کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
چە بارەو ئېمە
 گېڵای
 تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
 ئامرازۍ
 زۋانۍ
 ھەژمارو من
 گېڵای شۊنۊ
جۊرو گېڵای
  • ≈ پېسەو
  • = یەکسان
  • ≕ بە .... دەسپنەکەرۊ
پېڕە

  • گرڎو پېڕەکا
  • ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ
  • ئیدیۆم
  • بەرھەمۍ کورڎەسانی
  • بەڵگەنامۍ
  • پارتیۍ و ڕېکۋزیێ
  • پەرسو ژەنۍ
  • پەندۍ
  • چەکۍ و تەقەمەنۍ بەکاربریێ چە کورڎەسان
  • زانست
  • ژیواینامە
  • ژیۋارو کورڎەسانی
  • شۊنەمێ کۊنۍ
  • شەھیدۍ
  • شەھیدۍ ئەنفالی
  • فەرمانگێ
  • قسۍ وەشۍ
  • گېیاندارۍ کورڎەسانی
  • گەشتوگوزار
  • گەمۍ کورڎەۋاری
  • مۆزەخانۍ
  • نامۍ کورڎیۍ
  • نۋیسیێ ئایینییۍ
  • نەخشۍ
  • نەریتە
  • وارڎۍ کورڎیۍ
  • ڕوەکۍ کورڎەۋاریۍ ( گژ و گیۋاۋۍ و درەختۍ)
  • ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
  • ڤیدیۆ
  • کتېبخانە
  • کولتۇر و مەتەڵۍ
  • کوڵەباس
  • ھۊز - تیرە - تایېفە
  • ھۊنیێ
  • ھەرمانۍ ھونەریۍ
  • ھەمەجۊرۍ
  • ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ
  • ۋېنە و شناسە
  • ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...)
  • یاگۍ
زۋان

  • گرڎو زۋانەکا
  • کوردیی ناوەڕاست
  • Kurmancî
  • English
  • کرمانجی
  • هەورامی
  • لەکی
  • Zazakî
  • عربي
  • فارسی
  • Türkçe
  • עברית
  • Deutsch
  • Français
  • Ελληνική
  • Italiano
  • Español
  • Svenska
  • Nederlands
  • Azərbaycanca
  • Հայերեն
  • 中国的
  • 日本人
  • Norsk
  • Fins
  • Pусский
 
 ڕوخسار
  دۊخی تاریک
 ڕېکۋستە ۋەرینییەکې
 گېڵای
 تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
 ئامرازۍ
 زۋانۍ
 ھەژمارو من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
کتېبخانە
 
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
   ورڎ گېڵای
پێۋەڼی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زېیاتەر...
 زېیاتەر...
 
 دۊخی تاریک
 سلاید بار
 قەبارەو فۆنتی


 ڕېکۋستە ۋەرینییەکې
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا

  • 01-09-2025
  • 02-09-2025
  • 03-09-2025
  • 04-09-2025
  • 05-09-2025
  • 06-09-2025
  • 07-09-2025
  • 08-09-2025
  • 09-09-2025
  • 10-09-2025
  • 11-09-2025
  • 12-09-2025
  • 13-09-2025
  • 14-09-2025
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
ئامارۍ
بابەتۍ
  569,878
ۋېنۍ
  120,733
کتېبۍ PDF
  21,730
فایلی پەیوەڼیدار
  118,401
ڤیدیۆ
  2,132
زۋان
پېڕە
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
نامەیەکی کراوە بۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان
پېڕە: کوڵەباس
زانیارییەکۍ کوردیپێدیای چە گرڎ کات و یاگېۋۆ و پەی گرڎ کات و یاگېۋېچەنۍ!
ھامبەشیکەرڎەی
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
نامەیەکی کراوە بۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان
نامەیەکی کراوە بۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان
نامەیەکی کراوە بۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان
مامۆستا جەعفەرمامۆستا جەعفەر
05-04-201905-04-2019
هەڤاڵانی بەڕێز و پایەبەرز!
