کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 گېڵای
 تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
 ئامرازۍ
 زۋانۍ
 ھەژمارو من
 گېڵای شۊنۊ
 ڕوخسار
  دۊخی تاریک
 ڕېکۋستە ۋەرینییەکې
 گېڵای
 تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
 ئامرازۍ
 زۋانۍ
 ھەژمارو من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
کتېبخانە
 
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
   ورڎ گېڵای
پێۋەڼی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زېیاتەر...
 زېیاتەر...
 
 دۊخی تاریک
 سلاید بار
 قەبارەو فۆنتی


 ڕېکۋستە ۋەرینییەکې
چە بارەو ئېمە
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
مەرجو بەکاربەرڎەی
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
چنین دېیەی تۊ
گلېرۆکریێ بەکاربەری
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
یارڎی
 زېیاتەر
 نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
 گېڵای بە کلیک
ئامارۍ
بابەتۍ
  584,663
ۋېنۍ
  123,884
کتېبۍ PDF
  22,079
فایلی پەیوەڼیدار
  125,547
ڤیدیۆ
  2,192
زۋان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پېڕە
هەورامی
ژیواینامە 
242
یاگۍ 
6
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ 
1
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...) 
2
نامۍ کورڎیۍ 
1
پەندۍ 
933
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ 
61,590
کتېبخانە 
100
کوڵەباس 
3,256
شەھیدۍ 
4
بەڵگەنامۍ 
55
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ 
1
ھۊنیێ 
1,390
ئیدیۆم 
111
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   سەرجەم 
273,051
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
چۆن تاکەکانی نەتەوەیەک والێبکەین کە شانازی بە کوردیپێدیاوە بکەن؟
پېڕە: کوڵەباس
خاتوونۍ کوردیپێدیای، ھامچەرخانەسەردەمییانە ئېشۍ و سەرکۆ تەیۍ ژەنا کورڎی چە داتابەیسو نەتەۋەکەیشانە ئەرشیۋ کەرا..
ھامبەشیکەرڎەی
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
ھۊرسەنگنای تۊماری
1 دەنگدای 4
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic1
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
چۆن تاکەکانی نەتەوەیەک والێبکەین کە شانازی بە کوردیپێدیاوە بکەن؟
چۆن تاکەکانی نەتەوەیەک والێبکەین کە شانازی بە کوردیپێدیاوە بکەن؟
1. دروستکردنی هەژمار دەبێت وەک SlidShare.net یان calameo.com وابێت واتە بەکارهێنەر خۆی وشەی نهێنی دابنێت و بتوانێت بیگۆڕێت.
2. سڕینەوەی هەژمار هەڕەشەیە لەبەکارهێنەر. نابێت هەژماری هیچ بەکارهێنەرێک دوای دومانگ بسڕرێتەوە ئەگەر هیچ چالاکییەکی نەبوو بەڵکو دەبێت بۆ هەمیشە ئەو هەژمارە بمێنێتەوە چونکە نابێت بەکارهێنەر بێزار بکرێت لەبەرئەوەی دروستکردنەوەی هەژمار دەبێتە هۆی بێزاربوون و ماندوبوون و توڕەبوونی بەکارهێنەر، وا باشترە هەژمارەکەی هەمیشە بەزیندویی بمێنێتەوە و هەژماری هیچ کەسێک نەسڕرێتەوە و کەسیش سزانەدرێت لەبەر ناچالاکییەکەی.
