کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 گېڵای
 تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
 ئامرازۍ
 زۋانۍ
 ھەژمارو من
 گېڵای شۊنۊ
 ڕوخسار
  دۊخی تاریک
 ڕېکۋستە ۋەرینییەکې
 گېڵای
 تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
 ئامرازۍ
 زۋانۍ
 ھەژمارو من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
کتېبخانە
 
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
   ورڎ گېڵای
پێۋەڼی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زېیاتەر...
 زېیاتەر...
 
 دۊخی تاریک
 سلاید بار
 قەبارەو فۆنتی


 ڕېکۋستە ۋەرینییەکې
چە بارەو ئېمە
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
مەرجو بەکاربەرڎەی
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
چنین دېیەی تۊ
گلېرۆکریێ بەکاربەری
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
یارڎی
 زېیاتەر
 نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
 گېڵای بە کلیک
ئامارۍ
بابەتۍ
  584,953
ۋېنۍ
  124,012
کتېبۍ PDF
  22,090
فایلی پەیوەڼیدار
  125,815
ڤیدیۆ
  2,193
زۋان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,808
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,574
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,727
عربي - Arabic 
43,924
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,528
Türkçe - Turkish 
3,827
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پېڕە
هەورامی
ژیواینامە 
246
یاگۍ 
6
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ 
1
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...) 
2
نامۍ کورڎیۍ 
1
پەندۍ 
933
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ 
61,590
کتېبخانە 
100
کوڵەباس 
3,287
شەھیدۍ 
4
بەڵگەنامۍ 
55
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ 
1
ھۊنیێ 
1,390
ئیدیۆم 
111
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
MP3 
1,432
PDF 
34,691
MP4 
3,834
IMG 
233,976
∑   سەرجەم 
273,933
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
هەڵەبجە
پېڕە: یاگۍ
ھەر ۋېنېۋ ۋەرانۋەرو سەڎان ۋاچا ھەن! تکا کەرمۍ، با ۋېنە تارېخییەکا پارېزنمۍ..
ھامبەشیکەرڎەی
Copy Link5
E-Mail0
Facebook4
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram1
Twitter1
Viber3
WhatsApp2
ھۊرسەنگنای تۊماری
2 دەنگدای 4
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)12
English - English6
عربي - Arabic12
فارسی - Farsi1
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German1
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
هەڵەبجە
هەڵەبجە
شاری #هەڵەبجە# دەکەوێتە گۆشەی باکووری خۆرهەڵاتی باشووری کوردستان و (78) کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری #سلێمانی#ەوەیە و لەسەر هێڵی درێژی 46 پلەی خۆرهەڵات و نێوان دوو هێڵی پانی (35-36) ی باکوور و ڕووبەرەکەی (1594) کیلۆمەتر دوجایە (726) مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە (16) کیلۆمەتر لە سنوورەکانی ئێرانەوە دوورەو (75) کیلۆمەتر هاوسنوورە لەگەڵ ئێراندا، لە ڕۆژهەڵاتەوە شاخی #شنروێ# و لە باکوورەوە چپای #هەورامان# و لە باشوورەوە زنجیرە شاخی #باڵامبۆ# لە باکوور و ڕۆژاواوە #دەریاچەی سیروان# دەوریان داوە.
سەبارەت بە بنچینەی ناوی هەڵەبجە چەندین ڕاو بۆچون و گێڕانەوە هەن، ڕایەک دەڵێت لە (عەجەب با) ی فارسییەوە هاتووە، ڕایەکی تر دەڵێت لە وشەی (هەڵوژە) وە هاتووە، ڕایەکی تر دەڵێت لە وشەی (ئەڵەبجا) وە هاتووە کە ئاماژەیە بۆ ناوی (ئەڵەب ئەرسەلان) ڕایەکی تر دەڵێت لە وشەی (حەلەب) ەوە هاتووە کەشارێکە لە سووریا و خەڵکی بۆ کاروباری بازرگانی کە ڕوویان کردووەتە ئەو شارە وتویانە شارەکەمان لە (حەلەب) دەچێت ئیتر ناویان ناوە (حەلەبچە) واتە (حەلەبی بچوک) لەگەڵ چەندین ڕاو بۆچوونی تر لەسەر وشەی هەڵەبجە.
