کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای
  

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای

  • گرڎو پېڕەکا
  • ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ
  • ئیدیۆم
  • بەرھەمۍ کورڎەسانی
  • بەڵگەنامۍ
  • پارتیۍ و ڕېکۋزیێ
  • پەرسو ژەنۍ
  • پەندۍ
  • چەکۍ و تەقەمەنۍ بەکاربریێ چە کورڎەسان
  • زانست
  • ژیواینامە
  • ژیۋارو کورڎەسانی
  • شۊنەمێ کۊنۍ
  • شەھیدۍ
  • شەھیدۍ ئەنفالی
  • فەرمانگێ
  • قسۍ وەشۍ
  • گېیاندارۍ کورڎەسانی
  • گەشتوگوزار
  • گەمۍ کورڎەۋاری
  • مۆزەخانۍ
  • نامۍ کورڎیۍ
  • نۋیسیێ ئایینییۍ
  • نەخشۍ
  • نەریتە
  • وارڎۍ کورڎیۍ
  • ڕوەکۍ کورڎەۋاریۍ ( گژ و گیۋاۋۍ و درەختۍ)
  • ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
  • ڤیدیۆ
  • کتېبخانە
  • کولتۇر و مەتەڵۍ
  • کوڵەباس
  • ھۊز - تیرە - تایېفە
  • ھۊنیێ
  • ھەرمانۍ ھونەریۍ
  • ھەمەجۊرۍ
  • ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ
  • ۋېنە و شناسە
  • ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...)
  • یاگۍ



  • گرڎو زۋانەکا
  • کوردیی ناوەڕاست
  • Kurmancî
  • English
  • کرمانجی
  • هەورامی
  • لەکی
  • Zazakî
  • عربي
  • فارسی
  • Türkçe
  • עברית
  • Deutsch
  • Français
  • Ελληνική
  • Italiano
  • Español
  • Svenska
  • Nederlands
  • Azərbaycanca
  • Հայերեն
  • 中国的
  • 日本人
  • Norsk
  • Fins
  • Pусский

ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
گېڵای بە کلیک
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
Dark Mode
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
گېڵای بە کلیک
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
...
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا

  • 27-04-2025
  • 28-04-2025
  • 29-04-2025
  • 30-04-2025
  • 01-05-2025
  • 02-05-2025
  • 03-05-2025
  • 04-05-2025
  • 05-05-2025
  • 06-05-2025
  • 07-05-2025
  • 08-05-2025
  • 09-05-2025
  • 10-05-2025
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
بێهرووز موحەمەڎپوور (شارۆ)
19-04-2025
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ڕەئووف مەحمووڎپوور
13-04-2025
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سدېق بابایی
11-04-2025
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
هومایون موحەممەدنەژاد
03-04-2025
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەڵڵامراڎی هەرسینی
03-04-2025
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
موئمن یەزدانبەخش
03-04-2025
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی میهری هۆرامانی
25-02-2025
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
وریا حەمەکەریم
06-02-2025
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەد پریسی
25-01-2025
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مەلا حامیدی ئالیجانی
24-01-2025
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ
  551,065
ۋېنۍ
  117,377
کتېبۍ PDF
  21,258
فایلی پەیوەڼیدار
  113,134
ڤیدیۆ
  1,976
زۋان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
299,569
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
92,751
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,877
عربي - Arabic 
35,914
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
23,647
فارسی - Farsi 
12,952
English - English 
8,121
Türkçe - Turkish 
3,739
Deutsch - German 
1,902
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پېڕە
هەورامی
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ 
61,590
کوڵەباس 
2,551
ھۊنیێ 
1,390
پەندۍ 
887
ژیواینامە 
214
کتېبخانە 
96
ئیدیۆم 
79
بەڵگەنامۍ 
55
یاگۍ 
6
شەھیدۍ 
4
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...) 
2
نامۍ کورڎیۍ 
1
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ 
1
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ 
1
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
MP3 
552
PDF 
33,373
MP4 
3,205
IMG 
216,185
∑   سەرجەم 
253,315
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
ئەلەپەشە
ژیواینامە
شێخ حوسێن هەزارکانیانی
ژیواینامە
وریا حەمەکەریم
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی 1404 ڕۊجیاری...
هاوڕێ باخەوان - نووسەر و کادێری پێشووی پاسۆک: پاسۆک وەک هەموو حزبەکانی تری ئەوسا پەیوەندیی بە قەرارگای ڕەمەزانەوە هەبوو
خاتوونۍ کوردیپێدیای، ھامچەرخانەسەردەمییانە ئېشۍ و سەرکۆ تەیۍ ژەنا کورڎی چە داتابەیسو نەتەۋەکەیشانە ئەرشیۋ کەرا..
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
ھامبەشیکەرڎەی
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

هاوڕێ باخەوان - نووسەر و کادێری پێشووی پاسۆک: پاسۆک وەک هەموو حزبەکانی تری ...

