ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (26)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:
1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (4593) هاوڵاتین لە (26) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1528) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (808) لە #هەولێر#، (339) لە #سلێمانی#، (233) لە #دهۆک#، (37) لە هەلەبجە، (32) لە #گەرمیان#، (54) لە ڕاپەرین، (25) لە کۆیە وە (3065) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (33) هاوڵاتی.
2. لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (260) پشکنین ئەنجامدرا کە (176) لە شاری هەولێر و (62) لە شاری سلێمانی و (22) شاری دهۆک.
دەرەنجام (22) تووشبووی نوێ تۆمارکرا:-
• دانیشتووی شاری هەو لێر(12)، کە (9) لەوان کەسوکار و بەرکەوتەی تووشووەکەی سێبیرانە و (3) لەوان بەرکەوتەی قووتابیە تووشبووەکەی پێشووە کە کەرەنتین کرابوون.
• پارێزگای سلێمانی (10)، کە(2)لەوان دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، (1) دانیشتووی شارۆچکەی #چەمچەماڵ#، (7) دانیشتووی #دەربەندیخان# کە پێنج لەوان خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێ یە.
3. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (76) تووشبووە، لەنێویاندا (1) مردن هەیە و (13) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان وە سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان #22-03-2020#
ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باشووری کوردستان لە سەرەتای سەرهەڵدانی تا 22-03-2020
|
|
|
|
بە کەرەنتینە کردنی هاوڵاتیانی گومانلێکراو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باشووری کوردستان لە سەرەتای سەرهەڵدانی تا 22-03-2020
|
|
|
|
پشکنینەکان بۆ دیاری کردنی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەرێکەوتی 22-03-2020دا
|
|
|
|