شارەدێیەکە سەربە شارۆچکەی #شارباژێر#ی پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان.[1]
$ناو$
سیتەک لە زمانی کوردیدا واتای بەردەڵان.
$جوگرافیا$
شارەدێی سیتەک ھاوسنوورە لەگەڵ، لە باکوورەوە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی شارباژێڕ، لە باشوورەوە شارەدێی #تانجەرۆ#، لە ڕۆژھەڵاتەوە شارەدێی #زەلان# و شارەدێی #سرۆچک#، لە ڕۆژاواوە شارەدێی #بەکرەجۆ# و شارەدێی #گاپیڵۆن#
ڕووبەری ئەم شارەدێیە (273کم2)ە لە (22٫5٪) شارۆچکەی شارباژێڕ پێکدەھێنێت، و لە (1٫9٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت.
لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (دووەمە) لە پێنج شارەدێی شارۆچکەی شارباژێڕدا.
لە ڕووی دانیشتووانەوە لەسەر ئاستی (دووەمە) لە پێنج شارەدێی شارۆچکەی شارباژێڕ.
$مێژوو$
مێژووی شارەدێی سیتەک کۆن نییە، ئەم شارەدێیە لە ساڵی (2005)دا بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگای سلێمانی بۆ ئاسانکردنی پڕۆسەی کارگێڕی لە سنووری شارۆچکەی شارباژێڕدا، (3) شارەدێ درووستکران بە ناوەکانی شارەدێی سیتەک (سیتەک)، شارەدێی زەلان (زەلان) و شارەدێی گاپیڵۆن (گاپیڵۆن). بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ژمارە (5546) لە (29-12-2004). بە دابڕانی گوندەکان لە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی شارباژێڕ ئەم شارەدێ پێکھێنرا.