هاوڕێ باخەوان - نووسەر و کادێری پێشووی پاسۆک: پاسۆک وەک هەموو حزبەکانی تری ...
دیمانە: ستیڤان شەمزینیستیڤان شەمزینی
هاوڕێ باخەوانهاوڕێ باخەوان نووسەر و کادێری پێشکەوتووی پێشووی پاسۆکپاسۆک لەرێی ئەم دیمانە تایبەتەوە تیشک دەخاتە سەر سەرلەنوێ دروستکردنەوەی پاسۆک و ئەو پێیوایە: ئەو کارە لەبنەڕەتدا لەپەنا بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان دەکرێت و بەهیچ پێوەرێک زیندووکردنەوەی پاسۆک نییە. پاشان کێشەو گرفتە ناوخۆییەکانی ئێستای پاسۆک بەسروشتی لەقەڵەم دەدات و ڕایدەگەیەنێت زیندووکردنەوەی پاسۆک لەم بارودۆخە لەهەمان زیندووکردنەوەی کاژیک دەچێت. لەبەشێکی تری دیمانەکەدا، باخەوان باسی فرەلیستیی هێزە کوردییەکان دەکات بۆ هەڵبژاردنی عێراق و پێیوایە فرەلیستی کارێکی ئاسایی و سروشتییە، بەڵام بەمەرجێک هەموو هێزەکان لەسەر هێڵ و ستراتیجی نەتەوەیی کۆک و هاوبەش بن. لەبەشی کۆتایی دیمانەکە ڕەشبینی خۆی بەرامبەر بارودۆخی نوێی کورد و شاری کەرکووک دەردەبڕێت و ڕایدەگەیەنێت: بەداخەوە زۆر ڕەشبینم بەرامبەر پاشەڕۆژی کەرکووککەرکووک.

ستیڤان: لەماوەی ڕابردووداو لەباشووری کوردستان، جارێکی تر پاسۆک دروستکرایەوەو لەکاتی هەڵبژاردنیشدا پشتگیریی لیستی گۆڕانی کرد. ئەمەش لای زۆرینەی شارەزایان وا لێکدرایەوە پاسۆک لەژێر سایەو باڵی گۆڕاندا دێتەوە مەیدان. تۆ پێتوایە دروستکردنەوەی پاسۆک تاچەند بەهاوکاریی بزووتنەوەی گۆڕان بووە؟.
هاوڕێ باخەوان: لەراستیدا من پێموانییە کە پاسۆک دروستبووبێتەوە! کەسانێک کە کاتی خۆی پاسۆک بوون یان بەشێوەیەک لەشێوەکان نزیکایەتییەکیان لەگەڵ پاسۆکدا بووبێت و ئێستا لەپاڵ لیستی گۆڕاندا بڵێن پاسۆکمان دروستکردووەتەوە یان دروستی دەکەینەوە! ئەوەی یەکەمینیان جێی گومانێکی زۆرەو دووەمینیشیان بریتییە لەبزووتنەوەیەکی سۆزدارانەی سەردەمی ئەو هەڵبژاردنەی دوایی کە بەتایبەتی ناوچەی سلێمانیسلێمانی گرتبووەوە. پاش ڕاپەڕینیش پاسۆک هەر بەو هەستە سۆزدارانەوە کەمێک گەشەی کرد بەڵام چوونکە دروستبوون وهەنگاوی هەشتاکانی پاسۆک بریتییە لەزنجیرە هەڵەیەکی کوشندە، هەر بۆیە دیسان بەو هەڵانەوە ناڵاندی و ئاکامەکەشی بەوە شکایەوە لەناو ڕیزەکانی پارتیدا شاردرایەوەو ئەو ئەندامانەشی بەشداریی ئەو کڕین و فرۆشتنەیان کرد، بوونە فەرمانبەرێکی خاوەن مانگانەی هیچ لەباردانەبووی لاتەریتی ناو پارتی!.
ئەگەر پاسۆک مەبەستتان لەو چەند ئەندامە بێت کە لیستی گۆڕان لەسەر گردەکە ژوورێکی دانێ و پاشان کاری پێیان نەما، ژوورەکەی لێوەرگرتنەوە! ئەوا دروستکردنەوەی پاسۆک بەهاوکاریی و ڕیشسپێتیی گۆڕان بووە، بەڵام ئەگەر مەبەستیشت زۆرینەی ئەندامە کۆنەکانی پاسۆک بێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە تێیدا نین و ئەوانیش وەک من و تۆ، ئەو بارودۆخەیان پێ سەیرە، ئەگەرچی لەسەرەتادا دەیان ئەندامی پاسۆک بەخێرهاتنی ئەو دامەزراندنەوەی پاسۆک و یارمەتییەکانی گۆڕانیان کرد، بەڵام پاشتر هەر زوو لێی کشانەوەو ماوەتەوە ئەو دوو، سێ کەسەی کە هەر لەگەڵ گۆڕانداو بەناوی (ئەندامانی کارای لیژنەی درووستکردنەوەی پاسۆک)ەوە کاردەکەن. من لەو ڕووەوە زۆر بەداخم بۆ کەسێکی وەک کاک فەرهاد پاڵەوان کە خۆی خستووەتە ناو ئەو گێژاوەوە! کە کەسێکە خاوەنی مێژوویەکی بەرچاوی ناو کاژیکیش و پاسۆکیشە.
گۆڕان بەڕێی خۆی و هیچ کێشەیەکم لەگەڵیدا نییە، بەڵام بۆ دەبێت پاسۆک لەگردەکەوە سەردەربێنێتەوە؟! ساڵی 1975 ئەوکاتی پاسۆک دامەزرا، نەگرد هەبوو و نەگۆڕان! ئەمجاریش دەبووایە دوور لەگرد و دوور لەبرابچووکیی گۆڕان پاسۆک بەخۆیدا بچووایەتەوەو خۆی تووشی ئەم هەموو قسەو قسەڵۆکە نەکردایە. ئایا ئەمە ئەوە ناگەیەنێت ئەوانەی ناویان لەخۆیان ناوە ئەندامانی کارای لیژنەی درووستکردنەوەی پاسۆک! بەتەنیا ناتوانن بچنە ژێر ئەو بارەوەو هەر دەبێت لەو ژوورەوە بووایە کە گۆڕان لەگردەکە پێی بەخشین؟.