سڵاوێکی گەرم
لەسێیەمین کۆنگرەوە، بەرپرسیارێتی مێژوویی ئیدارەدان و گەشەپێدانی یەکێتی، لە هەموو ڕوویەکەوە، دەستۆی بەڕێزتاندایە‌. بەرپرسیارێتی بریتی نییە لە: سەردانی بارەگای (م.س) و بەشداریی کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنی سەرکردەی هێزە سیاسییەکان و ... تاد. ئێوە بەرانبەر هەموو ڕووداوە مەزن و سادەکانی ناوەوە و دەرەوەی ی. ن. ک بەرپرسیارن. تا ئەو ڕۆژەی ئێوە لە پشت مێزەکانتان دەبن و بەرپرسیارێتیتان پێسپێردرابێت، بەڕێزتان بەرپرسیارن! ئێوە مافی گوڵبژێرکردنی پاژ و شێوەی بەرپرسیارێتیتان بۆ دەستەبەر نەکراوە: بەرانبەر پاژێک خۆتان بە بەرپرسیار بزانن و بەرانبەر پاژەکانی تر خۆتان نەبان بکەن!
من لێرەدا دەمەوێت تەنیا لەسەر یەک بابەت بنووسم: چی و چۆن لەسەر مام جەلالمام جەلال دەنووسرێت؟ هەرکەس هەرچی ویست و نەویست بیخاتە سەر لاپەڕەی ڕۆژنامە و لە پەڕتووکاندا بڵاوبکرێتەوە و بەڕێزتان هیچ قسەیەکتان نەبێت؟
مام جەلال لەلایەکەوە سکرتێری گشتی (ی. ن. ک) و لەلایەکی ترەوە سەرۆک کۆماری ئێراق بووە. ئەم پلە و پۆستە لەڕووی قانونی و ڕەسمیاتەوە؛ ئەو مرۆڤە لە ‌کەسێکی تایبەتەوە دەکاتە کەسایەتییەکی گشتی. لە زۆربەی وڵاتاندا هەلومەرج و جێگای ئەم کەسایەتییانە لەبەرچاو دەگیرێت.
لە ‌زۆربەی وڵاتە پێشکەوتووەکاندا، مێژووی ژیان و دۆکیۆمێنت و نامە و ئەرشیفی ئەم کەسایەتییانە بەشێوەیەکی تایبەت سەیر دەکرێت و دامەزراوەی دەوڵەتیی پسپۆڕ سەرپەرشتی نووسینەوەی مێژووی ژیانی ئەو کەسایەتییانە دەکات و ئەرشیفەکەیان دەپارێزرێن. لە ئۆروپا ماڵی شاعیر و نووسەر و هونەرمەندە گەورەکان کراونەتە مۆزەخانە و ڕۆژانە هەزاران کەس سەردانی ئەو ماڵانە دەکەن.
مام جەلال یەکێکە لەو سەرکردانەی دەبێ مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی شانازی پێوە بکات. ژیاننامە و بیرەوەری و ئەرشیفی مام جەلال دوو پاژە: بەشێکی تایبەتە، پەیوەندی بەخۆی و خێزان و کەسوکاریەوە هەیە، پاژەکەی تری پەیوەندی بە کەسایەتی سیاسی و گشتی و مەعنەویی ئەوەوە هەیە!
ئەرکی ژمارە (‌یەکی) مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەوەیە بایەخ بە مێژووی ژیان و ژیاننامە و ئەرشیفی مام جەلال بدات. نامەوێ باسی سەرۆکێکی وڵاتانی ڕۆژاوا بکەم کە چییان بۆ کراوە؟ باسی ئەوانە ناکەم! باسی سەرکردایەتی حزبێکی کوردستان دەکەم: هەر بۆ نموونە پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان (پ.د.ک) بە چەندین پەڕتووک ژیاننامە و بیۆگرافی و خەباتی مەلا مستەفای بارزانییان بڵاوکردووەتەوە. ئەمەی ئەوان کردوویانە کارێکی سرووشتی و ئاساییە، بەڵام سەرکردەیەکی یەکێتی ژیاننامە و بیۆگرافی سەرکردەیەکی پارتی بنووسێت، هەزاران نیشانەی پرسیار بەسەریدا دادەبارێنرێت. من لە ئۆروپاش ئەو دیاردەیەم نەبینیوە، سەرکردەی حزبێکی دژ و خۆ بە ئەڵتەرناتیڤزانی حزبەکەی تر، بە ئەرێنی پەڕتووکێک لەسەر ژیاننامە و بیۆگرافی سەرکردەی حزبێکی تر بنووسێت! هەر بەوەدا بزانن ماستەکە موویەکی تێدایە و کاسەکە بێ ژێرکاسە نییە!
سەرکردە هەیە، سەرکردەیەکی لۆکاڵی، گۆشەگیر و پەراوێزخراوە، سەرکردەش هەیە ناوبانگی بۆ سەرانسەری جیهان ڕۆیشتووە. سەرکردەیەک لەنزیکەوە ئەم کەسایەتییە گەورانەی ناسیبێت وەکو: (کامل چادرچی، عەبدولناسر، عەبدولکەریم قاسم، یاسر عەرەفات، موعەمەر قەزافی، ڤیلی برانت، کرایسکی، جۆرج بوش، بیل کلینتن، ئۆباما، تۆنی بلێر، خومەینی، خامنەیی، ڕەفسەنجانی، هووجن تاو، فرانسوا میتران، تورگوت ئۆزال، بریماکۆماکۆڤ، گێنشەر و ... تاد) دەکرێ ئەم ئەزموونە پشتگوێ بخرێت و بۆچوون و بیروڕای مام جەلال لەسەریان نەنووسرێت؟
یەکێتی دامەزراوەیەکی تایبەتی نییە هزر و بیر بەرهەمبهێنێت، کە لەرۆژاوا پێیدەگوترێت: (تینک تانک Thinktank-) ئەگەر دامەزراوەیەکی لەم جۆرەی هەبوایە دەیتوانی مێژووی خۆی بنووسێتەوە، یان کەڵک لە ئەزموون و شێوەی بیروکار و هەڵوێستی مام جەلال وەربگرێت.
لەسایەی سیاسەتی پشتگوێخستن و خۆپەراوێزخستن و بایەخ بە (هیچ) نەداندا، کەسێک پەڕتووکێکی بڵاوکردووەتەوە بەناوی (دیداری تەمەن) کە فڕی نە بە (دیدار) ەوە هەیە و نە (تەمەن) ! گوایە ساڵی 1990 ڕیکۆردەرێکی داناوە و قسەی مام جەلالی تۆمار کردووە و پاش چەندین هەڵەبڕی و شەنوکەوکردن، هێشتا پڕە لە هەڵە و پەڵە و داڕشتنی بێتام و ناقۆڵا، کە زۆر زەحمەتە مام جەلال قسەی وا ساردوسڕی کردبێت.
جارێ دەمەوێت لەڕووی قانوونییەوە ئەوە بنووسم: مرۆڤ لەسەر ئەوە تووشی دادگایی نابێت کە لەمێشکی خۆیدا بیری لە کارێکی نەرێنی کردبێتەوە: (نموونە: یەکێک بە خەیاڵ ماڵێک دەسووتێنێ.. دادگا ناتوانێت بڕیاری گرتنی بۆ دەربکات..) گفتوگۆیەک خاوەنەکەی بڵاوکردنەوەی پەسەند نەکردبێت، خەیاڵێکە و تۆمار کراوە. تەنیا گفتوگۆ لەگەڵکراو، مافی بڕیاری بڵاوکردنەوە و بڵاونەکردنەوەی بۆ پارێزراوە. کەسی دووەم کە مرخی لە بڵاوکردنەوەی گفتوگۆکە خۆش کردووە، هیچ مافێکی قانوونی نییە. ئامادەکەری پەڕتووکی (دیداری تەمەن) لە بەردەم کەناڵێکی ئاسمانیدا دانی بەوەدا ناوە کە مام جەلال ڕەزامەندی لەسەر بڵاوکردنەوەی پەڕتووکەکە دەرنەبڕیوە! لە بەردەم ژمارەیەک پیاوی کامڵ و موعتەبەردا هەمان قسەی دووپات کردووەتەوە. لە وتاری (مامۆستا جەعفەر بەشوێن چییەوەیە؟) لەبری بەڵگەهێنانەوە و ڕێزلەخۆگرتن و ئەدەب نواندن، تەکنیکی هەڵچوون‌ و قسەی زبر و بێسەروبەری پێڕە و کردووە..
من داوا ناکەم (م. س) لەسەر ئەو نووسینەی بەدەنگ بێت. من زۆرجار بەناوی خوازراوەوە بە ناهەق هێرشم کراوەتە سەر و ئامادە نەبووم وەڵامی هەندێ کەس بدەمەوە کە زانیومە قسەکان لە ‌درۆ هەڵبەستن بەولاوە هیچی تر نین. ئەگەر ئاشنا و ڕۆشنا زۆر بۆژوویان کردبێتم بە پرسیاری: (بۆ وەڵام نادەیتەوه؟) بە ئایەتێکی قورئان وەڵامم داونەتەوە: (وَإِذَا خَاطَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ قَالُوا سَلَامًا) . چاکە! ئەوە من داوام لە (م.س) کرد داکۆکی لە من نەکات، ئەی نابێ داکۆکی لەخۆی و حزبەکەی و سکرتێرەکەی بکات؟ من خۆم خاچی خۆم لەسەر شانی خۆم دادەنێم و داکۆکی لەخۆم دەکەم! قانوون هەیە و دەبێ لە بەردەم دادگا ئەو تاوانانەی کە لەخۆڕا بۆ منی درووستکردوون، یەک بە یەک‌ بسەلمێنێ. فێری ئەوەش ببێت (مرۆڤ مافی هەیە) و جوێندان و تاوان درووستکردن دەچێتە خانەی (رووشاندنی کەرامەتی خەڵک و بەهیچ شێوەیەک ڕێگەی پێنادرێت.) ئەمە بڕگەیەکی جاڕنامەی مافی مرۆڤی جیهانییە و مادەی یەکەمی دەستووری ئەڵمانیایە. ئەمە دەنووسم چونکە ئامادەکەری پەڕتووکی (دیداری تەمەن) نزیکەی چارەکە سەدەیەک لە ئەڵمانیا ژیاوە و زانکۆی لەوێ تەواوکردووە و وەزیری (مافی مرۆڤ) بووە لە ‌سلێمانیسلێمانی. بەگوێرەی (قانون العقوبات البغدادیە مادە 433) سەرجەمی نووسینەکەی لەنێو دوو کەوانەی (تشهیر و سب و قژف) و ڕووشاندنی کەرامەتی خەڵک دادەنرێت.
