لە چالاکیەکی هاوبەشدا، ڕێکخراوی پارەێزەرانی ئاو لەگەڵ خوێندکارانی زانکۆی ئەمەریکی لە #سلێمانی#، بەشێک لە کەناری ئاوی #دوکان#یان پاککردەوە.
رۆژی 18/8/2016 چەند مامۆستایەک و گروپێ خوێندکار بەناوی پارێزەرانی ژینگەی زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی، بەهاوبەشی لە گەڵ ڕێکخراوی پارەێزەرانی ئاو، لە دەریاچەی دوکان دەستیانکرد بە هەڵمەتی پاک کردنەوەی ڕوبەرێکی زۆر لەو خۆڵۆ خاشاکەی کە کەنارەکانی دەریاچەی دوکانیان پیسکردوە. چالاکیەکە بەوە دەستی پێکرد، لە سەرەتادا بەشێک لە کەناری دەریاچەی دوکان پاککرایەوە، لەدوایدا بەبەلەم دەچن بۆ دورگەی ئەشکەوتە ڕوخاو لەوێش هەڵمەتی پاکردنەوە ئەنجامدەدن.
نەبیل موسا بەرپرسی ڕێکخراوی پارێزەانی ئاو بە سایتی سولی ئۆنی ڕاگەیاند: بەشێکی پرۆگرامی ڕێکخراوی پارێزەرانی ئاو چالاکیەکی پەروەردەیە، بۆ بەرزکردنەوەی ئاسی هۆشیاری خەڵک بەرامبەر کێشەی ژینگە، بۆیە ئەم پرۆژە بەهاوبەش لە گەڵ خوێنکارانی زانکۆی ئەمەریکی ئەنجامدرا، چونکە ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە خوێندکاری زانکۆکان و خوێندنگاکان لەم پرۆسەیەدا کارابن و ژینگە وەک بەشێکی گرنگ لە چالاکی خۆیان سەیریبکەن.
بژار بۆسکانی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی دەلێت: هەڵمەتی پاکردنەوەکە لەسەر داوای نەبیل موسا بو، ئەویش دوای ئەوەی ناوبراو سەردانی زانکۆکەمانی کرد و داوای ئەنجامدانی ئەو هەڵمەتەی کرد.
ئەوەی ئاشکرایە لەم چەند ساڵەی ڕابردودا، دەریاچەی دوکان کێشەی پیسبونی ئاو و کەنارەکانی بە هۆی پاشماوەی خۆڵو خاشاکی گەشتیارانە لە زیاد بوندایە[1].