ستیڤان: ئەوەندەی ئێمە زانیاریمان هەیە، ئەو پاسۆکەی لەکوردستان دامەزرێنراوەتەوە، هەر لەئێستاوە کێشەی ناوخۆیی تێکەوتووە، بەوەی بەشێک لەکادران و ئەندامانی سەرکردایەتی ڕازی نین بەوەی پاسۆک ببێتە پاشکۆی گۆڕان و پێدەچێت ئینشقاق ڕووبدات!. بەبڕوای تۆ لەوەها بارودۆخێکدا کام لا دەتوانن وەک پاسۆکی ڕاستەقینە کار بکەن؟، پاشان تاچەند پێتوایە پاسۆک بەم ململانێیانە لاوازتر دەبێت؟.
هاوڕێ باخەوان: ئەوە زۆر ڕاستەو زۆر سروشتیشە، چوونکە پاسۆک هەر لەرۆژی دروستبوونییەوە تاوەکوو توێندرانەوەی لەناو یەکگرتن و پاشان پارتیدا، بریتی بووە لەکۆمەڵیک کێشە! کەسانێکی دژ بەیەک، کێشەی کەسی، بنەماڵەیی، پارەو سەرباری ئەوەش زۆر کێشەی کاژیکیش هێنراوەتە ناو پاسۆکەوەو ئەم حزبە بەدەستییەوە ناڵاندوویەتی.
بیروڕا زۆر هەبوو و هەیە بۆ دامەزراندنەوەی پاسۆک، هۆکاری دانەمەزراندنەوەشی دەگەڕێتەوە بۆ کێشە ناوخۆییەکانی ئەندامانی، هەریەکەو لەلای خۆیەوە خۆی بەبیریاری بیری نەتەوەیی دەزانێت بەبێ ئەوەی هیچی لەباردا بێت!. ئینجا ئەگەر حزبێک پێش دامەزراندنی ئەو هەموو کێشانەی ببێت، ئەوا بەڕای من دانەمەزراندنەوەی زۆر باشترە. چوونکە ئەوەی من بزانم هیچ لایەکیان ناتوانن وەک پاسۆکی ڕاستەقینە کاربکەن! ئەگەر لایەکیان پاسۆکی ڕاستەقینە بوون، ئەدی ئەو چەند ساڵانەی پێشوو لەکوێ بوون و چ کارەبوون؟، بۆچی هیچ هەوڵی دامەزراندنەوەی پاسۆکیان نەدا؟، دەبێت ئێستا بەرژەوەندییان لەگەڵ دامەزراندنەوەی پاسۆکدا چی بێت؟ ناچاربووم باسی بەرژەوەندیی بێنمە کایەوە، چوونکە هێشتا هیچ نەبوو بوو، پاسۆکەکانی گردەکە خۆیان کردبووە ئەندامی پەرلەمان و بەڵێنی پاسەوانییان بەم و بەو دەدا!.
دامەزراندنەوەی پاسۆکیش هەمان گەمەی دامەزراندنەوەی کاژیکە و من کاتی خۆی زۆرجار ئەوەشم دەبیست، بەڵام من پێموایە چەند دامەزراندنەوەی کاژیک بووە ڕاستینە!، ئەوەی پاسۆکیش هەر واهیی بەسەردێت. دیسانیش پێموایە دامەزراندنی پارتێکی نەتەوەیی دەبێت دووربێت لەکێشەو مێژووی پڕ لەشکستی هەردوو کاژیک و پاسۆک و ئەندامەکانی هەڵبەت بەخۆشمەوە!. دەبێت کەسانێک بەو کارە هەڵبستن کە نەتەوەیی سیاسیی بن و بێگومان ناشبێت هەر لەنێو بازنەی داخراوی شاری سلێمانیدا بن! وەک ئەوەی کاژیک و پاسۆک پیادەیان دەکرد وئێستەش دەیکەن. هەرچۆنێک بێت ململانێ ببێت یان نا، ئەوا پاسۆکی پێ لاواز نابێت! چوونکە پاسۆک خۆی نییە تاوەکوو لاواز بێت!.
لێرەدا بۆ بێسەروبەریی ئەو هەوڵانەی زیندووکردنەوە یان دامەزراندنەوەی پاسۆک دەمەوێت هەڵوێستە لەسەر ڕووداوێکی تری ئەم چەند مانگەی دوایی بکەم. کەلیستی گۆڕان هاتە کایەوە، لەکوردستان چەند کۆبوونەوەیەک کرا. یەکێک لەو کۆبونەوانەو پێموایە گرنگترینیشیان بوو! لەسلێمانی لەماڵی ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی پاسۆک کرا، ئەو ئەندامە یەکێک بوو لەوانەی پاسۆکی کردە دیاری بۆ یەکگرتن و پاشانیش پارتی، هەمان ئەندام لەساڵی 1992ەوە تاوەکو ئێستا وەک ئەندامی پارتی، مانگانە وەردەگرێت. ئەگەرچی زۆربەی ئەوانەی لەو کۆبوونەوەیەدا بوون دەمناسین، بەڵام یەکێکیان زۆر هاوبیر و هاوڕێمە و بەتەلەفۆن هەموو وردەکارییەکانی پێڕاگەیاندم. کارەساتەکە لەوەدایە کە لەکۆبوونەوەکەدا (بەدڵنیاییەوە)‌ ئەندامێکی دەزگای زانیاریی وئەندامێکی دەزگای پاراستنی تێدابووە!. تێڕامێنن، کۆبوونەوەی دامەزراندنەوەی پاسۆک لەماڵی فرۆشیارێکی پاسۆکدا بکرێت و هەردوو دەزگای زانیاریی و پاراستنیش ئامادەییان بووبێت! ئیدی دەبێت بەهێزیی و لاوازیی پاسۆک لەکوێیدا بێت؟!.