3. ماڵپەڕەکە دەبێت بکرێت بە شوێنێک بۆ ئاسودەی دەروونی بەکارهێنەر. چۆن؟ پێویستە کاتێک کە بەکارهێنەر بۆ بوارێک دەگەڕێت، ئەنجامی دەست بکەوێت و نائومێد نەبێت لە گەڕانەکەی وە لەڕووی پیشەییەوە، بەکارهێنەر هەست بە بوون و گرنگی ئیشەکەی خۆی بکات. بۆ نموونە: کاتێک ئەندازیارێک لە پۆلی بابەتەکانی ویکپیدیادا دەگەڕێت بۆ پۆلی ئەندازیاری، هیچ ئەنجامێکی دەست ناکەوێت بەمەش ئەو ئەندازیارە دوچاری داڕوخانی دەروونی دەبێتەوە و هیچ هیوایەکی بە کوردیپێدیا نامێنێت وە هەرگیز شانازی بە کوردیپێدیاوە ناکات چونکە لەنێو پۆلەکاندا، پۆلی ئەندازیاری جیانەکراوەتەوە. زۆر پێویستە ڕێز و شکۆی هەموو پیشەیەک ڕەچاو بکرێت.
4. دەبێت هەموو کەس بتوانێت بەبێ هیچ گرفتێک بابەت و بەرهەم و فایلەکانی بار بکات بۆسەر ماڵپەڕەکە، جا هەر جۆرە فایلێک بێت وە ک: pdf یان doc یا فایلی دەنگی.... هتد، وە بەهیچ جۆرێک پێویست نەکات لەلایەن بەڕێوبەری ماڵپەڕەوە بابەتەکان ئەپروڤ بکرێن، چونکە ئەپروڤ کردن کاتی پێویستە و دەبێت بەکارهێنەر چاوەڕوانی بەڕێوبەر بێت تا بابەتەکەی بۆ ئەپروڤ بکات. دووبارە ئەمەش دەبێتە هۆی توڕەکردنی بەکارهێنەر چونکە چاوەڕوانی درختێک نییە لە باخی هەموو بەکارهێنەرێکدا بپشکوێت.
5. دەبێت ماڵپەڕ، بە گوێرەی حەز و ویست و خولیای بەکارهێنەربێت نەک بە ویست و خواستی بەڕێوبەری ماڵپەڕەکە، چونکە هەر وەک وتویانە: بۆ ڕاوەماسی دەبێت کرم ببەیت نەک کێک و کرێم. چونکە ماسی کێک و کرێم ناخوات.
6. پێویستە ماڵپەڕەکە ماڵێک بێت بۆ هەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکانی کۆمەڵگا.
7. هەر پەڕتوکێک باربکرێتە سەر کوردیپێدیا، چاپەکانی داهاتوی بتوانرێت باربکرێتە سەر هەمان بەستەر واتە (بارکردنەوە Reupload) هەبێت بۆ بارکردنی چاپی تازەی پەڕتوکەکە.
8. بارکردنی پەڕتوک زۆر زۆر ئاڵۆزە لەسەر کوردیپێدیا. فۆڕمی بارکردنی پەڕتوک ئێجگار ئاڵۆزە. تکادەکەم بنیاتی فۆڕمەکە بگۆڕن. ئا ئەو هەموو زانیاریە هیچ پێویست ناکات بۆ تۆمارکردنی کتێب داوا بکرێت. تەنها ناوی پەڕتوکەکە و ناوی نوسەرەکە گرنگە. زانیاریەکانی تر هەمووی لە پەڕتوکەکەدا نوسراوە. هیچ پێویست ناکات لەکاتی بارکردندا ئەو هەموو زانیاریە پڕ بکرێتەوە. چونکە کاتێک ئێجگار زۆری دەوێت. بڕوام پێبکە چەند پەڕتوکێکی ئێجگار نایابم لایە. بەڵام ناوێرم باریان بکەم. پێشنیار دەکەم تەنها ئەم سێ شتە هەبێت بۆ بارکردنی پەڕتوک، ناوی نووسەر و ناونیشانی پەڕتوک وە ئایکۆنی بۆ بارکردنی پەڕتوک.
9. وە کاک هاوڕێ باخەوانی هێژا، چونە ژورەوە و چونە دەرەوە لە کوردیپێدیا هەر وەک slideShare.net بێت. لە کوردیپێدیا دا پێت ناڵێت لە ژورەوەیت یان لە دەرەوەیت.
لەبەرئەوەی کوردیپێدیا ڕۆژلەدوایڕۆژ گەشەدەکات و پەل دەهاوێت، بە ئەرکی سەرشانی خۆمم زانی کە ئەم. پێشنیارانە بخەمە خزمەتی ماڵە پڕزانستەکەمان. لە کۆتایدا پەندێکی کوردی هەیە دەڵێت: نانکەرت نەبێت بەڵام تەگبیرکارت بمێنێت. ئەمە پێشنیارانە بۆ باشترکردنی ماڵەکەمانە. جارێک، باوکێک بە کوڕەکەی دەڵێت: کوڕم، ئەقڵی خەڵکی بۆ خۆت بدزە. کوڕەکەشی دەڵێت: باشە، باوکە، من چۆن عەقڵی خەڵکی بۆ خۆم بدزم؟! باوکی دەڵێت: کوڕم، لە کاروبارەکانتدا، ڕاوێژ بە خەڵکی بکە.
کاک هاوڕێ گیان، هیچ پێویست بە ترس ناکات. دەبێت لە کورترین ماوەدا ئەم کارانە بکرێت. هەنگاوی هێواش لەپێناوی چیدا؟ ئەگەر وابێت، وەک کەروێشکەکەمان لێدێت کە لە نیوەی ڕێگەکەدا دەخەوت، هەتا لە کۆتایدا کیسەڵەکە پێشبڕکێکەی لێبردەوە.
هەرشاد بیت
ڕەوەز جەلال ئەمین
02-06-2015

