کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 گېڵای
 تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
 ئامرازۍ
 زۋانۍ
 ھەژمارو من
 گېڵای شۊنۊ
 ڕوخسار
  دۊخی تاریک
 ڕېکۋستە ۋەرینییەکې
 گېڵای
 تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
 ئامرازۍ
 زۋانۍ
 ھەژمارو من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
کتېبخانە
 
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
   ورڎ گېڵای
پێۋەڼی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زېیاتەر...
 زېیاتەر...
 
 دۊخی تاریک
 سلاید بار
 قەبارەو فۆنتی


 ڕېکۋستە ۋەرینییەکې
چە بارەو ئېمە
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
مەرجو بەکاربەرڎەی
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
چنین دېیەی تۊ
گلېرۆکریێ بەکاربەری
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
یارڎی
 زېیاتەر
 نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
 گېڵای بە کلیک
ئامارۍ
بابەتۍ
  586,484
ۋېنۍ
  124,460
کتېبۍ PDF
  22,122
فایلی پەیوەڼیدار
  126,612
ڤیدیۆ
  2,193
زۋان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پېڕە
هەورامی
ژیواینامە 
250
یاگۍ 
6
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ 
1
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...) 
2
نامۍ کورڎیۍ 
1
پەندۍ 
933
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ 
61,590
کتېبخانە 
100
کوڵەباس 
3,306
شەھیدۍ 
4
بەڵگەنامۍ 
55
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ 
1
ھۊنیێ 
1,390
ئیدیۆم 
111
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   سەرجەم 
274,973
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
ئەنجامنامەی کۆنفرانسی هەورامانناسی
پېڕە: بەڵگەنامۍ
چە ڕاو کوردیپێدیایۆ مزانی؛ کې، کې ھەن! کۊگە، کۊگە ھەن، چېش چېش ھەن!
ھامبەشیکەرڎەی
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئەنجامنامەی کۆنفرانسی هەورامانناسی
ئەنجامنامەی کۆنفرانسی هەورامانناسی
دەقی ئەنجامنامەی کۆنفرانسی هەورامانناسی:
هەر وەک کە دەزانین دەرکەوتنی #داعش# لە سەدەمین سالی ڕێکەوتننامەی سایکیس پیکۆ، لە بەر بەرخۆدانی گەلی کورد بە پێشەنگی تەڤگەری ئازادی کورد نەیتوانی دیزاینی نوێ خۆی پێشبخات. سەر نەگرتنی پیڵانگێری جیهانی لە کاتی خۆی لە هەرێمەکە بوەتە هۆکاری ئەوەی کە گۆرانکاری خێرا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین ڕۆژانە بێنە ئاراوە. تا کوو ئێستا کە ئەم کۆنفرانسە بەرێوە دەچێت، چەندین پلانی هۆژموونی جیهانی و هەرێمی لە سەر ڕۆژهەڵاتی ناوراست لە بەر بەرخۆدانی گەڵان، بە تایبەت خەتی سێهەم و داکۆکی لە سیستمی کۆنفدرالیسمی دیموکراتیک شکەستیان هێناوە. ئەمە بۆ واتایە دێت کە دیزاینی نوێ ڕۆژهەڵاتی ناوین وەک پێشوو یەکلایانە و بە بێ بە بنەماگرتنی گەڵانی ژێر دەستەی ناوچەکە، هەر وەها هێزە یەکسانخواز و دیموکراتەکان مەحالە.
لە ململانێ نوێ بە جیاوازتر لە جاران کە تەنیا دین و نەتەوە هۆکاری سەرەکی دژایەتی گەڵان و دابەشکردنی جۆگرافیای سیاسی بوون. لە سەردەمی ئێستادا لە ڕێگای شەری تایبەت و نەرم، بە ئامانجی لە ناو بردن و داماڵینی چەمکەکانی وەک ئێخڵاق لە جڤاک، ناسنامە و زمان لە نەتەوەکان، کەلتوور و نڕخەکان لە کۆمەڵگە، بە تایبەت دابەشکردنی نەتەوەکان لە ڕێگای سیستمی حۆکمرانی ناوەندگرا و گرنگیدان بە دەسەڵات، بۆ دامەرزاندنی سیستمی سیاسی ئابووری، نێو لیبراڵ، پیڵانگێری لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەرێوە دەچن.
دروستکردنی داعش وەک وەحشیترین هێزی سەرەکی سیستمی سەرمایەداری بۆ لە ناو بردنی پاشماوەکانی شارستانیەتی دیموکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، بۆ ئێمە سەرچاوەیەکی باش بوو بۆ باشتر ناسینی پیڵانگێری کاپیتالیزمی جیهانی و سیستمی دولەت – نەتەوە هەرێمی و خۆ تازە کردنەوە و خۆ بەریکخستن لە بەرامبەری ئەو زهنیەتە و سیستمە. لە زهنیەت و پراکتیکی داعش زۆر پلان، خەتی فکری، ڕوی ڕاستەقینەی دوڵەتان و ڕێکخراو جیهانیکان کە بە ناو، داکۆکی لە مافی مرۆڤ دەکەن دەرکەوت. تەجرۆبەی شەری داعش بۆ ئێمە هۆکاریک بوو، کە سەرەرای ئەوە وەک نەتەوە، پەیویستە پلان و بەرنامەی تایبەتمان لە بەرامبەر هەر هێرشیک هەبێت. پەیویستە لە نێو گەلی کورد و کوردستانیشدا پلان وبەرنامەی تایبەتمان بۆ پاراستنی تایبەتمەندیەکانی ئەو گەل و نەتەوە لە چواچێوەیەکی دیموکراتیک هەبێت. تا تراژدی شەنگاڵ و گەلی کوردی ئیزئیدیمان لە بەشەکانی دیکە دوبارە نەبێتەوە.
بۆ پێکهینانی ئەو چوارچێویە ئەزموونی دو بەشی کوردستان، وەک باشوور و ڕۆژئاوا، وەک نوێنەرایەتی دو خەتی فکری و سیستمی جیاواز هۆکارێکی دیکە بوو کە وەک پلاتفۆرمی هۆرام پێش هەر ڕووداوێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، گەلی کوردی هۆرامیمان لە بەرامبەر هەر هێرشیکی دەرەکی و هۆژموونی سیستمی ناوندگراو و دەسەلتخوازی ناوخۆ بەرێکخستن هووشیار بکەینە و بپارێزین. نموونەی بەرچاودەسەڵاتی باشوری کوردستانە، کە بە بەهانەی پارێزگاری لە نەتەوە و نیشتمان، بنکەکانی دەسەڵات بە پەرواێز خستنی ناسنامە، ئەتنیک و باوریە جیاوازەکانی دیکە، مەیدانی دیموکراسی و ئازادیان لە هاو نیشتمانیان تەنگتر کرد.
باورمان وایە بە پێچەوانەوەی سیستمی دولەت – نەتەوە، کە هەموو بەها، نڕخ و ناسنامەکان بۆ یەک زمان، ناسنامە و ڕەنگێکی تایبەت، لاواز دەکات یا دەسرێتەوە، سیستمی کۆنفدرالیسمی دیموکراتیک بە بنەما گرتنی بنگەکانی نەتەوەی دیموکراتیک باشترین ئالترناتیڤە بۆ پاراستنی تایبەتمەندیەکانی نەتەوەکەمان و نیشتمانەکەمان. پاراستنی هەر تایبەتمەندیەک بە دور لە سیاسەتی زۆرینەو کەمینە سەرەرای پاراستنی نڕخە جیاوازەکان، تێکۆشانێکە دژ بە سیستمی دەسەلاتخوازی و ناوەندگرا لە ژێر هەر ناو و باوەریەک.
پلاتفۆرمی هۆرام بۆ پاراستنی تایبەتمەندی کوردانی هۆرامی لە چوارچێوەی نەتەوەی دیموکراتیک بۆ دامەرزاندنی سیستمی کۆنفدرالیسمی دیموکراتیک لە ڕۆژهەڵات و ئێران بە بنەما گرتنی فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجەڵان تێکۆشان دەکات. ئەم کۆنفرانسە بەشێکە لە تێکۆشانی پلاتفۆرم بۆ ناساندنی تایبەمەندیە دیموکراتیەکانی هەرێمی هۆرامان و هۆرامیەکان بە گەلەکەمان لە هەر چوارپارچە و هەر وەها بە ڕێکخستنی گەلەکەمان لەو هەرێمە بۆ دامەرزاندنی ڕێوەبەری ئازاد و سەربەخۆ.
هۆرامان یەکێک لە هەرێمەکانی کوردستانە کە تا بە ئەمڕۆ بنگەکانی نەتەوەی دیموکراتیک و کۆمەڵگەی ئازادی تێدا پارێزراوە. مێژووی هۆرامان و هۆرامیەکان باشترین بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە بۆ ژنان و جوانانی هۆرامان داکۆکی لە فەلسەفەی ژیانی ئازاد بە پێشەنگایەتی ڕێبەرئۆجەڵان دەکەن.؟ بەشداری ژنان لە ژیانی ڕۆژانە، پارستنی کەلتوور، ژینگەپارێزی، سەربەخۆیی ئابووری، پاراستنی زمان و ناسنامە، بەردەوامی ژیانی کۆمیناڵ، ولە سەروەی هەموو پەناگا بوونی ئەو هەرێمەیە بۆ ئازادیخوازان و بیرمەندانی یەکسانخواز وەک زەردەشت و سۆڵتان ئسحاق زۆر کەسایەتی تر لە مێژەوە تا بە ئەمرۆ بەشێکن لە شارستانیەتە کە هۆرامان و هۆرامیەکانی وەک ناوەندێکی دیموکراتیک نیشان داوە.
پەرەسەندی فەلسەفەی ئۆجەڵان لە هۆرامان وەک فەلسەفەی ژیانی ئازاد، دەرخستنی ئەو ڕاستییەیە کە هێشتا لە نێو هۆرامیەکاندا بنگەکانی ژیانی ئازاد وەک ژیانی کۆمیناڵ، یەکسانخوازی ژن و پیاو، سەربەخۆیی ئابووری، باوری بە گۆفتمان، ژینگەپارێزی و پاراستنی کەلتوور و زمان وەک ناسنامە بوونیان هەیە و پارێزراون. ئەو بنگانە بەشێکی دانەبڕاون لە فەلسەفەی بەرێز ئۆجەڵان بۆ گەیشتن بە ژیانێکی ئازاد و یەکسان.
کۆنفرانس بە ئامانجی پێکهینانی ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک بۆ گەلەکەمان و پارێزگاری لە هەموو نڕخەکانی کۆمەڵگە بە تایبەت پێشخستنی یەکیەتی نەتەوەیی کوردان، هەر وەها تێکۆشان بۆ دامەرزاندنی سیستمی کۆنفدرالیسمی دیموکراتیک بۆ کوردستان و خۆبەرێوەبەری دیموکراتیک لە هۆرامان وەک ئامانج، لە کەش و هەوایەکی شۆرشگێریدا ئەم بڕیارانەی خوارەوەی پەسەند کرد.
1- ئازادی ڕێبەر ئۆجەڵان وەک ئازادی گەڵی کورد و گەڵانی بن دەست دەزانین. تێکۆشان بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجەڵان لە ناوەندی کار و خەباتی خۆمان وەک تێکۆشان بۆ گەیشتن بە ئازادی دەبینین.
2- بە بنەماگرتنی فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجەڵان، تێکۆشان بۆ پێشخستنی ژنان لە سەر ئەساسی ژیانی ئازاد و یەکسان لە کۆمەڵگەی هۆرامان بە بنەما دەگرین.
3- بۆ پاراستنی نڕخەکان، ژینگە، کەلتوور و زمانی کوردی هۆرامی تێکۆشان بۆ دامەرزاندنی سیستمی خۆبەرێوەبەر لە هەرێمی هۆرامان بە پێوەرەکانی نەتەوەی دیموکراتیک وەک ئامانجی خۆمان بە بنەما دەگرین.
4- بۆ پێشخستنی دیموکراسی و نەمانی هۆژموونی سیستمی ناوەندگرا لە کوردستان تێکۆشان بۆ دامەرزاندی سیستمی کۆنفدرالیسمی دیموکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەشەکانی دیکەی کوردستان دەکەین.
5- بۆ پاراستنی بەهاکانی گەل و نیشتمان لە بەرامبەر هەر هێرشێکی چەکداری، ئابووری، کۆمەڵایەتی و ڕەگەزایەتی بەرامبەر هێز و هزری داگیرکەران بۆ یەکیەتی نەتەوەیی کوردان لە ژێر چەترێکی تایبەت تێکۆشان دەکەین.
کۆنفرانس بۆ بە ئەنجام گەیاندنی بڕیارەکانی، هەندێک خالی پراکتیکی وەک پڵاننامە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەم شێوە دیاری دەکات. پلاتفۆرمی هۆرام بڕیارەکانی کۆنفرانس بۆ کار و تێکۆشانی خۆی بە بنەما دەگرێت. هەر وەها ئاوات دەخوازێت ئەندامان و وڵاتپارێزانی پلاتفۆرم بۆ سەرخستنی ئەو بڕیارانە هەموو هێز و توانای خۆیان وەگەر بخن.
1- بەستنی کۆنفرانس بە پێی هەلومەرج و توانا، لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات لە سەر هۆرامان.
2- هەوڵدان بۆ ناساندنی نەتەوەی دیموکراتیک، سیستمی کۆنفدرالیسم خۆبەرێوەبەری ئازاد بە گەنجان و ژنان.
3- کارکردن بۆ ڕێکخستنی گەنجان و ژنان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بە دامەرزاندنی کۆمیتەی پلاتفۆرمی هۆرام لە ناوخۆو دەرەوەی وڵات.
4- خەبات بۆ ئەکتیڤ کردنی بەشی هۆرامی لە ڕاگەیاندن، شۆسیال میدیا و تۆرە کۆمەڵایەتیەکان.
5- هەوڵدان بۆ پەیوەندی و ڕێکخستنی نووسەر، ڕۆشنبیر، چالاکانی مەدەنی، هۆنەرمەندانی هۆرامی لە ژێر چەتری پلاتفۆرمی هۆرام.
6- کار بۆ بەشداری نوێنەران و ئەندامانی پلاتفۆرم لە کۆبوونەوەی سازیە نەتەوەئیەکان، خۆپیشاندان و چالاکی نەتەوەییەکان.
7- هەوڵدان بۆ پێشخستنی کەلتوور، هۆنەر و گۆرانی هۆرامی.
8- تێکۆشان بۆ ناساندنی زیاتری هۆرامان بە بەشە جیاوازەکانی کوردستان و بە پێچەوانەوە.
#06-10-2018#
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 5,510 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 4
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 06-10-2018 (8 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
شېۋەو دۆکومێنتی: چاپکریا
وڵات - هەرېم: سوید
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە: 07-10-2018 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( زریان سەرچناری ) چە: 07-10-2018 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە:07-10-2018 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 5,510 جارۍ ۋینیێنە
QR Code
فایېلۍ پېۋەدریێ - ڤێرشن
جۊر ڤێرشن نامۊ تۊمارکەری
فایلو ۋېنەی 1.0.196 KB 07-10-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  تۊماری تازە
  بابەتۍ ڕېکۆتییە! 
  تایبەت بە خاتۇنا 
  
  ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.203 چرکە(چرکۍ)!