە دەستیان لە پێشێلکارییەکەدا هەبووە.[3]
- شەڕڤانانی
یەپەژەیەپەژە، تانکێکی دیکەی سوپای تورکیان لە نزیک شارۆچکەی بلبلێ-ی سەر بە عەفرین تێکشکاند.[2]
- سوپای تورکیا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی (چڵە زەیتوون) بۆ سەر عەفرین، لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا کوژرانی 3 سەربازی دیکەی ڕاگەیاند.[3]
- سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی (چڵە زەیتوون) بۆ سەر عەفرین، کوژرانی 5 سەربازی وڵاتەکەی لە پێکدادانەکانی ئەمڕۆدا ڕاگەیاند. هەر ئەمڕۆ کوژرانی سێ سەربازی دیکەش ڕاگەیێندرابوو.[3]
دەرەوەی کوردستان
- ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ تەلەفیزیۆنی ڕەسمی سوریا وتی، عێراق هەر دەستێوەردانێکی دەوڵەتێکی بیانی بۆسەر وڵاتێکی دیکە ڕەتدەکاتەوە، وتیشی ئەوە سراتیجییەتێکی نەگۆڕە. جەعفەری ئاماژەی بەوەشکرد هەروەک چۆن لە پەیوەندیمان لەگەڵ تورکیادا پابەندبووین بە ڕەتکردنەوەی دەستێوەردان لە
باشیکباشیک. بەهەمانشێوە ئۆپراسیۆنی
چڵە زەیتوونچڵە زەیتوونی تورکيا بۆ سەر عەفرین ڕەتدەکەينەوە. [1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا