کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 گېڵای
 تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
 ئامرازۍ
 زۋانۍ
 ھەژمارو من
 گېڵای شۊنۊ
 ڕوخسار
  دۊخی تاریک
 ڕېکۋستە ۋەرینییەکې
 گېڵای
 تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
 ئامرازۍ
 زۋانۍ
 ھەژمارو من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
کتېبخانە
 
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
   ورڎ گېڵای
پێۋەڼی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زېیاتەر...
 زېیاتەر...
 
 دۊخی تاریک
 سلاید بار
 قەبارەو فۆنتی


 ڕېکۋستە ۋەرینییەکې
چە بارەو ئېمە
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
مەرجو بەکاربەرڎەی
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
چنین دېیەی تۊ
گلېرۆکریێ بەکاربەری
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
یارڎی
 زېیاتەر
 نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
 گېڵای بە کلیک
ئامارۍ
بابەتۍ
  586,730
ۋېنۍ
  124,525
کتېبۍ PDF
  22,123
فایلی پەیوەڼیدار
  126,681
ڤیدیۆ
  2,193
زۋان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پېڕە
هەورامی
ژیواینامە 
250
یاگۍ 
6
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ 
1
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...) 
2
نامۍ کورڎیۍ 
1
پەندۍ 
933
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ 
61,590
کتېبخانە 
100
کوڵەباس 
3,306
شەھیدۍ 
4
بەڵگەنامۍ 
55
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ 
1
ھۊنیێ 
1,390
ئیدیۆم 
111
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   سەرجەم 
274,973
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ 2015 بۆ 2020
پېڕە: ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ
چە ڕاو کوردیپێدیایۆ مزانی؛ کې، کې ھەن! کۊگە، کۊگە ھەن، چېش چېش ھەن!
ھامبەشیکەرڎەی
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
بۆ گەشەپێدانی بەرهەمی سەوزە و میوە و پشتبەستن بە بەرهەمی خۆماڵی، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی باخداری لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی چوار ساڵەی وەزارەتی کشتوکاڵدا پلانێکی ئامادە کردووە بۆ جێبەجێکردنی 44 پرۆژەی ستراتیژی و داوای 73 ملیار دینار دەکات.
بەپێی ئاماری #وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو#، لە ساڵی 2015 بۆ 2020 بەرهەمی سەوزە لە هەرێمی کوردستان گەشەسەندنێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، کۆی بەرهەم لە 475 هەزار تۆنەوە بۆ 692 هەزار تۆن زیاد بووە، هەروەها بەرهەمی میوە لە 51 هەزار تۆنەوە بۆ 69 هەزار تۆن زیاد بووە، بەڵام ئەم زیادبوونە لەگەڵ پێداویستی و خواستی ناوخۆ یەکناگرێتەوە و ساڵانە بە ملیۆنان دۆلار بۆ هاوردەکردنی سەوزە و میوە دەچێتە دەرەوە.
گەشەسەندنی بەرهەمی سەوزە و میوە لە باشووری کوردستان لە 2015 بۆ 2020    

بەپێی داتاکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، لە2015 بۆ 2020 کۆی بڕی بەکاربراوی میوە لە هەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و 176 هەزار و 810 تۆن بووە. لەم بڕە تەنیا 314 هەزار و 569 تۆن بەرهەمی خۆماڵی بووە کە دەکاتە نزیکەی 14.4%ی بڕی بەکاربراو، هەر لە هەمان ماوەدا سەوزەی بەکاربراو 5 ملیۆن و 608 هەزار و 553 تۆن بووە. لەم بڕەش 3 ملیۆن و 36 هەزار تۆنی بەرهەمی خۆماڵی بووە کە دەکاتە 54%ی بڕی بەکاربراو.
حوسێن حەمەکەریم، بەڕێوەبەری گشتیی باخداری و دارستان و پاوان، گوتی: ئامانجی سەرەکی ئێمە و ئەنجوومەنی وەزیران لە داڕشتنی ئەم پلانە کەمکردنەوەی هاوردە و گەشەپێدانی بەرهەمی خۆماڵی سەوزە و میوەیە، بە تایبەتی لە هەندێک بەروبووم.
میوە و سەوەزەی بەکاربراو لە 2015 بۆ 2020   

بەپێی ئەم پلانە کە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی باخداری بۆ گەشەپێدانی بەرهەمی سەوزە و میوە ئامادەی کردووە، دەبێ 44 پرۆژەی ستراتیژی جێبەجێ بکرێن کە پێویستیان بە زیاتر لە 73 ملیار دینار هەیە.
پارەکەش بەو جۆرە دابەشکراوە: #هەولێر# بۆ 9 پرۆژە داوای 23 ملیار و 151 ملیۆن دیناری کردووە، #سلێمانی# بۆ 10 پرۆژە داوای 30 ملیار و 254 ملیۆن دیناری کردووە، #دهۆک# بۆ 11 پرۆژە داوای 14 ملیار و 521 ملیۆن دیناری کردووە، #هەڵەبجە# بۆ 8 پرۆژە داوای 3 ملیار و 20 ملیۆن دیناری کردووە، #گەرمیان# بۆ 6 پرۆژە داوای 2 ملیار و 58 ملیۆن دیناری کردووە.
حوسێن حەمەکەریم، دەڵێت: لە هەموو پارێزگاکان پلان و پرۆژەی لە پێشینەمان بۆ بەرهەمهێنانی نەمام بووە بۆ ئەوەی بتوانین نەمامی باش لە هەموو جۆرەکانی میوە بۆ جووتیاران دابین بکەین.
پرۆژەی دیکەمان پەرەپێدانی جۆری باخدارییە بۆ نموونە پەرەپێدانی باخی مێو و زەیتوون لە ڕێگەی دامەزراندنی باخی نموونەیی. هەروەها بۆ گەشەپێدانی بەرهەمی سەوزە پلانمان هەیە پاڵپشتی چاندنی تەماتە، باینجان، کولەکە، بیبەر و هەندێ بەرهەمی دیکە بکەین، ئەویش لە ڕێگەی دابینکردنی تۆوی باش، پەیین، گاز، نایلۆن و قڕکەری مێرووی زیانبەخش.
یەکێک لە پرۆژەکانی دیکەیان، سەرپەرشتیکردنی پرۆژەکانی خانووی پلاستیکییە لەلایەن پسپۆڕانی تایبەتی وەزارەت بۆ ئەوەی جووتیاران بەشێوەیەکی زانستی گەشە بە بەرهەمەکانیان بدەن، هەروەها بەپێی پێوست و لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندی پارێزگاکان پلانی دامەزراندنی کارگەی زەیتی زەیتوون و بە پیشەسازیکردنی خۆراکیان هەیە وەک کارگەی شەربەتی ترێ و هەنار و کارگەی لە قوتوونان و وشککردنەوەی میوە و سەوزە، هەروەها پلانی پاڵپشتیکردنی ئاودانی باخەکانیان هەیە، ئەویش لە ڕێگەی دابینکردنی ئامێری ئاودان و دڵۆپاندن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی باخداری لە داڕشتنی ئەم پلانە ستراتیژییەدا بە لەبەرچاوگرتنی پێویستی و تایبەتمەندی پارێزگاکان، جۆرێک لە سەربەخۆیی بە پارێزگاکان بەخشیوە. لە پلانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگای سلێمانی بۆ جێبەجێکردنی 10 پرۆژەی بەردەوام بۆ چوار ساڵ، داوای 30 ملیار و 254 ملیۆن دینار کراوە.
جەلیل شەمسەددین، بەڕێوەبەری باخداری سلێمانی گوتی: یەکێک لە پرۆژەکانمان بەرهەمهێنانی نەمام و پەرەپێدانی نەمامی باخدارییە کە بۆ بەرهەمهێنانی ملیۆنێک و 300 هەزار نەمامی باخداری داوای 4 ملیار دینارمان کردووە. مەبەستمانە ساڵانە 400 هەزار نەمام بۆ زیادکردنی ڕووبەری باخەکان و نوێکردنەوەی باخە کۆنەکان بەرهەم بهێنین، چونکە بەهۆی قەیرانی داراییەوە توانای نەمامگەکانمان لە 620 هەزار نەمامەوە دابەزی بۆ 80 تاوەکو 120 هەزار نەمام.