ئەو نووسیویەتی: (مامۆستا جەعفەر لەشەڕدا تەقەی نەکردووە) ، ئای لەم زانیارییە مەزنە! ڕستەکە سەرتاپای هەڵەیە: جارێ ئەوە دانپێدانانە بەوەی بەشداریم لەشەڕدا کردووە. کەسێک بەشداری لە شەڕدا بکات، دەشێ هەردوولا گوڵبارانی یەکتریان کردبێت؟ یان ئەو کەسە لەکاتی شەڕدا ئیسپریسۆ و ئەمریکانۆ بخواتەوە؟ غاندی و مارتن لۆتەر کینگ و مەندێلاش تەقەیان لەکەس نەکردووە! ئەگەر تەقەکردن لەدیل و بێتاوان و خەڵکی لە پشتەوە دەستبەستراو بە (ئازایەتی) دابنرێت! نەخێر من تەقەم لەدیل و خەڵکی بێتاوان نەکردووە! من لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن بووم و بە قەڵەم پەیامی کوردانە و مرۆڤانەی خۆمم گەیاندووە و خزمەتی گەلی کوردستانم کردووە و ئامر بەتالیۆنی بەرلین نەبووم!
(دیداری تەمەن) زیانێکی زۆری بە ناووناوبانگی مام جەلال و یەکێتی گەیاندووە، خەڵک چاوەڕێی چی بوو، چییان بەرچاوکەوت؟
کەسوکاری شەهیدان: عەلی عەسکەری، دکتۆر خالید سەعید، شاسوار جەلال (شەهید ئارام) ، عەلی هەژار، کاردۆ گەڵاڵی و... تاد، چاوەڕوانی ئەوە بوون لەڕووی ڕۆحی و مەعنەوییەوە پاداشت بکرێن و تاجی ڕێزلێنان لەسەر چەپکە گوڵی سەرکەوتن و یادەوەریی ئەوان دابنرێت، چونکە بەشێکیان ئارامگایەکیان نییە، ناویان لەسەر کێلەکان نەخشێنرابێت. کەچی لەم پەڕتووکەدا قسەی زۆر تاڵ و ناشیرین و دزێو بەرانبەریان کراوە. من ماوەیەک لەمەوپێش چەند دێڕێکم لەسەر عەلی عەسکەری نووسی (عەلی عەسکەری لە ئاوێنەی مێژوودا) و لە پەڕتووکی (عەلی عەسکەری و بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان) هەر بە مەبەستی دڵدانەوە، هەوڵمداوە بەشێک لە برینەکان ساڕێژ بکەم.
ئایا عەلی هەژار و کاردۆ گەڵاڵی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر ‌بوون یان خۆفرۆش و بەکرێگیراو و خیانەتکار؟ ئەگەر جاسووسی ڕژێم بوون بۆ ڕژێم ئیعدامی کردن؟ ڕژێم بۆ بەکرێگیراوی خۆی ئیعدام دەکات؟ ئەمە کام لۆجیکە؛ ڕژێمێکی فاشی دژ بە ‌کورد، مرۆڤێکی ناپاک و سەربەخۆی، لەبەر ئەوەی دڵسۆزی ڕژێم بووە، هەروا بە سووک و سانایی لەسێدارەیان دەدات؟ کامەیە (بەڵگەی تاوان) لەسەر ئەم دوو شەهیدە کە دەیسەلمێنێ بە قازانجی ڕژێم کاریان کردووە؟ ئەگەر ئەمانە سەر بە ڕژێم بوون بۆ سەرکردایەتی لە ‌پەناوە، بە خشکەیی، کاغەز و نووسراو و بەڵگەنامەی نەخستە بەردەستی خوێنەران؟ ئەگەر ئەمانە خیانەتکار بوون بۆ پاش 2003 ئەوەی لەبن بەڕەبوو، نەخرایە سەر بەڕە؟
ئەمانە بوونە قوربانی (بیروڕای جیاواز) لەناو بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان و ی. ن. ک! خیانەتی چی و بەکرێگیراوی چی؟ من کاردۆ گەڵاڵیم دەناسی و نامەی عەلی هەژاریشم بینیوە کە تەنیا لەدڵی پیاوێکی زۆر دڵسۆز و خەمخۆرەوە ئەو وشە و ڕستانە دێنە دەرەوە. بەڵگەی زانستیشم لایە کە هەردووکیان قوربانی و بێتاوان بوون. ئەم دوو شەهیدە و دەیان شەهیدی تریش دەبوو‌ (رد إعتبار) یان بۆ بکرێت. نەک کەسێک لاولاوە بێت و قسەیەکی (سیاسی) نەسەلمێنراو، بەبێ بەڵگە بخاتە پەڕتووکێکەوە و هیچ ڕوونکردنەوە و پەراوێزی بۆ نەنووسێت؛ ئەمەیە غەدری دووپاتکراوە!
