ئاغزە جگەرە.[1]
جۆری وشە: ناو
واتا: قونچکە سیغار;بنکی جغارە؛ کاغەزێکە دەیپێچن و دەیخەنە بنی قامیشە سیغارەوە.
ئەغزە/eẍize: (تورکی : ئاغز: دەم) ئاغزە: کاغەزێکی لوولە دەخرێتە قنگی جگەرەوە.
ئاغزە؛ ئاغزەجگەرە؛ ئەغزە؛ بنک؛ قونچکەجگەرە.
فارسی: فیلتر سیگار.
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
ئێستە بە تووتن شەو ئەڕاوێنم
وەک دایک ڕۆڵەی خۆم ئەلاوێنم
کە جگەرەش ئەخۆم بە ڕێگا ئەڕۆم
لە جیاتی ئاغزەی ئاگرەکەی ئەخۆم
#موفتی پێنجوێنی#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!