بە گوتەی جەلیل شەمسەددین، لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 400 هەزار داری زەیتوون هەن، بەڵام تەنیا یەک کارگەی بچووکی گوشینی زەیتوون هەیە، بۆیە داوای دامەزراندنی کارگەیەکی گوشینی زەیتوونیان بە بودجەی 750 ملیۆن دینار کردووە.
لە سنووری پارێزگای سلێمانی نزیکەی 17 هەزار خانووی پلاستیکی هەن، بۆ سەرپەرشتیکردنیان داوای 830 ملیۆن دینار کراوە، هەروەها بۆ ڕووپێوی دار و ڕووبەری باخەکان لە ماوەی دوو ساڵ داوای ملیارێک دینار کراوە. بۆ گەشەپێدانی باخی مێو داوای 660 ملیۆن دیناریان کردووە بۆ چوار ساڵ، پرۆژەیەکیشیان بۆ پەرەپێدانی باخی زەیتوون هەیە، جگە لەوەش بۆ پاڵپشتیکردنی دامەزراندنی کارگەی پیشەسازیی خۆراک داوای ملیارێک دینار کراوە، بۆ پرۆژەی سەوزە دانەپۆشراوەکانی وەک شووتی و کاڵەک و تەماتە و هەندێ بەرهەمی دیکە داوای دوو ملیار دیناریان کردووە.
ئەو بەڕێوەبەرە پێیوایە جێبەجێکردنی ئەم پرۆژانە ڕۆڵی زۆر کاریگەری دەبێت بۆ زیادکردن و گەشەپێدانی بەرهەمی سەوزە و میوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و تەنانەت کوردستانیش، چونکە پارێزگاکە زۆرترین باخی میوە و خانووی پلاستیکی هەیە.
ساڵی 2009 وەزارەتی کشتوکاڵ پلانێکی ستراتیژیی پێنج ساڵەی بۆ کەرتی کشتوکاڵ داڕشت، بەڵام بەهۆی دابیننەکردنی بودجە، بەشێکی کەمی لێ جێبەجێ کرا، ساڵی 2014 پلانێکی دیکەی داڕشت، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە، بەشی زۆری هەر لەسەر کاغەز مایەوە، بۆ ساڵی 2019 تاوەو 2022 پلانێکی ستراتیژی بۆ گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ داوەتە ئەنجوومەنی وەزیران، پلانی باخداریش بەشێک لەو پلانەیە، بەڵام دیار نییە چارەنووسی ئەم پلانەش چی دەبێت.
حوسێن حەمەکەریم دەڵێت: جێبەجێکردنی ئەم پرۆژانە ڕۆڵی کاریگەریان دەبێت بۆ گەشەپێدان و زیادکردنی بەرهەمی میوە و سەوزە و کەمکردنەوەی هاوردە، بەمەرجێک ئەگەر لەکاتی خۆی بودجەی پێوستی بۆ دابین بکرێت و پلانەکە وەکو پلانەکانی پێشوو پشتگوێ نەخرێ.[1]
#20-02-2020#
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 3,816 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 20-02-2020
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 1
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 20-02-2020 (6 ساڵە)
جۊرو ئاماری و ڕاپەرسای: کشتوکاڵ و ئاژەڵداری
شالیارگەکۍ ھەرېمو کورڎەسانی: وەزارەتو کشتوکاڵی و سەرچەمە ئاۋییەکا
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( بەناز جۆڵا )یۆ جە: 20-02-2020 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان ) چە: 04-03-2020 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )یۆ جە:04-03-2020 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 3,816 جارۍ ۋینیێنە
QR Code
  تۊماری تازە
  بابەتۍ ڕېکۆتییە! 
  تایبەت بە خاتۇنا 
  
  ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.203 چرکە(چرکۍ)!