کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
چە بارەو ئېمە
 گېڵای
 تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
 ئامرازۍ
 زۋانۍ
 ھەژمارو من
 گېڵای شۊنۊ
جۊرو گېڵای
  • ≈ پېسەو
  • = یەکسان
  • ≕ بە .... دەسپنەکەرۊ
پېڕە

  • گرڎو پېڕەکا
  • ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ
  • ئیدیۆم
  • بەرھەمۍ کورڎەسانی
  • بەڵگەنامۍ
  • پارتیۍ و ڕېکۋزیێ
  • پەرسو ژەنۍ
  • پەندۍ
  • چەکۍ و تەقەمەنۍ بەکاربریێ چە کورڎەسان
  • زانست
  • ژیواینامە
  • ژیۋارو کورڎەسانی
  • شۊنەمێ کۊنۍ
  • شەھیدۍ
  • شەھیدۍ ئەنفالی
  • فەرمانگێ
  • قسۍ وەشۍ
  • گېیاندارۍ کورڎەسانی
  • گەشتوگوزار
  • گەمۍ کورڎەۋاری
  • مۆزەخانۍ
  • نامۍ کورڎیۍ
  • نۋیسیێ ئایینییۍ
  • نەخشۍ
  • نەریتە
  • وارڎۍ کورڎیۍ
  • ڕوەکۍ کورڎەۋاریۍ ( گژ و گیۋاۋۍ و درەختۍ)
  • ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
  • ڤیدیۆ
  • کتېبخانە
  • کولتۇر و مەتەڵۍ
  • کوڵەباس
  • ھۊز - تیرە - تایېفە
  • ھۊنیێ
  • ھەرمانۍ ھونەریۍ
  • ھەمەجۊرۍ
  • ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ
  • ۋېنە و شناسە
  • ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...)
  • یاگۍ
زۋان

  • گرڎو زۋانەکا
  • کوردیی ناوەڕاست
  • Kurmancî
  • English
  • کرمانجی
  • هەورامی
  • لەکی
  • Zazakî
  • عربي
  • فارسی
  • Türkçe
  • עברית
  • Deutsch
  • Français
  • Ελληνική
  • Italiano
  • Español
  • Svenska
  • Nederlands
  • Azərbaycanca
  • Հայերեն
  • 中国的
  • 日本人
  • Norsk
  • Fins
  • Pусский
 
 ڕوخسار
  دۊخی تاریک
 ڕېکۋستە ۋەرینییەکې
 گېڵای
 تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
 ئامرازۍ
 زۋانۍ
 ھەژمارو من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
کتېبخانە
 
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
   ورڎ گېڵای
پێۋەڼی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زېیاتەر...
 زېیاتەر...
 
 دۊخی تاریک
 سلاید بار
 قەبارەو فۆنتی


 ڕېکۋستە ۋەرینییەکې
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا

  • 01-09-2025
  • 02-09-2025
  • 03-09-2025
  • 04-09-2025
  • 05-09-2025
  • 06-09-2025
  • 07-09-2025
  • 08-09-2025
  • 09-09-2025
  • 10-09-2025
  • 11-09-2025
  • 12-09-2025
  • 13-09-2025
  • 14-09-2025
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
ئامارۍ
بابەتۍ
  569,878
ۋېنۍ
  120,733
کتېبۍ PDF
  21,730
فایلی پەیوەڼیدار
  118,401
ڤیدیۆ
  2,132
زۋان
پېڕە
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
بەبۆنەی کۆچی دوایی عادل موراد، مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە
پېڕە: بەڵگەنامۍ
کوردیپێدیا، بېیەن بە کورڎەسانی گۆرە! چە گرڎ لێۋ و شېۋەزۋانېۋو کورڎەسانی ئەرشیڤەکەر و ھامکارېش ھەنۍ.
ھامبەشیکەرڎەی
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
بەبۆنەی کۆچی دوایی عادل موراد، مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە
بەڵگەنامۍ

بەبۆنەی کۆچی دوایی عادل موراد، مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە
بەڵگەنامۍ