ستیڤان: بەدرێژایی تەمەنی پاسۆک، ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگر فێربووین کە پاسۆک هێزێکی کوردستانییەو بڕوای بەچوارچێوەی عێراقی و ئێرانی و تورکیایی و سوریایی نییە، بەڵام پاسۆک لەباشووری کوردستان لەپاڵ گۆڕان بەشداریی لەهەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دەکات و نوێنەریشی بۆ پەرلەمانی عێراق دەبێت. بەباوەڕی ئێوە ئەم سیاسەتە چەند نزیکایەتی هەیە لەگەڵ ستراتیجی پاسۆکدا؟. پێتوانییە ئەم سیاسەتە پاسۆک بەرەو هەڵدێر و ململانێی ناوخۆیی سەختتر دەبات؟.
هاوڕێ باخەوان: ببوورە، ئەمەش یەکێکە لەشتە ناڕاستەکانی پاسۆک!. پاسۆک وەک هەموو حزبەکانی تری ئەوسای باشوور پەیوەندیی بەقەرارگای ڕەمەزانەوە هەبووە، من خودی خۆم بەناوی پاسۆکەوە کارتێکم هەبوو کە پێیان دەگووت (تەشکیل پەروەند)و بەئاسانی تاوەکوو کرماشانکرماشان پێی دەچووم!. ئەگەرچی پاسۆک لەچاو حزبەکانی تری باشوور درەنگتر ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ داگیرکەری ئێراندا دامەزراند، بەڵام سەرئەنجام هەر بووینە هاوبیری قەرارگا، لەبەرئەوە باوەڕناکەم بەشداریکردن لەهەڵبژاردنی داهاتووی ئێراق و بوونی نوێنەری بۆ پەرلەمانی ئێراق لەهاوڕێیەتیی قەرارگای ڕەمەزان یاخۆ هەمزە خراپتر بێت ودژایەتیی ستراتیجی پاسۆک بکات!.
هەڵبەت ئەو پاسۆکانەی بەهیوای بوون بەئەندامی پەرلەمانی ئێراق لەگەڵ گۆڕاندا هاوبیرن، زۆر هەڵەن! چونکە چەند کەسیان لێبوو بەئەندامی پەرلەمانی کوردستان، هەر ئەوەندەشیان لێدەبێتە ئەندامی پەرلەمانی ئێراق!. کە ئەوان لەگەڵ گۆڕاندا دەستیان تێکەڵ کردو لیستی گۆڕانیان پێکهێنا، بەڵێنی گۆڕان واهی بوو کەهەر دەیەمین ناوێک، ناوێکی ئەندامێکی پاسۆک بێت! واتە دەیەم، بیستەم، سییەم و بەوشێوەیە، بەڵام ئەوەی بینیمان کە یەکەمین ناوی پاسۆک لەلیستەکەیاندا پێموابێت سی ونۆیەمین ناو بوو!. زۆر زۆر لەم هەڵبژاردنەی ئێراقدا بوو بەسییەمین ناو! ئیدی ئەویش دەبێتە تێکشکانێکی دی، بەڵام ئەمجارەیان تێکشکانێکی ئێراقییانە!‌.
پرسیاری بیری کوردستانی و ستراتیجی نەتەوەییت کردووە!، ئەوانە چ لەکاژیکیشدا و چ لەپاسۆکیشدا هەر لەبڵاوکراوەکانیاندا هەبوون، من کاتی خۆی کەکاژیکنامە یان پەیڕەو و پڕۆگرامی پاسۆکم دەخوێندەوە کەباسی سەرکردایەتیی نەتەوەیی و هەرێمی و شتی لەو بابەتەی دەکرد، موچووڕکە بەلەشمدا دەهات، تاوەکوو خۆم کەوتمە ناو ڕاستییەکانەوەو هەموویم بەچاوی خۆم دی. لەوانەیە بڕوا نەکەن بەڵگەم لا هەیە کە هەموو سەرکردایەتیی نەتەوەیی، سەرکردایەتیی باشوور، لکی سلێمانی و کەرکووکی کاژیک لەساڵی 1968ەوە تاوەکو ساڵی 1975 یەک کەس بووەو یەک کەسیش بەڕێوەی بردووەو هەر ئەو کەسەش بەناوی ئەو سەرکردایەتی و لکانە، نامەی بەچەند دەستوخەتێکی نزیک لەیەکتری بۆ خوارەوە نووسیوەو ئەندامانی ئاڕاستە کردووە!. ئیدی هێزی کوردستانی و ستراتیجی چی. ببوورن کە هەندێکجار کاژیک تێکەڵی مەسەلەکان دەکەم، بەڵام من پێموایەو بەڵگەشم زۆرە کە زۆر کێشەی نێو پاسۆک هەمان میراتیی خوالێخۆشبووی کاژیکی باوە گەورەمانە!.

