گرنگ نییە لە کۆمەڵگەی کوردیدا خاوەنی چەند ماڵپەڕین بە هەموو جۆرەکانیەوە، بەڵکو گرنگییە هەرە سەرەکییەکە لەوەدایە، چەندێک سود لەو ماڵپەڕانە وەردەگیرێن لە ڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەدەبی و فەرهەنگیی و هەتا دوایی.
بەدەستهێنانی زانیارییەکان لە ماڵپەڕەکانەوە هەوڵی ڕاستەقینەی بەشێکی ئەوانەن کە دەخوازن تەکنەلۆژیا بەکاربهێنن بۆ گەیاندنی زانیارییەکان و تا خوێنەرێکی زۆر لە خۆیان کۆبکەنەوە. لێرەدا دەکەوێتە سەر خوێنەر تا بزانێت چۆن هەڵسەنگاندن بۆ ئەو زانیاریانە دەکات کە بەدوایاندا دەگەڕێت.

ژمارەیەک لە هاوکارانی کوردیپێدیا
لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا ماڵپەڕ ئێجگار زۆرن، بەڵام کەمیان دەبنە جێی متمانەی خوێنەران و بینەرانیان.
هەندێک ماڵپەڕ هەن، لەوانەیە ڕۆژانە بە هەزاران کەس سەردانیان بکەن، بەڵام سودێکی ئەوتۆیان لێنابینرێت لە ڕووی بەدەستهێنانی زانیارییە ڕاست و دروستەکانەوە.
دەمێکە وەک خوێنەرێک سود لە ماڵپەڕەکان دەبینم و لێتانی ناشارمەوە، کاتێک بە شوێن زانیاریدا لەسەر کەسایەتییەک دەگەڕێم، ئەوا بێ سێ و دووکردن هەنگاوی یەکەمم لە کوردیپێدیاکوردیپێدیاوە دەستپێدەکەم.
هاوڕێ باخەوانهاوڕێ باخەوان، دامەزرێنەری ئەم ماڵپەڕەیە. دەشتوانم بڵێم، خۆیی و هاوکارەکانی تریشی لە کوردیپێدیا، بەردەوام لە ساڵی دامەزراندنیەوە تا ئێستاشی لەگەڵدابێت لە پرۆسەی کۆکردنەوەی زانیاریەکاندان تا کوردیپێدیا بکەنە سەرچاوەیەکی پڕ لە زانیاری بۆ خوێنەران و بینەرانی ماڵپەڕەکەیان و زۆریشیان بەلاوە گرنگە، ئەوانەی سەردانی ئەم ماڵپەڕە دەکەن، بزانن کوردیپێدیا هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەخۆی نییە بە ماڵپەڕی ویکیپێدیاوە و پڕۆژەیەکی سەربەخۆیە.
بەپێی بەرنامەی کاری ئەم ماڵپەڕە، چەند بەشێکی هەن و کار لەسەر دۆزینەوەی زانیارییەکان و داڕشتنەوەی ئەو زانیاریانە دەکەن و زۆر جاریش کە کەسێک پەیوەندی بەم ماڵپەڕەوە دەکات و زانیاری نوێ دەنێرێت بۆی، ئەوا کارگوزارانی ماڵپەڕەکە ناوی خاوەن بابەتەکەش فەرامۆش ناکەن و وەک سەرچاوە سەروسەودای لەگەڵدا دەکەن.
لە ڕاگەیەندراوە بەراییەکانی ئەم ماڵپەڕی زانیارییەدا، ئاماژەش بەوەکراوە کە هیچ زانیارییەک لەوانەی لە ماڵپەڕی کوردیپێدیا بڵاودەکرێنەوە، بۆ مەبەستی بازرگانی بەکارناهێنرێن.
هاوڕێ باخەوان، دامەزرێنەری ماڵپەڕی کوردیپێدیا، وەڵامی پرسیارەکانی ئەم هەفتەیەی ژیان لە فەرهەنگدا دەداتەوە.
کلیک بکە بۆ گوێگرتن لە ڕووبەڕووی ژیان لە فەرهەنگدا: هاوڕێ باخەوان
رووبەڕووی:
بەڵێن ساڵحبەڵێن ساڵح - دەنگی ئەمریکا
19-09-2021
کوردیپێدیا جە دلېنەو ئی بابەتۍ ۋەرپەرس نېیەن، خاۋەنو/خاۋەنۊ بابەتەکۍ ۋەرپەرسیارەن. کوردیپێدیا بە مەبەسو ئەرشیڤکەرڎەی ئی بابەتېشە تۊمارە کەرڎېنە.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو

ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 18,371 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!