ئاش و تەنوور بە نۆره
هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمە وتراوە: مردنیش بە نۆرەیە، ئەوە دەزانرێت مرۆڤەکان گیای بەهارن هەر ڕۆژەی یەکێکیان کاتیان نامێنێ و ژیان بە جێ دەهێڵن، کاتی خۆشی کە باراش (دانەوێڵەی گەنم و جۆ و نیسک و نۆک و ماش و...تاد) دەبردرانە ئاشی بۆ ئەوەی لێبکرێن و بهاڕدرێن، هەر لە گونییەکانی خۆیانەوە دەخرانە نۆرەوە، بەهەمان شێوەیەش لە کوردەواریدا لە گوندەکان، ژنگەلی ئاوایی لەسەر تەندوور ماڵێک دادەنیشتن و نۆرەی خۆیان دەگرت بۆ نان و کولێرە پێوەدان بە تەندوور، ئەو دوو حاڵەتە لە کوردەواریدا بووە بە ئیدیۆم و بۆ سەرە و ڕێزگرتن بۆ بەرکەوتنی شتێک دەوترێت: ئاش و تەنوور بە نۆرە.
[1] ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو

ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 1,429 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!