کوردیپێدیا جە دلېنەو ئی بابەتۍ ۋەرپەرس نېیەن، خاۋەنو/خاۋەنۊ بابەتەکۍ ۋەرپەرسیارەن. کوردیپێدیا بە مەبەسو ئەرشیڤکەرڎەی ئی بابەتېشە تۊمارە کەرڎېنە.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 28,098 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 7
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 02-06-2015 (10 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ھەمەجۊرە
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 93%
93%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە: 05-06-2015 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( زریان سەرچناری )یۆ جە:17-10-2022 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 28,098 جارۍ ۋینیێنە
QR Code
چنین دېیەی تۊ
سەرنج: بەس ئا ۋیرۍ و پەیلۋێ
بەرێز کاک رەوەز سڵاو،
سەبارەت بە خاڵی 1 و 2 هیچم نیە لەسەری چوون نازانم مەبەستی بەریزتان چیە
سەبارەت بە خاڵی ٣ ماڵپەڕە کە دەبێت بکرێت بە شوێنێک بۆ ئاسودەی دەرونی بەکارهێنەر!!!!
ئەگەرچی زۆر زەحمەتە کوردیپیدیا بە گۆگل تەخمین بکەین چوون ئاشکرایە ئەوان زۆر زەبەلاح پر دەستکەوت و سەرماییەی زۆریان لەبەردەستدایە . بەلام لەگەل هەمو ئەمانەشدا گۆگڵ بەشی (یۆگا)ی نەکردۆتەوە بۆ بەکارهێنەرەکانی تا ئاسودەیی دەروونییان بۆ بەرجەستە بکات ئەوەش بە ئەرکی کوردیپیدیا نازانم
سەبارەت بە ئەندازیار وەک هەمو پیشەکانی تر ئەویش پیشییە ڕەنگە بە دوای سەندیکای ئەندازیارندا بگەریت چنگت بکەویت لە کوردیپێدیادا
پاشان تا ئیستا من وەک خۆم ئەندازیاریکی داهێنەر و ئارشیتێکتێکی هێندە بلیمەتی کوردم نە بینیوە و نە بەر گوێ کەوتووە تا تۆمار نەکرا بێت گەر هەڵە نەبم ئەندازیار تاکە پیشە نیە ئەگەر وابیت تەنیا بۆ پیشەکان ئەبیت کوردیپێدیا ١٠٠ پۆل بکاتەوە لە مامۆستاوە تا چەرچی !
خاڵی ٥
من نازانم حەزی بەکارهێنەر و خولیاکانی بەکارهێنەر چییە ؟! بەلام ئەکرێت دەستکاری یان بەشیوەیەک دەستکاری کڵێشە گەران بکەین بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ بەکار هێنەر چونکە من وەک خۆم نامە یان تەلەفۆنی زۆرم بۆ یەت کە نازانن چۆن بگەرین یان گەران قورسە بۆ ئەوان هەندێکییان دەلێن نازانین چۆن کوردیپێدیا بەکار بهێنن چوون ئەزموونیان کەمە وەک خۆیان دەلێن . لێرەدە زۆر بەئاسانی دەلێم ئەوەی نازانیت کوردیپیدیا بەکاری بهێنیت با خۆی فێربکات
وەک کورد دەلێت ناکرێت پارۆکەیان بۆ بجووین و بیکەین بە دەمیانەوە !
سەبارەت بە خاڵی 6
نازانم بۆ مالێک نیە بۆ هەموان کێ دەرگای لەسەر داخراوە گەر ٢ سۆرانی کاریکردبێت بەهەمان شیوە ٢ بادینیش کاریان تیدا کردووە و سوپاسیش کراوون بە پیچەوانەوە مالێک بووە بۆ تاک بەتاک و گروپ بە گروپی کورد و کوردستانی کە لەراستیدا هەمو ئەرکەکانی کوردیپیدیا لەسەر شانی هاوڕێ باخەوان بووە بەلام لە باشورەوە تا باکور سوود مەند بوون لێی لە هیچ خال و بەندیێکی کوردیپێدیادا نەنووسراوە نابیت فلانە گرووپ سەردانی کوردیپیدیا بکات !
وەهەروەها من وەک خۆم بەئەرکی کوردیپێدیا نازانم بە خواست و خولیایی بەکارهێنەر کار بکات بە پێچەوانەوە دەبیت کوردیپێدیا خاوەنی پرەنسیپ و ستاندارتی کارکردنی خۆی بێت وەک هەمو ویپ سایتە جیهانێکان هەر بۆ نمونە تۆری کۆمەلایەتی فەیسبووک کە زۆرترین بەکارهێنەری هەس چەندین جار بەکارهێنەری کوردیان باند کردووە لەسەر ئەوەی وێنەی pkk یان بڵاوکردۆتەوە