ستیڤان: لەدوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991ەوە هێزە نەتەوەییەکانی وەک پاسۆک، لەبری ئەوەی بەگوڕ و تینەوە بێنە مەیدان بەڵکو بەرەو لاوازیی و پوکانەوە ڕۆیشت، ئێستا هێزە نەتەوەییەکانی وەک پاسۆک کەمترین ڕۆڵیان لەسەر ڕەوشی سیاسیی کوردستان هەیە. تۆ پێتوایە ئەم هێزە نەتەوەییانە پاشەکشەیان کردووە؟، پێتوانییە پاسۆک جارێکی تر ناتوانێت ببێتەوە بەهێزێکی حیساب بۆکرابوو لەگۆڕەپابەنەکەدا؟.
هاوڕێ باخەوان: ئەو هێزە نەتەوەییانە نەک هەر پاشەکشەیان کردووە، بەڵکو ئەوەی تاوەکوو ئێستا دەبینرێت هیچ بوونێکیشیان نییە. پێش ڕاپەڕینیش پاسۆک لەبزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کورد بهێنرێتە دەرەوە، بەموو گۆڕانکاریی دروست نابێت!. چوونکە سەنگێکی ئەوتۆی نەبووە.
پاسۆک بەو عەقڵییەتەی کە لەساڵی 1975ەوە تاوەکو 1992 پیادەی دەکرد، ناتوانێت ببێت بەهێزێکی دیار لەگۆڕەپانەکەدا. بەداخەوە هەمان بیرکردنەوە هەر ماوەو باشترین بەڵگەش ئەو ڕووداوانەی ئەم دواییەی هەڵبژاردنەکانی باشووری کوردستان و دەنگۆی دامەزراندنەوەیەتی. گوڕ و تینی پاسۆکیش ناو بەناوە، پاش ڕاپەڕین خەڵکانێکی زۆری لێ کۆبووەوەو زۆربەی ئەندامە کۆنەکانیشی تێهەڵچوونەوە، بەڵام ئیدی وردە وردە کزبوو و تاوەکوو لەپارتیدا کوژانەوە. پاش ڕووداوەکانی ئەم دوا دواییەش کەمێک گوڕ و تین کەوتەوە ناو ئەندامەکانی، بەڵام ئەمجارەیان ڕەوشی پاسۆک و نەتەوەییەکانی بەلایەکی خراپتردا برد و باوەڕناکەم هیچی واهیی لێ شین ببێتەوە. مەبەستم لەو لایە خراپە، لایەنی بەرژەوەندیی هەندێک لەو ئەندامانەیە کە بەهۆی دامەزراندنەوەی پاسۆکەوە دەیانەوێت، ئەندام پەرلەمانییەک یان هەر دەستکەوتێکی ماددیی تر بۆ خۆیان بپچڕن.

