#ئەنتاب#، #دیلۆک# یان #غازی ئەنتاب#، یەکێک لە گەورەترین شارە کوردییەکانی باکووری کوردستانە، کە لە ڕووی مێژوو و شوێنەوار تایبەتمەندی و گرنگیی زۆری هەیە. ئەنتاب یەکێک بوو لە شارەکانی ڕۆژاوای کوردستان (سووریا) لە پاش پەیماننامەی ئانکارا لە ساڵی 1920 (لەنێوان فەرەنسە و تورکیا) خرایە ژێردەست و نەخشەی تورکیا.
ئەم شارە سەردەمە مێژووییەکانی زۆری بە خۆیدا بینیوە و بە هەبوونی قەڵا و گردە شوێنەوارییەکانی بەناوبانگە بە تایبەی گردی مێژوویی گرێ کوردان کە لە ئێستادا ناوی گۆراوە بۆ تورک تەپە. شاری ئەنتاب لە ڕووی پیشەسازی و پێشکەوتن یەکێک لە گرنگترین شارەکانی باکووری کوردستانە و لە ڕیزی یەکەمی شارە پیشەسازییەکانە و هۆکارەکەشی بۆ شوێن و هەڵکەوتەی جوگرافیی ئەم شارە دەگەڕێتەوە کە شوێنێکی ستراتیجی و گرنگە و بە ڕادەیەک وەک پردێک لەنێوان ناوچەی #ئەنادۆلو# و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەناسرێت. لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی تری ئەم شارە نزیکی لە ڕووباری فۆراتە و کە ئەمەش هۆکاری ڕەونەقی ئابووری و گەرمی بازاڕەکانی ئەم شارەیە. ڕووبەری ئەم شارە نزیکەی 7642 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و بە شەشمین شاری گەورەی تورکیا دادەنرێت. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە نزیکەی دوو ملیۆن و دوو سەد هەزار کەسە.
هەڵکەوتەی جوگرافیی ئەم شارە دەکەوێتە باشووری دەشتی ئەنادۆلو و ڕوو بە کەنارە دەریاکانی ئەلکساندرایە و نزیکە لە ویلایەتی ئۆرفا.
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
[1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو

ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 1,358 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!