- لە دوێنێوە تاوەکو ئێستا 13 هەزار گەشتیار لە خواروو و ناوەڕاستی عێراق ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردوە و پارێزگاری هەولێریش حەشدی شەعبی تۆمەتباردەکات بە ئاستەنگ دروستکردن لەبەردەم هاتنی گەشتیار.
- سێ چەکداری #داعش# هێرشیان کردە سەر هێزە ئەمنییەکانی باکووری خۆرهەڵاتی ناحیەی مەنسورییە لە حەوزی حەمرینی پارێزگای دیالە، لە ئەنجامدا چەکدارێکیان کوژرا و دووانەکەی تریش برینداربوون.[1]
- چەکدارانی داعش بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسنوری #کەرکووک# هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لەسنووری کەرکووک، بەڵام لەلایەن پێشمەرگەوە هێرشەکەیان تێکشکێندراو بەرپرسێک و چوار چەکداریان لێ کوژرا.[2]
- کاردانەوە بەرامبەر پەلاماردانی خۆپیشاندەران لە واشنتۆن لەلایەن پاسەوانەکانی ئەردۆغانەوە، بەردەوامە. ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی بڵاوی کردەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بە لایەنی تورکی ڕاگەیاندوە لەکاتی سەردانی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ هامبۆرگ بەمەبەستی بەشداری کردن لە کۆبونەوەی (جی 20)دا، ڕێگە نادات ئەو پاسەوانانەی لەگەڵ بێن، کە لەمانگی مایسی ڕابردودا لە واشنتۆن پەلاماری خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازیان دابو.
- ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، بەڵێنی وەرگرتنەوەی ئەو چەکانەی کە پێشکەش بە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) کراوە لە دوای شکستهێنانی داعش فریودانە.
- لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەپێچەوانەی بڕیاری حکومەتی ئێران ئەمڕۆ لە زۆربەی شار و گوندەکانی ڕۆژهەڵات کراوەیە جەژنی ڕەمەزانی موسوڵمانان.
- ناوەندی ڕاگەیاندنی #یەپەگە# لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا کە دوێنێ 24 حوزەیران، چوار شەڕڤانی بیانی ئەو هێزە لە بازگەیەکی #ئاکرێ#دا دەستیگیرکراون کە ویستویانە بچنە #قەندیل#.[3]