کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 گېڵای
 تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
 ئامرازۍ
 زۋانۍ
 ھەژمارو من
 گېڵای شۊنۊ
 ڕوخسار
  دۊخی تاریک
 ڕېکۋستە ۋەرینییەکې
 گېڵای
 تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
 ئامرازۍ
 زۋانۍ
 ھەژمارو من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
کتېبخانە
 
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
   ورڎ گېڵای
پێۋەڼی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زېیاتەر...
 زېیاتەر...
 
 دۊخی تاریک
 سلاید بار
 قەبارەو فۆنتی


 ڕېکۋستە ۋەرینییەکې
چە بارەو ئېمە
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
مەرجو بەکاربەرڎەی
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
چنین دېیەی تۊ
گلېرۆکریێ بەکاربەری
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
یارڎی
 زېیاتەر
 نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
 گېڵای بە کلیک
ئامارۍ
بابەتۍ
  588,847
ۋېنۍ
  124,971
کتېبۍ PDF
  22,162
فایلی پەیوەڼیدار
  128,085
ڤیدیۆ
  2,196
زۋان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
318,450
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
96,097
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,818
عربي - Arabic 
44,546
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
27,013
فارسی - Farsi 
16,166
English - English 
8,556
Türkçe - Turkish 
3,857
Deutsch - German 
2,044
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
95
Svenska - Swedish 
82
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
23
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
українська - Ukrainian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پېڕە
هەورامی
ژیواینامە 
261
یاگۍ 
6
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ 
1
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...) 
2
نامۍ کورڎیۍ 
1
پەندۍ 
933
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ 
61,590
کتېبخانە 
100
کوڵەباس 
3,363
شەھیدۍ 
4
بەڵگەنامۍ 
55
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ 
1
ھۊنیێ 
1,390
ئیدیۆم 
111
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
MP3 
1,738
PDF 
34,850
MP4 
4,125
IMG 
236,444
∑   سەرجەم 
277,157
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
ئەنجام: 2 تۊمارۍ ئیزیێۋە، لاپەڕە 1 جە 1



تازەکەرڎەیۆ
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Messenger
Email
Copy Link