خەڵکێکی زۆر لە سۆنگەی (دیداری تەمەن) ەوە نائومێد و دڵشکاو بوون! لەوەش ناخۆشتر دەنگۆ‌یەک هەیە، گوایە: باڵێک لە ‌باڵەکان، بەبێ خوێندنەوەی تێکستەکە پشتیووانی لە ‌بڵاوکردنەوەی پەڕتووکەکە کردووە! مەکتەبی سیاسی بەڕێزیش بێدەنگی بۆ خۆی هەڵبژاردووە، هەروەکوو بۆ دەیان بابەتی نیشتمانی هەستیار و گرنگ بێدەنگییان بە باشترین چارەسەر داناوە.
بەڕێزان!
هەر کەسێک پشتیووانی لە بڵاوکردنەوەی پەڕتووکێک بکات، یان سپۆنسەری بێت، دەبێ ناوی لەسەر بەرگی پەڕتووکەکە بنووسرێت و شایانی سوپاس و پێزانینی نووسەر و ئامادەکەر بێت. (م. س) لەبەر دڵی فڵان تەکەتول و فیسارە باڵ دەیان سەرنج و تێبینی هەبێت و هەڵوێست وەرنەگرێت ئەوە کارێکی باش ناکات.
بەکوورتی پێتان بڵێم: ئەم پەڕتووکە تۆڵەیە لە ‌مام جەلال و یەکێتی! من نامەوێت دێڕ بەدێڕ قسەکان شی بکەمەوە و بەڵگەکان بنووسم، چونکە ئەوە زیان بە ناووناوبانگی سکرتێری گشتی (ی. ن. ک) دەگەێنێت. هەر کەسێک بیەوێت لە ‌تێگەیشتن و بۆچوونی من تێبگات بەرانبەر بە (دیداری تەمەن) ئامادەم تەنیا بە زارەکی، لە دانیشتنێکی دووقۆڵیدا، شیکاری خۆم بکەم و بەڵگەکان بخەمەڕوو، ئەگەر لەسەر ئەم پەڕتووکە بە نووسین و بیروبۆچوونی خۆم بنووسم، بە قازانجی گەلی کوردستان نابێت و ئەوەش لەمن ناوەشێتەوە.. بەم ڕستەیەش کۆتایی بە قسەکانم دەهێنم.
هەر سەرکەوتووبن.
لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزمدا
مامۆستا جەعفەر
18-03-201918-03-2019 [1]

کوردیپێدیا جە دلېنەو ئی بابەتۍ ۋەرپەرس نېیەن، خاۋەنو/خاۋەنۊ بابەتەکۍ ۋەرپەرسیارەن. کوردیپێدیا بە مەبەسو ئەرشیڤکەرڎەی ئی بابەتېشە تۊمارە کەرڎېنە.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 623 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 05-04-2019
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 2
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 05-04-2019 (6 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
شار و شارەکڵۍ: هۆلېر
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: یاڎاۋەری
کتېب - کوڵەباس: ڕەخنەی ڕامیاری
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
  تۊماری تازە
  بابەتۍ ڕېکۆتییە!
ئامارۍ
زۋان
پېڕە
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.83
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.203 چرکە(چرکۍ)!
Kurdipedia is using cookies. OK | More detailsکوردیپێدیا کوکیز بەکاردێنێت. | زانیاریی زۆرترOk, I agree! | لاریم نییە