$باکووری کوردستان$
- لە شاری #موش# 4 کەس بە بیانووی ئەوەی کە لەساڵی 2016دا بەشداریان لە مەراسیمی تەرمی گەریلایەکی #هەپەگە#دا کردووە، دەستگیرکران.[1]
- لە شاری موش بووومەلەرزەیەک بە گوڕی 4، 7 بە پێوەری ڕێختەر ڕوویدا.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی #پاوە# چوار کچیان بە ناوەکانی ”بەهار ئەحمەدی“، ”بێرگز محەمەدی“، ”ئیلهام مورادی“ و ”نگین وەیسی“ لە گوندی بانەوەڕە دەستبەسەر کردووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چوار گوندە خەڵکی گوندی میراولی سەر بە بەخشی باینگانی پاوە بوون و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراون.[4]
$باشووری کوردستان$
- لە بەردەم گوندی ئەڵمانی لە شاری #سلێمانی#، ژمارەیەک له و کەسانەی پشکی بازرگانیان لە پڕۆژەی چاڤی لاند کڕیوە، گردبوونەوە و داوایان کرد، خاوەنی پڕۆژەکە مافیان بۆ بگێڕێتەوە. گردبوونەوەکە توندوتیژیی لێکەوتەوە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- کۆنگرەی ستاری هەرێمی #عەفرین# لە شەهبا بە دروشمی 'بە ڕۆحی تێکۆشانی هەڤرین و زەهراکان داگیرکەری بروخێنن، شۆڕشی ژنان مسۆگەر بکەن' سێهەم کۆنفرانسی خۆی ساز کرد.[1]
- بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوارنیوز، سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک، گردێکی مێژوویی لە گوندی جەلەمی سەر بە ناوچەی جندرێسی شاری عەفرینی تێکداوە. بە پێی هەواڵەکە، سوپای داگیرکەر لە سەر گردەکە دەستی بە دروستکردنی بارەگای سەربازی کردووە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- میدیا ئێڕاقییەکان بڵاویانکردەوە کە خێزانێکی کورد کە پێکهاتبوون لە دایک و باوک و کچەکەیان لە بەغدا ڕۆژی #15-09-2020# سەربڕدراون. پاشان بەپێی میدیا کوردستانییەکان تاوانبارەکە لە #هەولێر# دەستگیرکرا.[2]
- ئورسولا ڤۆن دەر لییەن سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا لەبارەی دۆخی یەکێتی ئەوروپا و تورکیا ڕایگەیاند کە ڕۆژ بە ڕۆژ ئەوان و تورکیا لەیەکتری دووردەکەونەوە.[1]
- کۆمیسیۆنی لێپرسینەوەی سەربەخۆی #نەتەوە یەکگرتووەکان# لە بارەی جەنگی سوریاوە ڕاپۆرتێکی ئامادە کرد. لە ڕاپۆرتەکەدا کۆمەڵێک بەڵگە لە سەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک و گروپە چەتەکانی لە ژێر ناوی 'سوپای نشتیمانی سوریا' کە لە عەفرین و #سەرێکانی# ئەنجامیان داوە و بە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە گیراون، بڵاو کردەوە.[1]
- یەختێکی کۆچبەران لەنێوان تورکیا و یۆنان نوقم بوو. بەگوێرەی زانیارییەکان ژمارەیەک کورد لەناو یەختەکەدا بوون.[3]