سەرچاوە مێژووییەکان سەرەتای بوونیاتی شاری هەڵەبجە دەگێڕنەوە بۆ ساڵانی (1850-1860) ی زایینی لە سەردەمی دەسەڵاتی تورکەکاندا هەر ئەو سەرچاوانەش عەشیرەتی جاف بە بوونیاتنەری شاری هەڵەبجە دەزانن، هەندێک لە ڕیش سپی و پیاوە دێرینەکان دەڵێن هەڵەبجە لەلایەن بەگەکانی (شیوە کەڵ) ەوە بوونیات نراوە کە لە دواییدا لەناو هەڵەبجەییەکاندا بە (13) ماڵە ناسراون، بە گشتی سەرچاوە مێژووییەکان دەڵێن ساڵی (1889) بە فەرمانی تورک هەڵەبجە کراوە بە قەزا، ساڵی (1940) بۆ یەکەم جار کارەبا گەیەنراوەتە هەڵەبجە لە ساڵی 1925 یەکەم قوتابخانەیتیادا کراوەتەوە و ساڵی 1929 یەکەم نەخۆشخانە کراوەتەوە لە هەمان ساڵیشدا تۆڕی ئاوی خواردنەوە بەناوشاردا دابەش کراوە، ساڵی 1924 بۆ یەکەم جار ڕێگای ئۆتۆمبیل گەیەنراوەتە هەڵەبجەو لە هەمان ساڵیشدا دایەرەی تەلەفۆنات کراوەتەوە، بەهۆی بە پیتی ناوچەکە لە ڕووی کشتوکاڵییەوە ساڵی 1954 کارگەی پوختەکردنی توتن کراوەتەوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/104/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=هەڵەبجە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/104/0002.JPG=KTML_Photo_End=
لە بواری ڕۆشنبیرییەوە هەڵەبجە مەڵبەندێکی ڕۆشنبیری گەورەبووە و دەیان شاعیر و ڕووناکبیری هونەرمەندو ڕۆشنبیری لە ئامێز گرتووە وەک (#نالی#) کە بە دامەزرێنەری قوتابخانەی هەڵبەستی کلاسیکی دادەنرێت، مامۆستا #گۆران#یش کە بە دامەزرێنەری هەڵبەستی نوێی کوردی دادەنرێت لەم شارەدا لە دایک بووە، #ئەحمەد موختار# جاف کەیەکەم کەسە دوای #جەمیل سائیب# چیرۆکی کوردی نوێی نووسیوە، چەندین کەڵە شاعیری تری وەک #مەولەوی# و #تایەر بەگی جاف# و #ناتیق# و حیلمی و ساڵح هەژار و ساڵح #شارەزوور#ی و ع.ع. شەونم و #کاردۆخی# و #خورشیدە بابان# ، و شاهۆ و #ئەژی گۆران# .
یەکەمین قەزایە لە سەرەتاکانی سەدەی ڕابردوو خانمێکی وەک عادیلە خانم کە دایکی ئەحمەد موختار جافە تێیدا دەستڕۆشتوو بڕیاردەر بووە و ڕۆڵی قایمقامی لە ڕووی کارگێڕیەوە لەم شارەدا بینیوە.
هەڵەبجە مەڵبەندی گەورەی تەریقەتی نەقشیە بە چەشنێک گەر هەرکەسێک تا سییەکانی سەدەی ڕابردووش ئەلف و بایەکی لە بواری خواناسی و ئەدەبیات و تەسەوف دا زانیبێت دەبوایە لەو خانەقایانەوە فێربوایە.
لە ڕووی شۆڕشگێڕی و نیشتمانپەروەریەوە هەمیشە مەڵبەندی بە گژاچونەوەی داگیرکەرانی کوردستان بووە، یەکەمین شارە لە کوردستاندا کە خاوەنی سێ کارەساتی گەورەی وەک بۆردومانەکەی ساڵی (1974) و جینۆسایدەکەی ساڵی (1987) و کیمیابارانەکەی ساڵی (1988) ە.
لە سەرەتای ساڵانی شەستەکاندا خەڵکی ئەم ناوچەیە گەلێک جار دووچاری پەلامار و هێرشی دڕندانەو بێبەزەییانە بوونەتەوە و بەسەدان و هەزاران شەهید و قوربانیان داوە دیارترینیان ڕەشبگیریەکەی ساڵی 1974 وە ساڵی 1987 کە تیایدا بەسەدان کەس زیندەبەچاڵ کراوون و سەروەت و ماڵیان بەتاڵان براوە.
وە دواتر لە هێرشێکی دڕندانەدا کە بەکارەساتی کیمیابارانکردنی شارەکە ناسراوە لە #16-03-1988# بەچەکی کیمیایی ئەم شارە کیمیاباران کراوە، هەزاران ژن و منداڵ و خەڵکی بێگوناهی شەهید کردووە و بەدەیان هەزار هاووڵاتی بریندار بوون دانیشتووانەکەی ئاوارەی ئێران بوون و لە ئۆردوگاکاندا ژیانیان بەسەربردووە، تا ئێستاش شوێنەواری ئەو چەکە بەسەر خەڵکی ناوچەکەو دانیشتووانەکەیەوە ماوە، لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 خەڵکی ناوچەکە گەڕاونەتەوە و سەر زێدی باوباپیرانیان.[1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 913,762 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ھاشتاگ
فایلی پەیوەڼیدار: 28
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 464
پېڕە: یاگۍ
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
تۆپۆگرافی: کەشین
شار و شارەکڵۍ: هەڵەبجە
هۆز: جاف
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
ھەژمارو خەڵکی: 100هەزارۍ تا نیم ملیۆن
ۋېرانکەرڎەی و بارکەرڎەی: بەڵۍ
یاگۍ: شار
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە: 07-11-2008 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( ئاراس ئیلنجاغی )یۆ جە:06-05-2025 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 913,762 جارۍ ۋینیێنە
QR Code
فایېلۍ پېۋەدریێ - ڤێرشن
جۊر ڤێرشن نامۊ تۊمارکەری
فایلو ۋېنەی 1.0.264 KB 29-06-2024 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلو ۋېنەی 1.0.128 KB 29-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  تۊماری تازە
  بابەتۍ ڕېکۆتییە! 
  تایبەت بە خاتۇنا 
  
  ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.204 چرکە(چرکۍ)!