نووسینی: #ئەردەڵان عەبدوڵڵا#
سلێمانی 2018
نوێترین کتێبم ڕازی هۆرامی
ئەم کتێبەم بریتییە لە کۆمەلێک کورتە چیرۆک کە ماوەی چەندین ساڵە بە شێوەی هۆرامی نوسیومن، بەڵام بەداخەوە ماوەیەکی زۆر دەرفەتی چاپکردنیان نەبوو. بە سوپاسەوە جەنابی کاک قوباد تاڵەبانی سپۆنسەری چاپکردنی ئەم کتێبەی گرتە ئەستۆ، هیوادارم لە پشتگیریکردنی ئەدەبی کوردی بەردەوام بێت.
ئەم کۆمەڵە چیرۆکەکان بەشێوەیەکی فەنتازی و ئەدەبی نووسراون و گوزارشت لە کۆمەڵێک ڕووداو کەسایەتی جۆراجۆر دەکەن. ئەمەش یەکەمجارە بە شیوەی هۆرامی کورتە چیرۆک چاپبکرێت ، بۆ خۆشم ئەمە یەکەمینجارمە کە بەشێوەی هۆرامی کتێب بنووسم، چونکە زۆربەی کتێبەکانم هەر بە سۆرانی نوسیومە.
هیوادارم بە دڵی هەموولایەکتان بێت. [1]