#پارتى دیموکراتى کوردستان#، لە بارەى پشکى هەرێم لە بودجەى ئێراق دووبارە پێشنیازى نوێى خسۆتە بەردەم لایەنە شیعەکان. بەشێک لە پێشنیازەکانى پێشووترى حکوومەتى هەرێم و پارتى ڕەتکراوەتەوە.
حکوومەتى هەرێمى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان تاوەکوو ئێستاش #08-06-2023# لەگەڵ لایەنە شیعەکان لەسەر چەند پرسێکى تایبەت بە پشکى هەرێم لە بودجە لەوانە هەژمارى بانکى و دەسەڵاتى سەرۆکى حکومەت و بەرهەمهێنان و فرۆشتنى نەوت لەلایەن کۆمپانیاى سۆمۆ ناکۆکیان هەیە و نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
لەسەر خاڵە ناکۆکەکانى نێوان بەغدا و #هەولێر# دووبارە پارتى دیموکراتى کوردستان پێشنیازى نوێى پێشکەش کردووە، بەڵام پێناچێت حکوومەتى ئێراق و لایەنە شیعەکان تەواوى داواکارییەکانى هەرێم و پارتى دیموکراتى کوردستان لە بودجەدا وەک خۆى جێبەجێبکەن.
سەرۆکایەتى پەڕڵەمانى ئێراق ڕۆژى پێنجشەممە ڕێکەوتی 08-06-2023 ى دیاریکردووە بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسایى بودجە. [1]
کوردیپێدیا جە دلېنەو ئی بابەتۍ ۋەرپەرس نېیەن، خاۋەنو/خاۋەنۊ بابەتەکۍ ۋەرپەرسیارەن. کوردیپێدیا بە مەبەسو ئەرشیڤکەرڎەی ئی بابەتېشە تۊمارە کەرڎېنە.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 401 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!