$باکووری کوردستان$
- پارتی دیموکراتی گەلان-#هەدەپە#، داوای هەڵگیرانی سزای #ڕامین حسێن پەناهی# دەکات و داوادەکات، کە ڕامین لە دادگایەکی دادپەروەرانەدا دادگایی بکرێت.[3]
- باڵی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#) ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلاکانمان 13 سەربازی سوپای تورکیا کوژران و ڕێگای ستراتیژی نێوان #دێرسیم# و ئەرزنجانیشیان کونترۆڵکرد.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی شۆڕش قادر سەکینە و دڵشاد جەواهیر خەڵکی گوندی #تاچیناوێ#ی شاری #شنۆ# لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.[4]
$باشووری کوردستان$
- کاژێر 4:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ تەقینەوەی جیا جیا لە #کەرکووک# ڕوویاندا، تەقینەوەکە ئەو کۆگایانەی کردووەتە ئامانج کە سندووقی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی تێدابووە. کەسێک کوژرا و 21ی دیکەش برینداربوون.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/150104/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=لە کەرکووک؛ 3 تەقینەوە ڕوویدا=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/150104/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- #پەرلەمانی کوردستان# کۆدەبێتەوە و تیایدا گفتوگۆ لەسەر درێژکردنەوەی کارکردن بەیاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەمواری سێیەمی یاسای پارێزەرایەتی، هەمواری چوارەمی یاسای سندوقی خانەنشینیی پارێزەرایەتی دەکرێت، هاوکات خوێندنەوەی یەکەم بۆ پارێزگاری لەتۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و گفتوگۆ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.[2]
- #وەزارەتی تەندروستی# هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە و ئێستا نەخۆشەکە لەژێر چاودێری تەندروستیدایە.[1]
- #سیروان بارزانی#، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ - #مەخموور#ی هێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بۆمبابارانکردنی چیای #قەرەچووخ# لەلایەن هاوپەیمانان دوو چەکداری #داعش# کوژران.[1]
- ژمارەیەک لە شۆفێرانی بارهەڵگری مەرزی #شۆشمێ#، لەدژی کارکردنی ژمارەیەک بارهەڵگەری بێ مۆڵەت لە مەرزەکە، گردبوونەوەیەکیان لەبەردەم بینای پارێزگای #هەڵەبجە# ئەنجامدا و نارەزایەتییەکانیان گەیاندە لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگاکە.[3]
- فەرماندەی دژەتیرۆری عێراق لە کەرکووک ئاشکرایکرد، سێ ڕۆژ پێش ئێستا لەبارەی هیرشەکەی داعش بۆ سەر کۆگای سندوقەکانی کۆمسیۆن زانیاری هەواڵگرییان هەبووە، لەچەند کاتژمێری داهاتوشدا هەڵدەکوتنە سەر تیرۆرستان.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- بڕیارە ئەمڕۆ، بۆ پڕکردنەوەی بەنداوی ئیلسۆ تورکیا جارێکی دیکە ئاوی ڕووباری دیجلە لە عێراق بگرێتەوە.[1]
- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی تەقینەوەکانی کەرکووک بڵاوکردەوە و داوایکرد ڕێوشوێنی پێویست بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی پارێزگاکە بگیرێتەبەر. داواشدەکات لێکۆڵینەوەیەکی خێرا و شەفاف لەو سکاڵایانە بکرێت کە دەگوترێ لە دەنگدانی کەرکووک ساختەکاری کراوە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات...