باکووری کوردستان
- ئەمڕۆ لە 19 هەمین دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە دادگاییکردنی
سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش بەڕێوەچوو، بەڵام بڕیاری بەردەوامیی زیندانیکردنی دەمیرتاش درایەوە.
[3]
- سوپای تورکیا لە بنکە سەربازییەکانیەوە ناوچەی چیای گابار لە نێوان ناوەندی شرنەخ و ناوچەی جزیر تۆپباران دەکات. بەهۆی ئەو تۆپبارانانەوە، لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆەوە ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی چیای گابار کەوتووەتەوە.
[5]
- تەرمی دەوران بایسال گەریلای هەپەگە، کە ڕۆژی 8ی تەمووزی
2018 لە جۆلەمێرگ شەهید بوو بوو، لە ئێلح بە خاکسپێردرا.[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- باڵی سەربازی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (
پژاکپژاک) ڕایدەگەیەنێت، چوار گەریلایان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهید بوون.
[1]
- فەرماندەییی هێزی
پێشمەرگەپێشمەرگەی کوردستان سەر بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند، کە سپای پاسداران بۆ تۆپبارانکردنی خاکی هەرێمی کوردستان، لە گوللە تۆپی فسفۆڕ کەڵکی وەرگرتووە.
[4]
- کۆڕی هەڵپەڕکێی ئەوینی شاری
بانەبانە، پلەی یەکەمی فێستیڤاڵی جیهانیی وڵاتی ئەرمەنستانی بەدەست هێنا.[4]
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، دوو هاووڵاتیی کورد، خەڵکی شاری
بۆکانبۆکان بە ناوەکانی کەریم سەیدزادە باوک و شارام سەیدزادە کوڕ، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگهێشت و دەسبەسەر کراون. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، بە حوکمی یارمەتی گەیاندن بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەی پارێزگای
کرماشانکرماشان و هەروەها پشتیوانی لە دووکاندار و مانگرتووانی شاری بانە، بانگهێشت و دەسبەسەر کراون.[4]
باشووری کوردستان
- لە شارۆچکەی
پێنجوێنپێنجوێن-ی سەر بە پارێزگای
سلێمانیسلێمانی، بەدەم وتنەوەی دروشمی شەهید نامرێت و ئەی شەهید خوێنی تۆ لە ئەرزدا نامێنێت تەرمی
ئیقبال مورادیئیقبال مورادی، چالاکوانی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە بە ئاڵای پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک) پێچرابوو، بەرەوە مەزارگەی ڕاوگان بەڕێکرا و لە مەراسیمێکی شایستەدا لەتەنیشت مەزاری کەمال شێخ سادە-ەوە بە خاک سپێردرا.[3]
- فەرماندەیەکی پۆلیسی فیدراڵی ڕایدەگەیەنێت، سێ تیرۆریست لە
کەرکووککەرکووک دەستگیرکراون کە یەکێکیان ئەندامی بەناو دەزگای هەڵگری ڕێکخراوی
داعشداعشە.[1]
- چەند تەقینەوەیەک لە چەند ناوچەیەکی کەرکووک ڕوویدا و دەیان قوربانیی لێکەوتەوە.
[2]
- نێوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی هاوبەشی پارتی و یەکێتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی و
مەلا بەختیارمەلا بەختیار سەردانی بەغدایان کرد.[1]
رۆژئاوای کوردستان
- عەبدولڕەحمان خەج خەلیل هاووڵاتیی تەمەن 40 ساڵی
عەفرینعەفرینی لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە کوژرا.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا