کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
13-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 523,057
ۋېنۍ 105,801
کتېبۍ PDF 19,704
فایلی پەیوەڼیدار 98,652
ڤیدیۆ 1,420
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
ئەنجام: 3 تۊمارۍ ئیزیێۋە، لاپەڕە 1 جە 1



تازەکەرڎەیۆ
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

20-02-2019
نۋیستەکاتا بە ڕانۋیسېۋی پوختە پەی کوردیپێدیای کېیاندۍ. ئېمە پەی شمەیشا ئەرشیڤ کەرمۍ و پەی ھەتاھەتای چە فۆتیای پارېزنمېشا!
پېڕە: ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا) | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەمڕۆ، ژنێکی تر سووتا یان کوژرا!

ئەمڕۆ، ژنێکی تر سووتا یان کوژرا!
$باکووری کوردستان$
- مارتینا ئەندرسۆن پەرلەمانتاری ئیرلەندی لە پەرلەمانی ئەوروپا، سەردانی #لەیلا گوڤەن# هاوسەرۆکی #کەجەدە#ی کرد، کە ماوەی 105 ڕۆژە لە چالاکیی مانگرتندایە.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182390/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=پەرلەمانتارێکی ئیرلەندی سەردانی لەیلا گوڤەنی کرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=پەرلەمانتارێکی ئیرلەندی سەردانی لەیلا گوڤەنی کرد=KTML_ImageCaption_End=
- سوپای تورکی داگیرکەر لە بەیانیی ئەمڕۆوە سەرباز و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش دەنێرێتە گوندی مارینە-ی سەر بە ناوچەی نسێبین-ی مێردین. بە گوێرەی زانیارییەکان کە لە گوندنشینان وەرگیراون، گوندەکە کە لە بناری چیای باگۆک هەڵکەوتووە لە لایەن 16 ئۆتۆمبێلی سەربازی و پۆلیسی، هەروەها 2 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و چەندین ئۆتۆمبێلی مەدەنی گەمارۆ دراوە.[4]
- پارێزگاری شاری #وان#، چالاکیی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکیی بە بیانووی (ئاڵۆزی) قەدەغە کرد.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێزە ئەمنییەکانی ئێران گروپێک لە کۆڵبەرانیان لە لەسەرسنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵەی #بانە# دایە بەر دەستڕێژی گوللە، لە ئەنجامی ئەو هێرشە کۆڵبەرێک بەناوی 'غەریب تاجی' تەمەن 28 ساڵ برینداربوو.[2]
- بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی #مەریوان#، سیمینارێک لە ژێر ناوی زمانی کوردی و جیهانی مودێڕن بۆ دوکتور بەختیار سەججادی سەرۆکی بەشی زمان و وێژەی کوردیی زانستگەی کوردستان ساز کرد.[6]
$باشووری کوردستان$
- لە #هەولێر# پێشانگای نێودەوڵەتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ماڵی نمونەیی بە بەشداری 70 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی دەکرێتەوە.[1]
- پاش کۆتاییهاتنی کۆبوونەوە فراوانەکەی یەکێتی لە تەلاری هونەری لە #سلێمانی# #لەتیف شێخ عومەر# وتەبێژی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕایگەیاند: قۆناغێکی تازە هاتۆتە پێشەوە و یەکێتی قسەی جیاوازی دەبێت. لەتیف شێخ عومەر وتیشی: یەکێتی دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان قسەی جیاوازی دەبێت و پێداگری لەسەر بەرنامە گشتگیرییەکەی خۆی دەکات.[3]
- لەناو ئاسایشی ئێزیدخاندا بەشێکی تایبەت کرایەوە کە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوە دەبرێت، بە هاوبەشی لەگەڵ ئاسایشی ئێزیدخان دەستیان بە کارکردن کرد.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182390/0010.JPG=KTML_Photo_Alt=پێشانگای نێودەوڵەتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ماڵی نمونەیی=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182390/0010.JPG=KTML_Photo_End=
- ئەمڕۆ لە قوتابخانەی ئاوێسەری بنەڕەتی لە شارەدێی #خورماڵ#-ی سەر بەپارێزگای #هەڵەبجە#، فێستیڤاڵی خواردنی میوە بۆ خوێندکاران بەڕێوەچوو.[2]
- لە کاتی گردبوونەوەیەکدا بۆ ئازادکردنی دەستیگرکراوانی خۆپیشاندانەکانی #شیلادزێ# و #دهۆک#، نۆ ئەندامی #نەوەی نوێ# و ڕۆژنامەنووسێک لە دهۆک دەستگیرکران.[4]
- هێزەکانی بنکەی پۆلیسی بەختیاری لە سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە ساڵی ڕابردوو هاوسەرەکەی خۆیی کوشتوە.[3]
