کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 گېڵای
 تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
 ئامرازۍ
 زۋانۍ
 ھەژمارو من
 گېڵای شۊنۊ
 ڕوخسار
  دۊخی تاریک
 ڕېکۋستە ۋەرینییەکې
 گېڵای
 تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
 ئامرازۍ
 زۋانۍ
 ھەژمارو من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
کتېبخانە
 
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
   ورڎ گېڵای
پێۋەڼی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زېیاتەر...
 زېیاتەر...
 
 دۊخی تاریک
 سلاید بار
 قەبارەو فۆنتی


 ڕېکۋستە ۋەرینییەکې
چە بارەو ئېمە
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
مەرجو بەکاربەرڎەی
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
چنین دېیەی تۊ
گلېرۆکریێ بەکاربەری
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
یارڎی
 زېیاتەر
 نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
 گېڵای بە کلیک
ئامارۍ
بابەتۍ
  587,167
ۋېنۍ
  124,595
کتېبۍ PDF
  22,129
فایلی پەیوەڼیدار
  126,861
ڤیدیۆ
  2,194
زۋان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,537
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,810
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,767
عربي - Arabic 
44,219
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,772
فارسی - Farsi 
15,923
English - English 
8,538
Türkçe - Turkish 
3,838
Deutsch - German 
2,040
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پېڕە
هەورامی
ژیواینامە 
255
یاگۍ 
6
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ 
1
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...) 
2
نامۍ کورڎیۍ 
1
پەندۍ 
933
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ 
61,590
کتېبخانە 
100
کوڵەباس 
3,318
شەھیدۍ 
4
بەڵگەنامۍ 
55
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ 
1
ھۊنیێ 
1,390
ئیدیۆم 
111
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
MP3 
1,499
PDF 
34,775
MP4 
4,015
IMG 
235,088
∑   سەرجەم 
275,377
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
گفتوگۆی قانع و خوڕماڵ
پېڕە: ھۊنیێ
زانیارییەکۍ کوردیپێدیای چە گرڎ کات و یاگېۋۆ و پەی گرڎ کات و یاگېۋېچەنۍ!
ھامبەشیکەرڎەی
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
گفتوگۆی قانع و خوڕماڵ
گفتوگۆی قانع و خوڕماڵ
گفتوگۆی قانع و #خورماڵ#