14-09-2017
پېڕە: ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
ئېمە داخدارۍ ھەنمۍ، پەی قەڎەخەکەرڎەی کوردیپێدیای چە سەرنیشت و وەرھۊرز چە لایەنو ئەرەگېرە تورک و فارسەکاۋە
ھامبەشیکەرڎەی
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
بارزانی‌ به‌دیلێكی‌ له‌جێگای‌ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم له‌هاوپه‌یمانان وه‌رگرت
بارزانی‌ به‌دیلێكی‌ له‌جێگای‌ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم له‌هاوپه‌یمانان وه‌رگرت
$باکووری کوردستان$
- #سیبەل ییگیتالب#، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان- #هەدەپە# لە بەر دەرگای ماڵەکەی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکرا.[5]
- #هەپەگە# ڕایگەیاند:لە قۆناغی دووەمی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید بەدران گوندیکرامۆ و شەهید نالین مووشدا، دوێنێ کاتژمێر 01:00ی نیوەڕۆ هێزەکانمان لە گردی کۆردینە و گردی شەهید دەرین لە شارۆچکەی #چەلێ#ی سەربە #جولەمێرگ# چالاکییان ئەنجامدا دژی سەربازەکانی دوژمن، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سەربازەکانی سوپای تورک لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا نەزانرا.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری #سەڵماس# بە تۆمەتی کوشتن لە شوێنی گشتی و لە پێش چاوی خەڵک لە سێدراە دا.[8]
- هەرێمی بناری #قەندیل# و ڕاپەرین-ی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان، لە گردبوونەوەیەکدا پشتیوانی خۆیان بۆ ڕێپێوانەکانی ڕۆژهەڵات ڕاگەیاند.[5]
$باشووری کوردستان$
- ئەگەرچی بڕیار بوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی #پەڕڵەمانی کوردستان# لە #هەولێر# ئەنجام بدرێت، بەڵام دواخرا بۆ ڕۆژی سبەینێ: 15-09-2017[1]
- لە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا و نوێنەری سکرتێری گشتیی UN و باڵیۆزانی ئەمەریکا و بریتانیا لەعێراق بەدیلی دواخستنی ڕیفراندۆم درایە #مەسعود بارزانی#.[1]
- مەسعود بارزانی لە نێوان هەزاران کەس لە خەڵکی #زاخۆ# لە یاریگای ئەو شارە ڕایگەیاند: ڕیفراندۆم تەنیا بۆ بەدیلی باشتر دوادەخەین و ئەگەر بەدیلی باشتر نەبێت لە 25-09-2017 دەچینە سەر سندووقەکانی دەنگدان و چی دەبێت با ببێت.[1]
- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوا لە سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان دەکات لە بڕیاری ئەنجامدانی #ڕیفراندۆم# پاشگەزببێتەوە. هاوکات پێشوازی لە بڕیاری پەرلەمانی عێراق دەکات بۆ بە نایاسایی ناساندنی ڕیفراندۆم.[1]
- لەچەند ڕۆژی ڕابردوو، سوپای عێراق، هێزی ڕەوانەی چەند ناوچەیەکی سنووری #کەرکووک#، کردووە، و پێشمەرگەش ڕێگریکردووە، و لەبازگەی #سلێمان بەگ#-ی سنووری #خورماتوو# کاروانێکی سوپای عێراق ڕاگیراوە.[2]
- ڕەوەند مەلا مەحمود، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی دووی کەرکووکی #یەکێتی نیشتمانی کوردستان# ئەمڕۆ بە دواڕۆژی ڕاگەیاند ئێمە وەکو ئەنجومەنی مەڵبەند پێمانوایە مەترسی لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم هەیە بە تایبەت لە سنوری کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکان، چونکە تائێستا لایەنەکان لەسەر ئه و پرسە کۆک نین.[3]
- #پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان# لەبارەی‌ مانەوەی‌ نوێنەرانی‌ کورد لەبەغدا پەیامێک بڵاودەکاتەوه و ڕایدەگەیەنێت، کە هیچ شەراکەتێک لەبەغدا نەماوە، پێویستە بگەڕێینەوە، پەرلەمانتارێکی‌ ئه و حزبەش لەبەغدا دەڵێت:هەڕەشەیەکی‌ جدی‌ لەسەر هەرێم هەیە.[4]
- وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێویستە بەرپرسانی کورد ئامادەی هەر سزایەک بن گەر سەربەخۆییان ڕاگەیاند، هەروەک جێبەجێکردنی سەربەخۆیی بە ئاستەم ناودەبات.[3]
- عەبادی بڕیاری لابردنی #نەجمەدین کەریم#-ی لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک واژۆکردووە و ڕەوانەی پەرلەمانی عێراقی کرد بۆ دەنگدان لەسەری.[6]
- بەئامادەبوونی 173 پەرلەمانتار و بەکۆی دەنگی ئەندامەکانی، ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق بەبێ ئامادەیی پەرلەمانتارە کوردەکان، بڕایر لەسەر کارلابردنی نەجمەدین کەریم- پارێزگاری کەرکووک-ی پەسەندکرد.[1]
- وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، لابردنی پارێزگاری کەرکووک نا یاساییه و جێی قبوڵ نیە و بەتوندی لەدژی دەوەستنەوە.[1]
- دوای ئەوەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووکی لە پۆستەکەی لادا، فراکسیۆنە کوردییەکان جەخت دەکەنەوە هەڵوێستی توندیان دەبێت و لە بایکۆتی دانیشتنەکان بەردەوام دەبن و لە #دادگای فیدڕاڵی# تانە لە بڕیارەکە دەدەن.[3]
- #یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان# لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ڕۆژی 12ی ئەیلول لە کەشوهەوایەکی گوماناویدا دانیشتنی پەرلەمانیان ڕێکخست و تێیدا بە پیلانێکی دروستکراو بابەتی ڕیفراندۆمیان خستە بەرنامەی کارەوە و بڕیاری ڕەتکردنەوەی ڕیفراندۆمیان لەهەرێمی کوردستان دەرکرد.[3]