- دوای تێپەڕبوونی 31 ساڵ بەسەر ونبوونی منداڵێکی هەڵەبجەیی لە کاتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، ئێوارەی ئەمڕۆ بە کەسوکارە ڕاستەقینەکەی شادبوویەوە. ئه و منداڵەی دۆزراوەتەوە لەلای خێزانە ڕاستەقینەکەی ناوی خەلیل-ه و لە ئێران ناوی محەمەد بووە، لە ئێستادا هاوسەرگیری کردووە و کچێکی هەیە و خوێندنی تەواوکردووە و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری پزیشکی دادوەریدا.[5]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆتایی شەقامی عەبدولڕەحمان لە گەڕەکی یەکی حوزەیران لە شاری #کەرکووک#، لەلایەن هەواڵگری #حەشدی شەعبی# چاودێری سەرچەتەیەکی داعش کرا، کە پلەی ئەمیرە لەناو داعش و هەوڵی دەستگیرکردنی درا، بەڵام ئەو چەتەیە تەقەی لە چەکدارانی حەشدی شەعبی کرد و هەڵات و چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژرا.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە شاری #کۆبانێ# دووەمین کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە هۆڵی جاند و هونەر لە شارکە دەستی بەکارەکانی کرد، میوانانی گەنج لە نەتەوەکانی کورد، عەرەب، ئەرمەن، سوریان، فارس، ئەفغان و تورک کە بانگهێشتکراون و بەشدارن لە کۆنفرانسەکەدا. کۆنفرانسەکە بە دروشمی بە پێشەنگایەتی گەنجان بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی فرەڕەنگ و دیموکراتیک بەڕێوە دەچێت و بڕیارە سێ ڕۆژ بخایەنێت.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182390/0013.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دووەمین کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆبانی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دووەمین کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆبانی=KTML_ImageCaption_End=
- منداڵێکی تەمەن 16 ساڵان بە ناوی عەبدوڵا شیلاش لە کاتێکدا لە گوندی خربەت بەنات-ی ناوچەی #سەرێکانی#ی سەر بە هەرێمی جزیر مەڕەکانی دەلەوەڕاند، مینێکی پێدا تەقییەوە کە پێشتر لە لایەن چەتەکانی #داعش# جێگیر کرابوو. لە ئەنجامی تەقینەوەکە شیلاش برینداربوو و ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەرێکانی کرا. ڕاگەیەنرا بەهۆی سەختیی برینەکەی، ناوبراو گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی #قامیشلۆ#.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- کوردێکی دانیشتووی ئەڵمانیا بە ناوی ئووغوور شاکار کە تەمەنی 40 ساڵانە و خەڵکی شاری دێرسم-ی باکووری کوردستانە، کاتژمێر 10ی ئەمڕۆ له بەردەم دادگەی شاری کریفێلد بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# خۆی سووتاند. بە گوێرەی زانیارییەکان، شاکار لە بەردەم دادگە بەنزینی بەخۆیدا کردووە و خۆی سووتاندووە. ناوبراو ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و باری تەندرووستی ناجێگیرە.[4]
- لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کۆگەیەکی چەک و تەقەمەنیی بارەگەی سەربازیی ساریکایا لە ناوچەی پۆڵاتی ئەنقەرە 5 کەس بریندار بوون. وەزارەتی بەرگریی میللی تەقینەوەکەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند، 5 سەرباز بریندار بوون.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 4,777 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] دەسنیشاننەکریا | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
[2] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 20-02-2019
[3] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 20-02-2019
[4] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 20-02-2019
[5] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 20-02-2019
[6] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردپا - 22-02-2019
فایلی پەیوەڼیدار: 18
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 6
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
پارتیی / لایەن: ژڵېۋەو نەۋەی تازەی
پارتیی / لایەن: حەشدی شەعبی
شار و شارەکڵۍ: دەرسیم
شار و شارەکڵۍ: بانە
شار و شارەکڵۍ: هەڵەبجە
شار و شارەکڵۍ: مەریوان
شار و شارەکڵۍ: وان
شار و شارەکڵۍ: قامیشلۊ
شار و شارەکڵۍ: دهۊک
شار و شارەکڵۍ: هۆلېر
شار و شارەکڵۍ: کەرکۇک
شار و شارەکڵۍ: سلېمانییە
شار و شارەکڵۍ: کۆبانی
شار و شارەکڵۍ: سەرێکانی
شار و شارەکڵۍ: نوسەیبین
وڵات - هەرېم: ئەڵمانیا
وڵات - هەرېم: تورکیە
وڵات - هەرېم: ئێران
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە: 02-01-2019 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( نالیا ئیبراهیم ) چە: 22-01-2019 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە:24-10-2023 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 4,777 جارۍ ۋینیێنە
فایېلۍ پېۋەدریێ - ڤێرشن
جۊر ڤێرشن نامۊ تۊمارکەری
فایلو ۋېنەی 1.0.351 KB 20-02-2019 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلو ۋېنەی 1.0.253 KB 20-02-2019 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلو ۋېنەی 1.0.130 KB 22-01-2019 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین: سەربازێک و 3 چەتەی تورکیا کوژران 20-02-2019
ھەر کونج و ڕووداۋېۋو وڵاتی، چە وەرھۊرزۆ پەی وەرنیشتی، چە سەرنیشتۆ پەی پانیشتی... بۊ بە سەرچەمەو کوردپێدیای!