ئەی شاری خوڕماڵ دەسکاری شاهان
یادگاری دەورەی، حشمەت پەناهان
خەزێنەی مێژوو بۆ کوردەواری
نیشانەت دیارە کە کۆنە شاری
ئەم حەوشە و حەسار ئەم دیوارانە
ئەم بورج و قوللەی سەر کۆسارانە
ئەم ڕیزی بازاڕ زەمانەی قەدیم
ئەم گەچکارییە بە ساغ و سەلیم
ئەم شوورای قایم هەتا پۆپەی شاخ
ئەم ئاساری زەڵم تەقسیماتی باخ
ئەم ئەشکەوتانە کە هەڵکنراون
ئێستە چۆڵ و هۆڵ لە خێو جێماون
دیارە کە جێگەی شەهریارانی
وامەندەی دەوران ڕۆزگارانی
من سوێندت ئەدەم بە قوڵنگی فەرهاد
بە کورەی کاوە بە ڕەنجی قوباد
کێ تۆی بینا کرد کێ تۆی کرد بە شار؟
کێ لە گیتیدا ناوی نای خوڕماڵ؟
ئەمە چەن ساڵە کەوا وێرانی؟
لەمن خرابتر زەدەی زەمانی
کام ڕەشەبای سەخت جەوری بێگانە
خاپووری کردی بووی بە وێرانە؟
کام هێزی دوژمن بەربادی کردی؟
کام پەنجەی ستەم لەناوی بردی؟
کام گێژەڵووکەی چەرخی چەپ کردار؟
کام دەردی دەوران لە ڕووی ڕۆزگار؟
کام هێرشی شەڕ کام لەشکری جەنگ؟
کام هجوومی زۆر شەوی شەوەزەنگ؟
کام تیر، کام کەوان، کام گورزی گران؟
کام دەس، کام بازوو، کام سەر دلیران؟
قوڕیدا بەچاو کوردەواریدا
کوشتنی لەژێر بوردەباریدا
وەرامی داوە پایتەختی کوردان
وتی ئەی قانع وێڵی سەرگەردان
***
وەرامی خوڕماڵ
هەژاری مەزڵووم مەجنونی بێ لەیل
لەمن خرابتر دەروون لە خەم کەیل
کە لە «سیامێوە» پادشای کوردان
قوبادی فیرووز هاتە ڕووی مەیدان
شارەزووری کرد بە مەڵبەندی خۆی
خەرجی جوانڕۆش ئەهاتەوە بۆی
تەختی هەورامان هەتا ژاوەڕۆ
کوێستانی لهۆن هەتا گاوەڕۆ
ئەترافی سنە هەتا بەرازان
سەرشیوی سەقز دەشتی مەریوان
ئەمانییە تەواو هێنایە ژێر دەس
بوو بە ئەمیری گوێی نەدا بە کەس
ناوی ئەمارەت کەوتە ناو کوردان
ئەویش هاتە ڕیز باقی هاوسەران
کە وەختێ قوباد نۆبەی تەواو بوو
«کڵۆڵ» ی کوڕی کەوتە هاتووچوو
ناوی کەوتە ناو لە ڕووی دەورانا
بوو بە چرایێ لە کوردستانا
هەتاکوو نۆ پشت میری میران بوو
لە کوردستانا شێری شێران بوو
تا سورخاب هەڵکەوت بوو بە شای تەواو
ئاڵایی هەڵکرد ناوی کەوتە ناو
گشت کوردستانی هێنایە ژێر دەس
بێباک و نەترس هەروەک شێری مەس
لە خوتبەی جومعە ناوی خۆندراوە
دەروازەی شادی بۆ کورد کراوە
لە «سیامێوە» وەگوێزایی و خوڕماڵ
بۆ پێتەختی خۆی چاک کردی بە شار
حەساری کێشا بەدەوری شارا
قەڵا و قەڵاچە لە ژوور و خوارا
بەرزی حەساری شەش میتری تەواو
بەگەچ و جاڕوو بەبەردی تاشراو
هەر بەین دوو گوریس قوللەیەک دیارە
بۆ پاراستنی وار دەوری شارە
خێزانی پاشا لەبەر ئاوی سارد
لە چاوگەی «زەڵما» ڕایان ئەبوارد
ئەو شاخ و داخە و ئەو کەژ و کێوە
کە ئەڵێی جێگەی جنۆکە و دێوە
کردیان بە خانوو باڵەخانەی جوان
نزیک بوو تەلار بگاتە ئاسمان
نازانم وەسا چۆن ڕاوەساوە
بەو شاخە سافۆ بەردی داناوە
لە دەورەی «سورخاب» تا «خان ئەحمەد خان»
لە شاری «زەڵما» بوون بە حوکمڕان
بنچینەی نژاد تایفەی بابان
ئەچنە سەر ڕەگەز «بابا ئاردەڵان»
ئەم دوو تایفە هەردوو هەر یەک بوون
خاوەن قەڵەم و خاوەنی چەک بوون
بەواتەی مێژوو تەواو کوردستان
مڵکی «بابانە» و «بابا ئاردەڵان»

هۆزانەوان: #قانع#
پەرتووک: #چوارباخی پێنجوێن# [1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 439 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڤەژینبوکس
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 3
پېڕە: ھۊنیێ
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنو ھۊربەسۍ: نیشتمانیی
جۊرو ھۊربەسۍ: کلاسیک
کېشو ھۊربەسۍ: بڕگەیی/ پەنجەیی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 98%
98%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( زریان سەرچناری )یۆ جە: 10-06-2024 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( شنە بەکر ) چە: 12-06-2024 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( شنە بەکر )یۆ جە:12-06-2024 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 439 جارۍ ۋینیێنە
QR Code
  تۊماری تازە
  بابەتۍ ڕېکۆتییە! 
  تایبەت بە خاتۇنا 
  
  ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.547 چرکە(چرکۍ)!