ستیڤان: عێراق بەباشووری کوردستانیشەوە بەرەو هەڵبژاردن دەڕوات، دەوترێت لەم هەڵبژاردنەدا بەهۆی فرە لیستی هێزە کوردییەکانەوە، کورد تووشی جۆرێک لەنسکۆ دەبێتەوە. پێتوایە چارەنووسی کورد بەتایبەت لەدوای ئەم هەڵبژاردنەوە ڕوو لەکوێیە؟، پێتوانییە فرەلیستیی هێز و توانای کورد لەعێراقدا ورد و خاش دەکات؟.
هاوڕێ باخەوان: من هەرگیز کێشەم لەگەڵ فرە حزبیی وفرەلیستیی نەبووە، بەڵام بەداخەوە لەناو ئێمەدا چوونکە کولتووری کاری پێکەوەیی و بەرەییمان نەبووە لەزۆر کاتدا بووەتە کێشە. کورد با لەجیاتی لیستێک سەدانی هەبێت! بەڵام بەو مەرجەی کە لەسەر هێڵی ستراتیجی نەتەوەیی کۆک بن و ئاگایان لەهێڵە سوورەکانیان بێت. ئەگەرنا ئەوا لیستێک بێت یان زۆرتر ئەوا هیچ لەکێشەکە ناگۆڕێت. بڕواننە کۆمەڵگای ئیسرائیلی، باوەڕناکەم هیچ کۆمەڵگایەک هێندەی ئەوان پەرت پەرت بێت و هەریەکەیان لەکونجێکی ئەم دنیایەوە ڕووی کردووەتە ئیسرائیل، بەڵام کەدێتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل و ستراتیژی نەتەوەییان، هەموویان دەبنە یەک پارچە، هەر ئەمەشە نهێنیی مانەوەی ئیسرائیل لەناوچەکەدا.
ئەم چەند ساڵەی ڕابردوو تەنیا لیستی کوردستانی هەبوو لەبەغدا، بەڵام ئەی کوا هێز و توانای کورد لەبەغداد!، عەرەبەکان خۆیان دەڵێن نوێنەرانی کورد لەبەغدا تەنیا خەریکی حیزبەکانی خۆیانن و بەرژەوەندیی حزبەکانیانن! ئەگەرچی یەک لیستیش بوون!. بەو شێوەیە دەکرێت بگووترێت فرەلیستیی بارودۆخەکە بەرەو خراپتر دەبات، چوونکە ئێمە بەلیستێک ئەوە ڕەفتارمان بووبێت، ئەدی دەبێت بەچەند لیستێک بارودۆخەکە بەرەو کوێ بڕوات؟. لەم پرسیارەدا باسی نسکۆ دەکەیت کە بەهۆی فرە لیستییەوە تووشی دەبین. پێمبڵێن: ئەوە نسکۆ نییە لەماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا شەش مەتر چوارگۆشەی ناوچە دابڕاوەکانمان نەگەڕاندووەتەوە بۆسەر ئەوەی پێیدەڵێن هەرێم؟!. کێشەی ئێمە نە لەیەک لیستیدایەو نە لەفرەلیستیی، ئێمە کێشەی بیرکردنەوەو ڕەفتاری دروستمان هەیەو ئەمیش پەیوەندیی بارودۆخی مێژوویی ودروستبوونی کوردەوە هەیە وەک نەتەوەیەک.