پېڕە: بەڵگەنامۍ | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین: سەربازێک و 3 چەتەی تورکیا کوژران 20-02-2019
بەڵگەنامۍ

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین: سەربازێک و 3 چەتەی تورکیا کوژران 20-02-2019
بەڵگەنامۍ

چالاکییەکانی هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە عەفرین و دەوروبەری بەردەوامن. هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین دەربارەی دوایین چالاکییەکانی ئەمڕۆ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: (ڕۆژی 17ی شوبات\28ی ڕێبەندان #شەڕڤان#انی ئێمە لە دژی گرووپێکی چەتەکانی فیرقەی هەمزە کە لەنێوان گوندەکانی کورزێلێ و باسووت-ی سەر بە عەفرین جێگیربووبوون، چالاکییەکی کاریگەریان ئەنجام دا. لەم چالاکییەدا لەنێوان هێزەکانمان و چەتەکاندا شەڕ ڕوویدا. لە ئەنجامی شەڕدا 3 چەتە کوژران و 5ی دیکەش بریندار بوون.)
(لە لایەکی دیکەوە، لە ڕاگەیەنراوی 18ی شوبات\29ی ڕێبەندان-دا ڕامانگەیاندبوو کە ڕۆژی 17ی شوبات\28ی ڕێبەندان شەڕڤانانی ئێمە لە ناوچەی بلبلێ-ی عەفرین دژی ئۆتۆمبێلێکی دەوریەی سەرباز و چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجام داوە و سەربازێک و 2 چەتە بەسەختی بریندار بوون. زانرا کە ئه و سەربازەی بریندار بووە و ناوی ئوموت ئۆزنوورئۆغلوو-وە ڕۆژی 18ی شوبات\29ی ڕێبەندان مردووە.)[1]
#20-02-2019#
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 2,088 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 20-02-2019
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 1
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 20-02-2019 (5 ساڵە)
شار و شارەکڵۍ: ئەفرین
شېۋەو دۆکومێنتی: چاپکریا
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( نالیا ئیبراهیم )یۆ جە: 20-02-2019 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان ) چە: 20-02-2019 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە:03-08-2022 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 2,088 جارۍ ۋینیێنە
وتاری کۆسرەت ڕەسول عەلی لە کۆبوونەوەی کادیرانی یەکێتی لە 20-02-2019
کوردیپێدیا، (مافو دەسیاۋای بە زانیاری گرڎینەیی) پەی گرڎ کەسېۋی کورڎی دەسەبەر کەرۊ!