- نوسینگەی نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووک لەبەیاننامەیەکدا ئەو بڕیارەی ڕەتکردەوە کە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دراوە بۆ لادانی ناوبراو لە پۆستەکەی وبڕیارەکەی بە پوچەڵ ناوبرد.[1]
- نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک لە لیوانێکی ڕۆژنامەڤانیدا ئاشکرایدەکات، ئێوارەی ئەمڕۆ برێت مەکگۆرک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە شەڕی دژی داعش تەلەفۆنی بۆ کردم و گوتی کە ئەمە بڕیارێکی هەڵەیە و نەدەبوایە کە ئەم بڕیارە بدرایە.[6]
- ئەنتۆنیۆ گۆتەرێز سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای­گەیاند: عێراق لە کاتێکی هەستیاری مێژوویدا تێدەپەڕێت و سەرباری ئەوەی بە هێواشی ناوچەکانی لە ژێر دەستی داعش کۆنترۆڵ دەکاتەوە، بەڵام هێشتا خاکی وڵاتەکەی بەتەواوی کۆنترۆڵ نەکردۆتەوە. ناوبراو لە درێژەدا داوای لە هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی کرد کە لە ڕێی دیالۆگەوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن و ڕاشی­گەیاند کە ئامۆژگاری هەولێر و بەغدا دەکەن دیالۆگ بکەن بۆئەوەی بگەنە ڕێککەوتن. سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هەرچەندە وتی هاوسۆزییێکی زۆری بۆ کورد هەیە، بەڵام جەختی کردەوە لەوەی دەبێت بە گفتوگۆ کێشەکانی لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکات.[7]
- #زانا ڕۆستایی#، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، دەوڵەتی یاسا واژۆ کۆدەکاتەوە بۆ لەسەر کارلابردنی سەرۆک کۆماری عێراق، بەڵام بە پێی یاسا کاری پێناکرێت.[5]
- کۆنسوڵی پێشووی فەرەنسا لە هەولێر لەبارەی قسەکانی نوێنەری دۆناڵد ترەمپ لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لەبارەی گشتپرسی باشووری کوردستان هۆشداری بە کورد دەدات و دەڵێت: ئاگاداربن لە پشتەوە چەقۆتان لێ نەدرێت.[6]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە باخی گشتی #هەڵەبجە#، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و هاوڵاتیان، #ڕێکخراوی کوردستان فۆتۆ# بە چاودێری پارێزگاری هەڵەبجە ڕێکخراوی کوردستان فۆتۆ لە پێشانگایەکی تایبەتدا وێنەی 27 فۆتۆگرافەری چوارپارچەی کوردستان نمایشکران، وێنەکان گوزارشت بوون لە ژیان و سروشتی بەشەجیاوازەکانی کوردستان.[5]
- 25 جووتیار، باشترین جۆری ترێی خۆیان کە نزیکەی 50 جۆر ترێ بوو، لە 12یەمین پێشەنگای #دهۆک# بۆ ترێ نمایشکرد.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- فەرماندەیەکی ئەو هاوپەیمانێتییە سەربازییەی پشتیوانی لەحکومەتی سوریا دەکات ڕایگەیاند، کاروانێکی چەکدارانی #داعش# گەیشتووەتە دێرەزوور.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات... کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 17,248 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] دەسنیشاننەکریا | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
[2] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان - 14-09-2017
[3] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 14-09-2017
[4] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی - 14-09-2017
[5] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رۆژنیوز - 14-09-2017
[6] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 14-09-2017
[7] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردپرێس - 14-09-2017
[8] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردپا - 14-09-2017
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارەکڵۍ: سەڵماس
شار و شارەکڵۍ: هەڵەبجە
شار و شارەکڵۍ: بەغڎا
شار و شارەکڵۍ: دهۊک
شار و شارەکڵۍ: جوڵه‌مێرگ
شار و شارەکڵۍ: کەرکۇک
شار و شارەکڵۍ: خورماتۇ
وڵات - هەرېم: تورکیە
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە: 14-09-2017 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان ) چە: 14-09-2017 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە:24-10-2023 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 17,248 جارۍ ۋینیێنە
QR Code
فایېلۍ پېۋەدریێ - ڤێرشن
جۊر ڤێرشن نامۊ تۊمارکەری
فایلو ۋېنەی 1.0.196 KB 14-09-2017 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.
پەیامی لیژنەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بۆ ڕای گشتیی - 14-09-2017
پېڕە: بەڵگەنامۍ
بە ڕانۋیسېۋی پوخت دلۍ ماشێنو گېڵایەنە گېڵە، بەدڵنېیاییۆ ئەنجامېۋی خاس بەدەسماری!
ھامبەشیکەرڎەی
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
پەیامی لیژنەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بۆ ڕای گشتیی
بەڵگەنامۍ