ستیڤان: بارودۆخی کەرکووک بەرەو تاریکیی زیاتر دەڕوات و ڕەنگە بەهۆی بوونی چەند لیستێکی کوردییەوە بۆ هەڵبژاردنی دادێی عێراق، پێگەی کورد لەو شارە بەرەو لاوازیی بڕوات. ئێوە چۆن دەڕواننە پاشەڕۆژی سیاسیی شاری کەرکووک؟، ئایا فرەلیستیی چ زیانێک بەچارەنووسی ئەو شارە دەگەیەنێت؟.
هاوڕێ باخەوان: بەداخەوە زۆر ڕەشبینم بەرامبەر پاشەڕۆژی کەرکووک، تاوەکو ئێستا لەنێوان دووکەوانەدا! یەک لیستمان لەکەرکووک هەبووە، لەسایەی ئەو یەک لیستەدا، دوو دەزگای ئاسایشمان لەکەرکووک هەیە، شارەدێی قەرەهەنجیری سەر بەکەرکووک تاوەکو ئێستا دوو بەڕێوەبەری هەیە، یەکیان سەر بەپارتی و ئەوی دییان سەر بەیەکێتی!. فەرمانگەکانی کەرکووک جێی شەڕە گورزی ئەندامانی ئەو یەک لیستەن، ئایا پارتی سەرۆکی فەرمانگەکە وەربگرێت یان یەکێتی. دەستکەوتی ئەمە بۆ ئەو بێت یان ئەو و زۆر کاری ناڕەوای تر کە خۆتان لەمن باشتری دەزانن. دیارە ئەگەر لیستی تریش بێت، ئەوا ئەویش دەیەوێت بەشە کێکی دزیی و تاڵانیی خۆی ببات و ڕەوشی کەرکووک لەخراپەوە بباتە خراپترین. هیوادارم من هەڵە بم و ئەو ڕەشبینییەی من وانەبێت و بارودۆخەکە بەرەو باشتر بڕوات.

هاوڕێ باخەوان
هاوڕێ قادر ڕەسوڵ؛ هاوڕێ باخەوان، ساڵی 1966 لەسلێمانی لەدایکبووە. هەر لەسلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی تەواو کردووە. ساڵی 1984 چۆتە بەشی یاسای کۆلێژی یاساو ڕامیاریی زانکۆی موسڵموسڵ. ساڵی 1986 بەهۆی بەشدارینەکردن لەراهێنانی هاوینەی سەربازیی بەعس، بۆماوەی 2 ساڵ لەزانکۆ دەرکراوەو ساڵی 1988 دەستیکردۆتەوە بەخوێندن وساڵی 1990 کۆلێژی یاسای تەواوکردووە. هەمان ساڵ بووە پارێزەر. لەناوەڕاستی هەشتاکان بووەتە ئەندامی پاسۆک، بەڵام پێش ئەوەی پاسۆک لەگەڵ هەندێک حزبی تردا یەکبگرێت وازی لەپاسۆکایەتی هێناوە. ساڵی 1992 وڵاتی بەجێهێشتووە بەرەو سووریاو پاشان لوبنان، لەکۆتایی ئەوساڵە لەوڵاتی هۆڵاند گیرساوەتەوە. ساڵانێکە کارمەندی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەو ئێستا لەدادگای لاهای لەبەشی یۆگۆسلاڤیای پێشوو بەڕێوەبەری داتاکانە. خاوەنی حەوت کتێبی چاپکراو و سیانی چاپ نەکراوە.

ئەم دیمانەیە لە ژمارە 70ی گۆڤاری نێوەند لە مانگی دیسامبەری 2009 بڵاوکراوەتەوە.