مەکتەبی سیاسی(ی.ن.ک) هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ عادل مورادعادل موراد ئەندامی دەستەی دامەزرێنەران و سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی (ی.ن.ک) ڕادەگەیەنێت کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئەندام و کادیر و هەڤاڵانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ عادل موراد ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی ڕادەگەیەنین، کە بەیانی ئەمرۆ هەینی 18/5/2018 کاتژمێر 10:15 بەکاتی کوردستان، لەشاری کۆڵنی وڵاتی ئەڵمانیا دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیەکەی کۆچی دوایکرد. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و کەسوکار و خانەوادە و هاورێ و هاوسەنگەران و جەماوەری یەکێتی و کۆمەڵانی خەڵک دەکەین.
هەڤاڵ عادل موراد لە بنەماڵەیەکی نیشتیمانپەروەر لە ساڵی 1949 لە شاری بەغدا لەدایک بووە. خاوەن کەسایەتیەکی تایبەت بووە، هەر لەسەرەتای لاوێتیەوە هەستی نەتەوایەتی و خۆشەویستی بۆ خاک و نیشتیمان لە ناو دڵ و دەرونیدا چەکەرەی کردووە، ژیانی سیاسی لە پێناوی کوردایەتیدا زوو دەستیپێکردووە و لە ساڵی 1965 لە بەغدا پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردوە. لە ساڵی 1966 لەبەشی کیمیای کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی بەغدا وەرگیراو لەو ماوەیەدا سەرپەرشتی بەشێکی ڕێکخستنەکانی بەغدای کردوە.لە ساڵی 1969 بەشێکی ڕێکخستنەکان ئاشکرا بوون، هەر بۆیە ناچار بوو واز لە خوێندن بێنێ و ڕووبکاتە شاخ و ببێ بە پێشمەرگە. لە پێشمەرگایەتیدا بووە ئەندامی ناوچەی پارتی لە ناوچەی باڵەک و لە هەمان کاتدا لەبەر کەمی مامۆستای گوندەکان لە خوێندنگەی گوندی گەڵاڵە مامۆستای شۆرش بووە. پاش ڕاگەیاندنی بەیاننامەی 11 ئازاری 1970، لە کۆنگرەی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بە سکرتێر هەڵبژێردرا و بووە جێگری لێپرسراوی ڕێکخراوە پیشیەکانی عێراق، بەهۆی فشاری ڕژێمی بەعسەوە بەرلەوەی شەڕ لە نێوان کورد و ئەو ڕژێمە لە ساڵی 1974 دەستپێبکاتەوە، بەغدای بەجێهێشت و لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی شۆڕش گیرسایەوە، لە نسکۆی 1975 ئاوارەی ئێران دەبێت و پاشان ڕوو لە وڵاتی سوریا دەکات و لەوێ پەیوەندی لەگەڵ هەڤاڵ مام جەلال دەبەستێت و بەشدار دەبێت لە دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە حوزەیرانی 1975. دوابەدوای ئەوە لێپرسراوێتی ڕێکخستنی ناوەوەی وڵاتی پێسپێردراوە، دواتریش بۆ دروستکردنی ڕێکخستنەکانی دەرەوە، ڕوو لە ووڵاتانی ئەورووپا دەکات و توانی بناغەیەک بۆ ڕێکخستنەکانی یەکێتی لە و وڵاتانە دابنێ، پاش گەڕانەوەی بۆ سوریا لەگەڵ ئەندامانی تری دەستەی دامەزرێنەر سەرقاڵی دابینکردنی پێداویستیەکانی دەستپێکردنەوەی خەباتی چەکداری بوو لە کوردستان و لەم ڕووەوە لێپرسراوێتی ئەرکە لۆجستیەکان و ناردنی مەفرەزە سەرەتاییەکانی بۆ ناوەوەی وڵات گرتە ئەستۆ. لە مانگی کانوونی دووەمی 1979 گەڕایەوە بۆ کوردستان و بارەگاکەی بردە خڕی ناوەزەنگ. لە مانگی شوباتدا ڕوویکردەوە سوریا و پاشان لە لوبنان لە ڕۆژنامەی (سەفیر) وەک ڕۆژنامەنوس کاریکردوە. لە ساڵی 1981 پەیوەندی بە حزبی سۆسیالیستی کوردستانەوە کردوە و لە کۆنگرەی یەکەمی ئەو حزبەدا بە ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی هەڵبژێردرا. لە ساڵی 1994 پەیوەندی بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە دەکاتەوە و پلەی ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی پێدرا و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکێتی تا ساڵی 2000 لەسەر ئەم ئەرکە بەردەوام بوو. لە 2003 بەشداربوو لەو هەوڵانەی کە بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس دەدران، لەگەڵ ڕووخاندنی ڕژێمی بەعسدا چوو بۆ بەغدا و ئەرکی پەیوەندی و دبلۆماتکارانەی گرتە ئەستۆ و ماوەیەکیش لە ئەنجومەنی حکوم نوێنەری سەرۆک تاڵەبانی بوو. لە ساڵی 2004 بووە باڵوێزی عیراق لە ڕۆمانیا. لەساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێیەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ئامانجی هاتنە پێشەوەی خوێنی تازە خۆی بۆ کۆمیتەی سەرکردایەتی نەپاڵاوتەوە، لەو کۆنگرەدا هەڤاڵ مام جەلال ڕێزلێنانی پێبەخشی. لە ڕۆژی3/12/2011 لەسەر داوای سەرۆک مام جەلال و بە زۆرینەی دەنگ لە کۆبوونەوەی فراوانی ئەنجومەنی ناوەندیدا بە سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی هەڵبژێردرا.
بەداخەوە بەیانی ئەمرۆ هەینی کاتژمێر 10:15 لە ئەڵمانیا دوای ململانێی لەگەڵ نەخۆشیەکەی دڵە گەورە و پاک و پڕ لە ئاواتەکەی بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەی و پێشنگ بوونی حزبەکەی لە لێدان کەوت و بۆ دواجار ماڵئاوایی لێکردین، بە لەدەستدانی ئەم سەرکردە ماندونەناسە زیانێکی گەورە بەگەلی کورد و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەوت و کەلێنێکی لە ڕیزەکانی یەکێتی بەجێهێشت. هەزاران سڵاو بۆ ڕۆحی پاکی هەڤاڵی سەرکردە عادل موراد و سەرجەم خەباتگێران و شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری و ئازادی کورد و کوردستان.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
18-05-201818-05-2018
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 4,492 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 3
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 18-05-2018 (7 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
شېۋەو دۆکومێنتی: چاپکریا
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
  تۊماری تازە
  بابەتۍ ڕېکۆتییە!
ئامارۍ
زۋان
پېڕە
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.83
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.125 چرکە(چرکۍ)!
Kurdipedia is using cookies. OK | More detailsکوردیپێدیا کوکیز بەکاردێنێت. | زانیاریی زۆرترOk, I agree! | لاریم نییە