پەیامی لیژنەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بۆ ڕای گشتیی
بەڵگەنامۍ

هاووڵاتیانی خۆشەویست
جەماوەری سەربەرزی کوردستان
بیست و پێنجی ئەیلوولی 2017 ڕۆژی یەکلاییبوونەوەی چارەنووسی گەلەکەمانە لە کوردستان. ڕۆژی پیشاندانی ویست و ئیرادەی ڕاستەقینەی هاووڵاتیانە بۆ دیاریکردنی چارەنووس. دەنگی هەموومان دەنگی بەڵێ دەبێت بۆ سەربەخۆیی و کۆتاییهێنان بە پاشکۆیەتی کە ماوەی سەد ساڵە بە زۆر بەسەر گەلی کوردستاندا سەپێندراوە.
لە سەد ساڵی ڕابردوودا ئێمە ئینکار کراین، #جینوساید# و #ئەنفال# کراین و هەوڵی توانەوەمان درا، بەڵام بە خەبات و خۆڕاگری و قوربانیدانی بێ شومار گەلی کوردستان بە زیندوویی مایەوە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهێزتر بوو.
دەنگی ئاشتیخوازی و هەموو هەوڵێکی گەلی کوردستان بۆ ژیانی هاوبەش لەگەڵ دەوڵەتی عێراق بێ ئەنجام بوو و تێکشکێندرا. دەرکەوت لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و بنیاتنانی عێراقی تازەیش فەرهەنگی بەپاشکۆدیتنی کوردستان و پشتگوێخستنی شەراکەت لە دەوڵەتی عێراقدا باڵادەستە.
گەلی کوردستان بەشدار بوو بۆ دووبارەبنیاتنانەوەی عێراق لەسەر بنەمای فیدراڵیەت و دەستوور و شەراکەت و تەوافوق بەڵام سەرجەم ئەو بنەمایانە پێشێل کران و لەبری دەوڵەتی مەدەنی، دەوڵەتی تاییفی و لۆژیکی زۆرینە و خۆسەپاندن هاتە کایەوە. لەبری پاراستنی گەلی کوردستان، دەوڵەتی عێراق قووتی خەڵکی بڕی و بە هەموو شێوەیەک دژایەتیی پێشمەرگەی کرد.
ئێستا گەلی کوردستان ترسی لە داهاتوو هەیە، بۆیە بڕیاری داوە ڕێگەی خۆی بگرێتەبەر و کۆتایی بە ژیانی ئارەزوومەندانە بهێنێت لەگەڵ دەوڵەتێک کە سەد ساڵ ئازاری داوە. هیچ ڕێگەیەکی تر لەبەردەم گەلی کوردستاندا نەماوە جگە لە سەربەخۆیی کە مافێکی بنچینەیی هەموو گەلێکە. سەربەخۆیی کوردستان هەڵگری پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و دراوسێتی و بووژانەوەیە.
سەربەخۆیی بۆ ڕێگەگرتنە لە دووبارەبوونەوەی نەهامەتی و کارەساتەکان. بۆ ئەوەیە ئاشتی بەرقەرار بێت و دۆستایەتی و برایەتی لەگەڵ گەلانی ناوچەکە قووڵتر ببێت. بۆ ئەوەیە گەلی کوردستان پێش بکەوێت و ببێتە بەشێک لە کاروانی مرۆڤایەتی.
لە ڕۆژی بیستوپێنجی ئەیلوول دەنگی گەلی کوردستان دەنگی بەڵێ دەبێت بۆ بنیاتنانی دەوڵەتی کوردستان کە لەسەر بنەمای پرەنسیپەکانی دیموکراسی و سەردەمیانەدا بنیات دەنرێت. دەوڵەتی کوردستان دەوڵەتی هاووڵاتی و پێکەوەژیان و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی بیروڕا دەبێت. لە دەوڵەتی کوردستاندا یەکسانی سیاسی و یاسایی و مەدەنی لەنێوان هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان بەرقەرار دەبێت.
ئێمە هەموومان دەنگ بۆ سەربەخۆیی دەدەین و دەنگی گەلی کوردستانیش دەنگی ئاشتی و ژیان دەبێت. دەنگ دەدەین بۆ ئەوەی بتوانین خۆمان بپارێزین و ژیانمان لە دەستی خۆمان بێت. دەنگ دەدەین بۆ ئەوەی باشتر ڕووبەڕووی تیرۆر و هزری توندڕۆیی و شۆڤینیەتدا بێینەوە. دەنگ بۆ سەربەخۆیی دەنگدانە بۆ خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی گەل. دەنگدانە بۆ نەوەکانی داهاتوو، دەنگدانە بۆ ئاسوودەیی و پێکەوەژیان و ئاشتی.
هەموومان بە بەڵێ دەنگ دەدەین بۆ سەربەخۆیی کوردستان. داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین بەوپەڕی گیانی تەبایی و بەشێوەیەکی سەردەمیانە گوزارشت لە ویستی خۆیان بکەن بۆ سەربەخۆیی و، لە هەڵمەتی بانگەشە بۆ #ڕیفراندۆم#دا هێمنی و ئارامیی پڕۆسەکە بپارێزن و پابەندی ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی بکەن.
لیژنەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم
14-09-2017
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 11,508 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 14-09-2017 (9 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 88%
88%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە: 15-09-2017 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح ) چە: 15-09-2017 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح )یۆ جە:15-09-2017 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 11,508 جارۍ ۋینیێنە
QR Code
  تۊماری تازە
  بابەتۍ ڕېکۆتییە! 
  تایبەت بە خاتۇنا 
  
زېیاتەر

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.235 چرکە(چرکۍ)!