کوردیپێدیا جە دلېنەو ئی بابەتۍ ۋەرپەرس نېیەن، خاۋەنو/خاۋەنۊ بابەتەکۍ ۋەرپەرسیارەن. کوردیپێدیا بە مەبەسو ئەرشیڤکەرڎەی ئی بابەتېشە تۊمارە کەرڎېنە.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 11,778 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 6
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
شار و شارەکڵۍ: سلېمانییە
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: وتارە و دیمانە
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە: 14-09-2018 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( سەریاس ئە‌حمەد ) چە: 16-09-2018 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە:24-10-2023 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 11,778 جارۍ ۋینیێنە
QR Code
فایېلۍ پېۋەدریێ - ڤێرشن
جۊر ڤێرشن نامۊ تۊمارکەری
فایلو ۋېنەی 1.0.145 KB 14-09-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
بێهرووز موحەمەڎپوور (شارۆ)
کوڵەباس
کڵاشې
کوڵەباس
مېمانداری دەسەو ئەدەبی و فەرهەنگی ڕانیەی
ژیواینامە
هومایون موحەممەدنەژاد
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
ئەلەپەشە
کوڵەباس
هۆرامان پەنام بە ئاهوراتەن
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
ڕەئووف مەحمووڎپوور
ژیواینامە
سدېق بابایی
کوڵەباس
پارېزگاو هەڵەبجەی
کوڵەباس
هەر فەسڵێ چڼیین وانېش چەنەنۍ
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
موئمن یەزدانبەخش
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی

تازەکی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
03-12-2022
ئاکۆ مارانی
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
ئەلەپەشە
29-11-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئەلەپەشە
ژیواینامە
شێخ حوسێن هەزارکانیانی
24-01-2025
ئەسعەد ڕەشید
شێخ حوسێن هەزارکانیانی
ژیواینامە
وریا حەمەکەریم
06-02-2025
ئەسعەد ڕەشید
وریا حەمەکەریم
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی 1404 ڕۊجیاری 2025-2026 گریگۆری
19-03-2025
ئاکۆ مارانی
ڕۊژماری هۆرامی 1404 ڕۊجیاری 2025-2026 گریگۆری
تۊماری تازە
ژیواینامە
بێهرووز موحەمەڎپوور (شارۆ)
19-04-2025
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ڕەئووف مەحمووڎپوور
13-04-2025
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سدېق بابایی
11-04-2025
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
هومایون موحەممەدنەژاد
03-04-2025
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەڵڵامراڎی هەرسینی
03-04-2025
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
موئمن یەزدانبەخش
03-04-2025
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی میهری هۆرامانی
25-02-2025
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
وریا حەمەکەریم
06-02-2025
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەد پریسی
25-01-2025
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مەلا حامیدی ئالیجانی
24-01-2025
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ
  551,065
ۋېنۍ
  117,377
کتېبۍ PDF
  21,258
فایلی پەیوەڼیدار
  113,134
ڤیدیۆ
  1,976
زۋان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
299,569
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
92,751
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,877
عربي - Arabic 
35,914
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
23,647
فارسی - Farsi 
12,952
English - English 
8,121
Türkçe - Turkish 
3,739
Deutsch - German 
1,902
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پېڕە
هەورامی
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ 
61,590
کوڵەباس 
2,551
ھۊنیێ 
1,390
پەندۍ 
887
ژیواینامە 
214
کتېبخانە 
96
ئیدیۆم 
79
بەڵگەنامۍ 
55
یاگۍ 
6
شەھیدۍ 
4
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...) 
2
نامۍ کورڎیۍ 
1
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ 
1
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ 
1
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
MP3 
552
PDF 
33,373
MP4 
3,205
IMG 
216,185
∑   سەرجەم 
253,315
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
بێهرووز موحەمەڎپوور (شارۆ)
کوڵەباس
کڵاشې
کوڵەباس
مېمانداری دەسەو ئەدەبی و فەرهەنگی ڕانیەی
ژیواینامە
هومایون موحەممەدنەژاد
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
ئەلەپەشە
کوڵەباس
هۆرامان پەنام بە ئاهوراتەن
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
ڕەئووف مەحمووڎپوور
ژیواینامە
سدېق بابایی
کوڵەباس
پارېزگاو هەڵەبجەی
کوڵەباس
هەر فەسڵێ چڼیین وانېش چەنەنۍ
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
موئمن یەزدانبەخش
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.5
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.328 چرکە(چرکۍ)!
Kurdipedia is using cookies. OK | More detailsکوردیپێدیا کوکیز بەکاردێنێت. | زانیاریی زۆرترOk, I agree! | لاریم نییە