پېڕە: بەڵگەنامۍ | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

وتاری کۆسرەت ڕەسول عەلی لە کۆبوونەوەی کادیرانی یەکێتی لە 20-02-2019

وتاری کۆسرەت ڕەسول عەلی لە کۆبوونەوەی کادیرانی یەکێتی لە 20-02-2019
‎بەیانیتان باش هەڤاڵانی خۆشەویست
‎ئامادەبووانی بەڕێز
‎خۆشحاڵم لەگەڵتان کۆدەبینەوە لەکات و سەردەمێکدا کە قۆناغێکێ زۆر زۆر هەستیارە، کە میللەتەکەمان پێیدا تێپەڕ دەکا، هەروەها یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەو قۆناغە هەستیارە ئەرکی سەرشانی قوڕسە، لەبەرئەوە دەمەوێ پێتان بڵێم کە ئێمە وەک یەکێتییەکان ئەرکە لەسەرمان یەکێتی ناو یەکێتی بپارێزین و هەموومان بەیەکەوە بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان کاربکەین، ئەو یەکێتییەی کە خوالێخۆشبووان #مام جەلال# و کاک نەوشیروان و. برادەرانی تر مێژوویەکی گەورەیان بۆ جێهێشتین و ئێمەش دەبێ بیپارێزین و گەشەی پێ بدەین، گەشەپێدانی ئەو دۆخەی ئێستا هەیە ئەرکی سەرشانی هەموومانە، کە ئیشی تێدا بکەین و ئێستای یەکێتی بارودۆخی زۆرباشە، چەند ساڵێک پێش ئێستا دەیانگوت یەکێتی دەبێتە دوو کەرت و ئینشقاق دەکا، بەڵام دەرکەوت یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەو هێزە نییە بەهیچ کەسێک بشکێت و بەهیچ کەسێکیش ناشکێت، وەک مام جەلال فەرموویەتی سەفین لەبن بێ یەکێتی لەبن نایە.
‎هەڤاڵانی بەڕێز...
‎هیوادارم یەکەم شت وەحدەتی خۆمان بپارێزین لە هەموو شوێنەکان، پاراستنی یەکڕیزی خۆمان نیشانەت سەرکەوتنمانە، ئێوەش هەمووتان لێپرسراون لە ناوچەکان و ئێستا لە سەرانسەری کوردستان لەهەموو مەڵبەندەکان لەو کۆبوونەوەیە بەشدارن، هیوادارین ڕۆڵی خۆتان ببینن و هەموومان ئیش بکەین بۆ ئەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بخەینەوە شوێنی خۆی و یەکێتی بکەوێتەوە سەر سکەی خۆی، لای ئێمە مەسەلەی یەکدەنگی و یەکگوتاری یەکێتی لە هەموو شتێک گرنگترە.
‎جێگای شانازییە کە ئەو میراتەی بۆ ئێمەیان جێهێشتووە، یەکێتی مێژووێکی گەورەیەو لە هەموو دنیا ناسراوە لە ئاستی ناوەوەو دەرەوە، ئەمانە هەمووی نیشانەی ئەوەن کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان هێزێکی زیندووەو هەر دەشمێنێ، ئێمە لەسەر دۆخی مفاوەزاتی نێوان خۆمان و برادەرانی پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، ئەو مەسەلەیە زۆر درێژەی کێشا، ئێمە بۆ ئەوەی یەکێتی ڕیزەکانی گەلی کورد بپارێزین شانبەشانی یەکڕیزی ناو یەکێتی ئێمە ئەنجامی هەڵبژاردنمان قبوڵکرد لەپێناو یەکڕیزی و نەمانویست ئێمە هەڵوێستێکمان هەبێ و پارتی هەڵوێستێکی هەبێ، ئێمە هەردوولا هێزی سەرەکین و دوو هەڵوێستی جیاوازمان هەبێ زەرەر دەکەین، بەڵام بەداخەوە ئەوان بە نەفەسی تۆڵەکردنەوە و ڕق دەستیان بە کارەکان کرد، لەسەر ئەوەی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتی بووە، دوێنێ کۆبوونەوەی پەرلەمانیان کرد بەبێ یەکێتی، پێموایە ئەوەی دەیەوێ جارێکی تر دووبەرەکی و شەڕی ناوخۆ لەکوردستان دروست بکا، ئێمە دژی ئەو سیاسەتەین، چونکە یەکێتی نیشتمانی کوردستان یەکێتی خەڵکە، یەکێتی ناو ڕیزەکانی میللەتەکەمانە، لەبەرئەوە کەس ناتوانێ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بشکێنێ یان فەرامۆش ناکرێ، یەکێتییەکان ئێمە دڵنیاتان دەکەینەوە لەگەڵ هیچ لایەنێک سازش ناکەین و ئەگەر ڕێککەوتنەکان تەوازنی تێدا نەبێ و حسابی خەبات و ماندووبوونی یەکێتی نەکات کە ئەوە بۆ ئێمە زۆر گرنگە نایکەین، دڵنیاتان دەکەینەوە و بەڵێنتان پێ دەدەین لەناوخۆمان وەزعی خۆمان چاک دەکەین، هەریەک لەئێوە بەراوردی ئێستا بەساڵێک پێشوو بکا جیاوازی زۆر زۆر هەیە، ئەو جیاوازییەش دەبێ بکەینە عەمەلی و هەموومان بەیەکەوە ئیشی تێدا بکەین.
