بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، بە بۆنەی(24)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دەزگاکە کرد.
=KTML_Bold=بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کارمەندان و ھونەرکاران لە دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی=KTML_End=
بە بۆنەی(24)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی #دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی#، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی ھێژا و نووسەران و خوێنەرانی بەرھەمەکانتان دەکەین، ھیوادارین بۆ ساڵی داھاتوو ھەنگاوی زیاتر و بە پڕۆژەی نوێتر کتێبخانەی کوردی ئاوەدانتر بکەنەوە.
دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی یەکێکە لەو دەستکەوتانەی تری بواری ڕۆشنبییری و کولتووریی پارتیمان بۆ ھاندان و یارمەتیدانی دانەر و نووسەران و ئەدیبانی کوردستان و دەرەوەی ھەرێمی کوردستان بە بێ جیاوازی لە بیروبۆچوون و لایەنگیریی سیاسییان، ھەروەھا خزمەتکردنی ڕەھەندە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانیی گەلەکەمان.
لەو ڕوانگەیەوە ڕۆڵ و کاریگەریی ئەو دەزگا ڕۆشنبیرییە ھەمیشە لە ڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە بایەخدار و گرنگ بووە لە ڕێگەی کار و چالاکی و بەرنامەی ھەمەجۆر و ڕێزلێنان و بە لە چاپدانی سەدان بەرھەم و کتێبی جۆراوجۆری بواری مەعریفی و ئەدەبی و ئەکادیمی، بۆیە ئەو پڕۆژە و بەرھەمانەتان مایەی دەستخۆشی و پێزانینە.
بەو بۆنەیەوە پشتیوانیی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی دووپات دەکەینەوە و، بە ھیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر لە کار و پلانەکانتان. [1]
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
#04-07-2024#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=