ئیمساڵ بەختەیەکمان گردبووە دان
سەری ببڕین بۊ مناڵەکان
وە سمکۊڵ چوون ئەسپ زەوی ئەدڕی
دەنک کا و جوی لە ماڵم بڕی
دیم پەیا بوو یەک کولە بوری
دیزەی ناپەسەن دەم چاو نەشوری
واتش شێخ ئەوڵا وتهاش فەرمابێ
تەشریف باوەری بی وەسەر شایێ
خۊ منیش وە قوڕ گیراوی ماڵم
دەسم کەوتوی وە دەس زاڵم
هەرچەنۍ گەڕام بۊ سورانەی شێخ
ناعیلاج بەختم کردەوە لە مێخ
کوڕ وە باوکەڕۊ، کچ وە ئای ئای
کەفتەن وە شوێنم تاکو قەرقەچایی
یەکێکیان وتی بۊ ناپرسی ئەحواڵمان
لەی زاری و شیېوەن لەی ناڵە ناڵمان
وتم ڕۊڵە گیان ئەحواڵتان چییە؟
ئەم زیڕەزیڕتان لەبەری چییە؟
وتیان باوە هەناسەمان سەرد بی
ڕۊن و گۊشتمان هە بەختە زەرد بی
ئەوقەرە گریان لە زووان بوون لاڵ
من بەختم هاورد ئەوان چوون بۊ ماڵ
من بەختم هێنا هەتاکوو باوە
ئەوە ڕەنجم دا لەگەڵ مناڵا
هەر چەندێ ئېمە ڕەنجمان لەگەڵ برد
ئەومانیش بەگون ستارا خەرج کرد
ئینە شانامەی بەختەی مرواری
یاران بوواناش پەی یادگاری
#مەلای جەباری# [1]