‎بۆ کۆنگرەش، دڵنیاتان دەکەین کە کۆنگرە دەبەستین لەکاتێکی زۆر نزیکدا، بەڵام کاتێک بێ ئەو دۆخەی کوردستان تێپەڕببێ و یەکلابێتەوەو بزانین چی لێ دێ، کۆنگرە دەبەستین و وەڵامی ئەوانە دەدەینەوە کە دەڵێن ناتوانن کۆنگرە ببەستن، کۆنگرەیەک ئەنجام دەدەین یەکێتییانە بێ، نەک وەک خەڵکی تر، یەکێتیانەیەک لەئاست ڕۆڵی ئازایەتی و پیاوەتی و جوامێری و قارەمانێتی پێشمەرگەو کادیرەکان بێ، ئەوانە هەموویان شایستەی ئەوەن ڕێزیان لێ بگیرێت و دەنگیان بدرێتێ.
‎ئامادەبووانی خۆشەویست...
‎ئێمە خۆمان دەمانەوێ پاکسازی بکەین لەناو دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوەی سنووری دەسەڵاتی ئەو ناوچەیەیەو یان ئەوانەی لێپرسراوەکان بەقسەیان دەکەن، دەبێ مەسەلەی فەسادو گەندەڵی نەهێڵین لەناو خەڵک، چونکە بەڕاستی ئەوە شتێکی زۆر زۆر خراپە، لە هەر شوێنێک گەندەڵی و دزی زۆر بوو، تەجاوز لەسەر موڵکی حکومەت زۆربوو ئەوا ئەو شوێنە وەزعی خراپ دەبێ، لەبەرئەوە دڵنیاتان دەکەم وەک یەکێتی سیاسەتی سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی ئەوەیە هاوکاری ئەو دام و دەزگایانە بکەین کە لەلایەن حکومەتەوە تەرخانکراون و لەگەل دام و دەزگاکانیش هەوڵ بدەین کە بە زووترین کات دەست بە چاکسازی و پاکسازی بکەین لەناو دام و دەزگاکانمان، ئەوەش بەوە دەکرێ هەرکەسەو لای خۆیەوە دەست پێ بکا، چونکە ئەگەر لای خۆمانەوە دەست پێ نەکەین ناتوانین داوا لە خەڵکی تر بکەین.
‎لەکۆتاییدا جارێکی تر سوپاستان دەکەم بۆ بەشداریکردنتان لەو کۆبوونەوەیە، بۆ ئەوەی ئاگاداربن لە مەرجەکانی ئێمەو پارتی لە کۆبوونەوەکان، حاکم قادر بەدرێژی بۆتان باس دەکا.
‎جارێکی تریش بەخێربێن
‎هەربژین بۆ کوردو کوردستان
‎بژی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
#20-02-2019#
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 2,876 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 4
ژیواینامە
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 20-02-2019 (5 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
شار و شارەکڵۍ: سلېمانییە
شېۋەو دۆکومێنتی: چاپکریا
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە: 20-02-2019 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( نالیا ئیبراهیم ) چە: 20-02-2019 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( نالیا ئیبراهیم )یۆ جە:20-02-2019 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 2,876 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
مەولە
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
کوڵەباس
ئەرەماڵای چەمکەکاو کوردبېیەی جە مانای: (سۆرانی-هۆرامی پەی نموونەی )
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
ڕۆو قەڵەمی و درەوشییایوەو یانەو حەیران هۆرامی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
دەربەن دزڵیی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
کوڵەباس
شرۊڤەو ئەنەیاوای جە دەقی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
دووتاش جە گرڎ پۆسێوەنە مەرمانۆ
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە

تازەکی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
15-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئیسماعیل سابووری
تۊماری تازە
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
13-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
05-07-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 523,057
ۋېنۍ 105,801
کتېبۍ PDF 19,704
فایلی پەیوەڼیدار 98,652
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
مەولە
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
مستەفا زەڵمی
کوڵەباس
ئەرەماڵای چەمکەکاو کوردبېیەی جە مانای: (سۆرانی-هۆرامی پەی نموونەی )
ژیواینامە
ئیسماعیل سابووری
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
ڕۆو قەڵەمی و درەوشییایوەو یانەو حەیران هۆرامی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
دەربەن دزڵیی
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
کوڵەباس
شرۊڤەو ئەنەیاوای جە دەقی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
دووتاش جە گرڎ پۆسێوەنە مەرمانۆ
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.938 چرکە(چرکۍ)!