خاڵی 8
سەبارەت بە زانیاری لەسەر پەرتووک لەلای من گرنگترین کاری کوردیپیدیایە کە زانیاری لەسەر کات و ساتی چاپکردن و شار و ناوی چاپخانەوە هددددد تۆمار بکات تۆمار کردنی زانیاری لەسەر پەرتووک بۆ خۆی گەورەترن ئەرک لە سەر تاک رێخراوەکان و هەندێک لایەنی حوکمەتی هەرێم کەم دەکاتەوە ! هەر بۆ نمونە گەربمانەوێت ئامارێکی چاپکردنی پەرتووک لە شاری سلێمانی ئەنجام بدەین ئەوا بە هۆی ئەو زانیاریانەی کوردیپێدیا تۆماری کردوە لەسەر پەرتووکەکان بە سانایی بەرجەستەی دەکەیت .
واتا تۆمار کردنی زانیاری لەسەر پەرتووک نەک هەر پێویستیەکی گرنگە بەڵکو خزمەتێکی گەورە و سودێکی گەورەش دەبەخشێت بە بەکارهێنەر ، پاشان ئەگەر زانیاری لەسەر پەرتووک تۆمار نەکرێت ئایە بەکارهێنەرێک چەندی کات دەویت تا بتوانیت پەرتووکێکی سۆرانی لە بادینی جیا بکاتەوە .
تا ئیستا جگە لە کوردیپیدیا هیچ دەزگایەکی راگەیاند و ئەو ئەرکە قورسەی نەگرتۆتە ئەستۆ کە زانیاری لەسەر تێکرای بڵاوکراوەکانی تۆمار بکات خۆشبەختانە کوردیپێدیا زۆر پرۆفیشناڵانە ئەو ئەرکانە لەسەر شانی هەمو تاکێکی کورد کەمکردۆتەوە .
ئەوەش لەیاد مەکەن تۆمارکردنی زانیاری بۆ خۆی ئامارە !

من هیچی ترم نیە بۆ نووسین هیوام وایە هاوکارانی کوردیپیدیا ئەوانیش رای خۆیان سەبارەت بە نامەکەی بەرێزتان بنووسن هەر سەرکەوتو بن..
manu barzingi
06-06-2015 09:13:37
barham@hotmail.nl

سڵاو كاك مانو گیان، دەستەكانت خۆش بێت بۆ تێبینیەكانت. بۆچونەكانت شوێنی سەر چاومانە. زۆر بەڕونی باسم كردوە، خۆشەویستم كاك مانوگیان، ئەوانە ڕەخنەنین بەڵكو پێشنیارن. وێنەی كەسی زیندو وەك تۆ و كاك باخەوانیش زۆربێت. هەمیشە پڕبن لەژیان.
ڕەوەز جەلال
ڕەوەز جەلال
06-06-2015 18:35:18

کاک رەوەز سڵاو،
سوپاس بۆ سەرنجەکانتان، خاڵی یەک و دوومان بەو شێوەیە لێکرد کە داواتان کردبوو.
دیسان سوپاس..
کوردیپێدیا
19-06-2015 10:29:23
contact@kurdipedia.g

  تۊماری تازە
  بابەتۍ ڕېکۆتییە! 
  تایبەت بە خاتۇنا 
  
  ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.781 چرکە(چرکۍ)!