مێژوونووس و ڕۆژنامەگەریی لێهاتووی کورد ناوی تەواوی؛ سەید حسێنی کوڕی سەید عەبدوللەتیفی کوڕی شێخ ئیسماعیلە و لە ساڵی 1893ز. یا 1883ز، لە شاری #مەهاباد# چاوی ژیانی هەڵهێناوە و هەر لە منداڵییەوە نیشانەی بەهرە و بلیمەتی لێ بەدی کراوە و سەودای کوردپەروەریی بووه.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/350/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=حسێن حوزنی موکریانی=KTML_Style=width:15%;height:15%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/350/0003.JPG=KTML_Photo_End=
لە تەمەنی 12 ساڵیدا کەسوکاری خۆی و مەهابادی بەجێهێشتووە و ڕووی کردووەتە مەراغە و تەورێز و یەریڤان و 12 ساڵیش بەبەرگی ئەفغانی هەموو کوردستان و هەندەران گەڕاوە بۆ کۆکردنەوەی مێژووی کورد و تۆمارکردنی و یەکەمین کەس بووە بایەخی تایبەتیی دابێ بە نووسینی مێژووی کورد بە زمانی کوردی.
حوزنی لە هەموو چەشنە زانیارییەک دەدوا، لە مێژوو، وێژه، ڕۆژنامەگەریی، مۆرهەڵکەنی، وێنەگری و خۆشنووسی و کڵێشەی وێنەهەڵکەندن لەدار. بۆیە دەبینین گەلێک بەرهەمی وێژەی و مێژوویی داناوە و چاپی کردوون و تا خۆی لە ژیاندا بووە لەنێوانی 1925ز. تاکوو 1947ز. هەژدە پەرتووکی بەنرخی چاپکردووە کە زۆربەیان لەسەر مێژووی کورد و کوردستان و بایەخی زانیاری خۆیان هەیه.
لەناو کورد دا یەکەمین کەس بووە چاپخانەی بۆ بەرژەوەندی زمان و مێژو و وێژەی کوردی دامەزراندووە و لە ساڵی 1915ز. لە شاری حەڵەبی دایناوە و لە دواییدا لە ساڵی 1925ز. گواستوویەتییەوە بۆ کوردستانی باشوور و لە شاری #ڕەواندز#ی داناوە و لە ساڵانی 1926-1932ز. گۆڤاری زاری کرمانجی پێ چاپکردووە و لەو ماوەیەدا 24 ژمارەی پتەوی لێ بڵاوکردووەتەوە و لە ساڵانی 1935ز. و 1936ز. شدا لە شاری #هەولێر# لەگەڵ پارێزەر شێخ مستەفا گۆڤاری ڕووناکی دەرچوواندووە و لە ساڵانی 1943-1947ز. یشدا گۆڤار و ڕۆژنامەی (دەنگی گێتی تازە) ی بە هاوکاریکردنی لەگەڵ مامۆستایان #تۆفیق وەهبی# و حەسەنی شێخ حەمە مارف لە شاری بەغدای پایتەختی ئێراق دەرچوواندووە و گەلێک وتاری مێژووی و کۆمەڵایەتی و دەقی وێژەی فولکلۆری کوردی لەو گۆڤار و ڕۆژنامەیەدا بڵاوکردووەتەوە و دوای گەیاندنی خزمەتێکی زۆری زمان و کلتوور و مێژووی کورد و ڕۆژنامەگەریی، لە #20-09-1947#ز. لە بەغداد کۆچی دوایی کردووە و تەرمەکەی هاتۆتەوە شاری هەولێر و لە گۆڕستانی ئیمان محەمەد بەڕێزێکی زۆرەوە نێژراوه.
=KTML_Bold=هەندێک لەو پەرتووکانەی کە حوزنی لەسەر مێژووی کوردی نووسیونی ئەمانەن:=KTML_End=
=KTML_LIST_icon_book_LISTTYPE=مێرگەی دڵان
خونچەی بەهارستان
پێشکەوتن
ئاوڕێکی پاشەوه
میرانی #سۆران#
کوردستانی موکریان
بەکوورتی هەڵکەوتی دێریکی
لاپەڕەیەک لە دێریکی کوردستانی موکوری
ناودارانی کورد=KTMLLISTEND=
حوزنی گەلێک ڕوپەڕی گۆڤار و ڕۆژنامەو بە گەلێک نامیلکەی هێژا خزمەتی زۆری وێژەو مێژووی کورد کردوه.[1]